هەواڵ

دوو شێعری دیمەن سۆهرابی

 

2

 

(نوێ ..! به نوێی ئه‌مرۆوه)

 

ئه‌م به‌هاره‌ش بۆنی گوڵه‌کانی کراسه‌که‌ی دایکمم به‌سه‌ردا ناهێنێته‌وه

بزر بووم له جیهان و

تازه هیچ به‌هانه‌یه‌کم نییه به زه‌وی بگرم

په‌نجه‌ره واڵایه

پرچ واڵایه

شه‌قام و ئۆتۆموبیله‌کانیش واڵان

هه‌ر چۆن چه‌ک به‌و په‌ڕی ئازادیه‌وه واڵایه

نه زامێک هه‌یه بمبا

نه تۆش

که ئاگاداری بی ئاگاییه‌کانم نیت

گه‌مه‌یه‌ک له نێوان دایه

به‌وپه‌رێ ئاوه‌دانیه‌وه له باڵنده

که نه شاباڵه له سیاسه‌ت و

نه ئاویش به‌م ئاوره‌ ده‌کوژێته‌وه

نا

تازه نا

به‌هاریش نامباته‌وه بۆ گوڵی کراسه‌‌که‌ی دایکم

نه غه‌مباریه‌ک و

نه ئاوه‌دانیه‌ک له پێکه‌نین

که ته‌نیا مزرم به خولانه‌وه‌ی زه‌وی و

قاڵم به سه‌ر گه‌رمی شاره‌وه

که ژاوه‌ژاوێکه دونیا

به تامه‌زرۆی پرته‌قاڵ و شینه‌وه ..

شینم به ده‌روازه‌ی عه‌ده‌مه‌وه

خلۆر بومه‌ته‌وه له چاوانت

که گه‌مژانه‌یه وتنم له سه‌رسامی و

وازم هێناوه له گیردانم به گیرۆده‌یی زه‌وی

تازه نا

نا هیچ به‌زمێکم نییه به دونیایی بگرم

تازه به‌هاریش

نا

هه‌ر واز دینم له سوڕمانم.

 

…..

 

کوڕێک له مندا ته‌نیایه‌ و

مێترۆ حه‌زێکه له هاتووچۆ

له دووشه‌مه‌و هه‌ناردا…

که بیهه‌وێ فریام که‌وێ

ئه‌بێ فریام که‌وێ

تا له لۆچ و هه‌ینی دا ویشک قه‌ف نه‌خۆمه‌وه

ساڵ ته‌نیایه و

ئه‌م بوکێنیه نابینم

من هێشتا نازانم بۆچی؟

که هێشتا ناتوانم ئه‌م پرسیاره بپرسم که بۆچی!؟

که ترسه‌کانم سوورن و

به لکی ده‌سماڵمه‌وه بۆڵه‌ترێن

که گۆشه‌ی چه‌پی سینگم بۆنی شه‌شپه‌ڕی گرتوه

به ده‌م خه‌ڵوه‌تی پێستمه‌وه

مارمێلک خۆره‌‌تاو ڕاو ده‌کا

که رۆژ چاوه‌ڕوانه و …

کوڕیک له مندا….

بێ تاقه‌تم و

بێ تاقه‌ت یانی:

شار که گه‌وره ده‌بێته‌وه دوور ده‌بێته هه‌موو که‌ست

ئێسته مێترۆ خه‌ڵوه‌ته له کچێک

که هه‌ناری پێیه و

هه‌نار له دووشه‌ممه‌دا

تا ئه‌وپه‌ڕی بۆن و

دانار ده‌ڕوا

که گۆشه‌ی چه‌پی سینگی چۆڵه له مێژوو

وا کوڕێک له‌گه‌ڵی دا ته‌نیایه و

که‌س هه‌نیسکێکه وا به ژیانه‌وه ده‌ڕوا و

حکایه‌تێک به فریایه‌وه دیت…

 

انتشار توسط 8 تم

3 بۆچوون

  1. خاتوو دیمەن بە خوێندنەوەی ئەم دوو کووپە شیعرە شیرینتر لە هەنگوینە تەزوویەکی مزر سەرتاپای هەناسەمی سووتاند.
    لە تۆدا
    مێترۆیەک قوولتر لە تەنیایی
    لە منەوە
    شەمەندەفەرێک
    بە باڵای مێژوو

    هەر بژین

  2. زۆر سپاس کاک رەحیم

  3. خاتو ديمه ن هونراوه كانتم خوينده وه ده ست خوشيت لي ده كه م به هيوام. و. جاوم لي يه أينده ي رونتر جاوه ريته بابه ته كانتان. جيكاي دلخوشي و أوميدي ايمه ن شادمان ده كه ن و هيواو. اوميدي زياترمان بيده به خشن بوبنيات ناني وولاتي روز

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>