هەواڵ

کۆڕی “شێعری کوردی:ئەزموونی شکەست” بەڕێوە چوو

ئەمجەد غوڵامی

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له درێژەی دانیشتنەکانی هاوینی ٩٤ی هەتاویدا رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٠ی پوشپەڕ کۆڕێکی لە ژێر ناوی “شێعری کوردی:ئەزموونی شکەست” به وتاربێژی ئەمجەد غوڵامی بەڕێوە برد.لەم دانیشتنەدا که به بەشداری بەرچاوی خۆشەویستان و هۆگرانی ئەدەبی کوردی بەڕێوە چوو و ئاوڕیکی جیددی و تیئۆریک له شێعری کوردی درایەوە و له سۆنگەیەکی خەسارناسانەوە تاوتوێ کرا.کاک ئەمجەد له وتارەکەیدا ئاماژەی سەرەکی به چەمکی “ئەزموونی شکەست” بوو کە لە دەورە جیاجیاکانی مێژووی شێعری کوردیدا چۆناوچۆن روویداوە و هەست پێکردنی ئەو دۆخه لە لایەن شاعیرانەوە چلۆن توانیویەتی هەوێنی داهێنان بۆ ئەوان دەستەبەر بکا.کۆڕەکه کاتژمێر ٥ی ئێوارێ به وتەکانی پێشکەشکاری بەرنامه کاک کەماڵ کەریمی دەستی پێکرد.دواتر کۆڕەکه ئەسپاردەی وتاربێژی بەرنامە کرا.لە کۆتایی دا چەندین پرسیار و تێبینی لە لایەن بەشدار بووانەوە ئاراستەی کۆڕەکه کرا و بەم شێوەیە له کاتژمێر ٧دا تا دانیشتنیکی تر ماڵاواییمان له خۆشەویستانی بەشدار بوو کرد.

بۆ خوێندنەوەی کورتەیەک له باسەکەی کاک ئەمجەدی غوڵامی له سەر ئێرە کرته بکەن.

بۆ بینینی وێنەکان لە قەبارەی گەورە کرتە بکە لە سەر وێنەی مەبەست!

انتشار توسط 8 تم

یەک بۆچوون

  1. قادر ئەحمەدزادە

    هەر بژین و بەردوام بن
    هەموو کۆڕەکان عالی بوون

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>