له‌م شه‌رحی ده‌ردی غوربه‌ته له‌م سۆزی هیجره‌ته
دڵ رهنــگه بێ به ئاو و به چا‌وا بکـــــا عوبـــــــوور !
حه‌زره‌تی نالی
“قوربانی تۆزی رێگه‌تم ” ئه‌مڕۆ رژانه سه‌ر
جه‌سته‌ی پیاده‌ره‌و که هه‌موو دانه دانه سه‌ر …
که‌وتن به سه‌ر کراسه‌که‌م ئه‌ی تاکسی ئه‌رێ؟
چه‌ن ساڵی تر که چویته‌وه بۆکان بزانه سه‌ر ….
کووچه‌ی هه‌ناره‌که‌م که له ده‌ستم که‌وت …!! بڵاو
بۆوه و قیامه‌تێ … ! چ عه‌رز که‌م ؟ ئه‌مانه سه‌ر …
هاتی منن ، منێ که له ئێواره ئه‌ی خودا !
دۆزه‌خ نه‌ما نه‌چم کوره تف له‌و ژیانه سه‌ر …
باری هه‌تا قیامه‌ت و تا مه‌رگ و تا هه‌نار!
ئه‌ی تاکسی ببوره که وا ئه‌م قسانه سه‌ر …
دێنێته ئێش و وه‌خته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڵێم :
“دڵ ره‌نگه بێ به ئاو ” و به قورسێکی ژانه سه‌ر
بیخۆره‌وه و تکایه بزانه له کووچه دا
رووحێ که هی ئه‌من بو له ناو ئه‌م زه‌مانه سه‌ر…
گه‌ردانه دا که ون بووه بیدۆزه‌وه و بڵێ :
قوربانی
تۆزی
رێگه‌تم …*
۱۳۹۰/۲/۳۰
تاران
*هی حه‌زرەتی نالیه :
قوربانی تۆزی رێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
ئه‌ی په‌یکی شاره‌زا به هه‌موو شاری شاره‌زوور!
دەستت خۆش بێ کاک جەلال گیان بەڕاستی تازەگەرییەکی جوان و پێویستە لە شێعری وەزن داری کوردی دا،هەر بژی
کاک محەمەدی ئازیز زۆر سپاس بۆ سەرنج و تێبینیت
هەر سەرکەوتوو بی کاک جەلال. دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئەم شێعرە جوانانەت
کاک سیروانی ئازیز سپاس بۆ جەنابت که ئاوا به ریک و پێکی ئەرکی دیزاینی ماڵپەڕەکەت وە ئەستۆ گرت
بژی کاکه گیان
سپاس کاکە ئەرکی سرشانم بە جێ هێناوە
ده سته کانت خۆش بێ کاک جه لال. هێنده غه زه لێکی جوانه ئه وه هه ر خه ریکم ده یخێنمه وه و له خێندنه وه ی تێر نابم!به ڕاستی داڕشتنێکی جوانه.
چنار خانم زۆر سپاس بۆ خوێندنەوەت ، دەستت خۆش بێ بۆ چیرۆکەکەت . چاوەڕوانی هاوکاریی زۆرترین
بژى جەلال گیان پێشتریش چەندین جارم خوێندبۆوە و هەر جارە چێژی تایبەتی خۆی هەبووە بۆم. سپاس بۆ قەڵەمت
کاک عەتا گیان سپاس بۆ خوێندنەوە و لوتفی هەمیشەییت …
بژی مام جه لال. ویردی زمانمانه شیعره کانت.
سیروان گیان سپاس
ژیان و مرۆڤ لە توێ توێی خشتەکانی غەزەلەکەتدا هەناسە دەدەن جەلال گیان. وەکوو بەرهەمەکانی دیکەت، هەرگیز لە خوێندنەوەی تێر نەبم. هەر بژی و بەردەوام بی.
ئاوارە گیان رێز و سپاس بۆ خوێندنەوە و لوتفی هەمیشەییت
ده س خوش میرزا بو او شیعره جوانه ت من زور له وه زن و شتی وا ناگه م به لام غزه له که ت تام و چیژیکی تایبه ت ده داته روحی مروف. سپاس بو شیعره جوانه
موتەلیب گیان سپاس بۆ خوێندنەوەت
دەستت خۆش بێت و لەشت ساغ کاکه جەلال گیان . هیوادارم زیاتر لەوه شاهیدی شیعرەکانت بین چۆن زۆر تامەزڕۆیانم .
کاک نوورەددینی ئازیز زۆر سپاس ، رێزت هەیه کاکه گیان
مام جه‌لال پێویستی به گوتن نیه کارت درووسته
ئەسعەد گیان سپاس بۆ خوێندنەوەت
دەستت خۆش خوێندنەوەی غەزەلەکنت چێژێکی تابەتی هەیەە سپاس بۆ نوێ کاریت
دیمەن خانم زۆر سپاس بۆ خوێندنەوەت
کاکه دیقهدیقهمان پێ مه‌که! هه‌ر جاره‌ی شێعرێکی جوان داده‌نێی! چاوه‌ڕێی کۆی شێعرهکانتین له کتێبێک‌دا. هه‌ڵبه‌ت دیاره چاوه‌ڕێین رۆژێک هه‌موو غه‌زه‌له دڵدارییه-تهنزهکانیشت بێکه‌م و کۆڕی و بێپه‌رده بڵاو بکه‌یه‌وه و بیخوێنینه‌وه. ده‌ستت خۆش بێ و ماندوو نه‌بی
کاک حسێن گیان زۆر سپاس ، رێزت هەیه
ده ست خۆش کاک جه لالی به ڕێز، غه زه لێکی هه ست بزوێن بوو، چێژم وه رگرت ،پێنووست به رده وام بێت
پەروین خانمی ئازیز سپاس بۆ خوێندنەوەت
خۆشەویستەكەم كاكە جەلال
ئەو سایتە دەبێ سایتی ئەنجومەن بێ. لەبەر ئەوە لەوانەیە ئەو هەموو جواب دانەوە و سپا سپاسەی جەنابت بیكاتە مڵكی شەخسی. ئەوە جوان نیە. هەر بۆخۆشت چكۆلە دەكاتەوە. كابرایەكی زل دەڵێ ئەوانەی چەپڵەت بۆ لێدەدەن خۆڵیان بە چاودا كە، چونكە بێچارەت دەكەن!! لەوانەیە هەر ئەوانە لەوبەری پەردە قاقا پێت پێبكەنن. ئیشەڵڵا وا نیە. بەڵام بنووسە و گوێ بیستی قسەی ئەم و ئەویش بە. ئیدی پێویست ناكا هەر كەس واوێكی نووسی تۆش واوێكی بەدوادا بنووسی. وڵامی ئەو پەیامەی منیش مەدەوە و هەر داشیمەنێ.
هاورێی ئازیز کاک حەسەن
زۆر سپاس بۆ سەرنج و تێبینیت ! کاکە گیان جگە لە جەنابت کە ناتناسم ئەو دۆستانەی که لە سەرێ کامێنتیان بۆ من نووسیوە هەموو هاوڕێی نزیکمن و لوتفیان هەیه بەرانبەر بە من و نووسراوەکانم منیش ناتوانم لوتفەکەیان بێ وەڵام بهێڵمەوە ! بڵێم چی بە دەست خۆم نییه ! هی من ئاوایە …