هەواڵ

ده هایکۆی بیانی

باوەڕ مەعرووفی

باوەڕ مەعرووفی

ده هایکۆی بیانی

وه‌رگێڕ : باوه‌ڕ مه‌عرووفی

۱

گورگ و مه‌ڕ
هه‌موو نوستوون
په‌پووله‌یه‌ک له ناوەڕاستی شار نه‌بێ

«تاکاری کیکاکۆ»

۲

خونچه بۆ ناخی خاک و
مه‌ل بۆ هێلانه کۆنه‌کانیان گه‌ڕانه‌وه
که‌چی که‌س نه‌یزانی به‌هار چی به‌سه‌ر هات

«موراساکی شکیبۆ»

۳

کێ دەزانێ
کامه گه‌ڵا له پێش هه‌مووان دادەکه‌وێ؟
بێجگه له با!

«سووسێکی»

۴

ژنی نه‌زۆک
چه‌نده به ناز دەست وەردێنێ
له قژەکانی بووکه‌ڵه‌یه‌ک

«ران سێتسو»

۵

له خه‌و ڕادەچه‌نم،
شه‌و
پڕ بووه له سیسرکه

«تا کێ ئۆ»

۶

مێشکی بووکه‌شووشه
پڕ دەکرێ
له هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی گرمۆڵه کراو

«باب بۆڵدمه‌ن»

۷

مێشه‌ ڕەشه‌ی پاییز
خۆی به لقێکی ناسکه‌وه هه‌ڵدەواسێ
هه‌ر که سیس بوو ئه‌ویش دەمرێ

«ئارۆ»

۸

دەپشکوێن
سه‌یریان دەکه‌ین
هه‌ڵدەوەرێن

«ئوواجینا ئونیتسورا»

۹

زستانه؛
زەردەواڵه‌یه‌ک دەڕوا
دەڕوا
دەڕوا
تا دەمرێ

«کیه‌جۆ»

۱۰

بێ پاره و پووڵ
دەڕۆمه سه‌ر شه‌قام
خۆ دەتوانم چاو له به‌فر بکه‌م

«ئالێن پیزارلی»

انتشار توسط 8 تم

یەک بۆچوون

  1. دەسخوەش کاک باوەڕ
    بژژژی

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>