هەواڵ

سێ کورته شێعری سیامەند گەوهەری

 

 

539378_418752574847494_1171485507_n

۱

 

خۆ دل پيس نيم…
بەڵام خاتون,
من پير دەبم کاتێک که با…
کايه به زولفى تو دەکا.
چۆن شێت نەبم
کاتێک باران
چاڵى گۆناى تۆ ماچ دەکا ؟

 

—————————————————————————

۲

 

ئەرێ خاتوون:

تازە حاشا له چی دەکەی؟

_خۆشەویستی
دایکت نیە

ماچەکانی ئێوارەکەی بەردەزەردی

بەماتیکی نێو جانتاکەت

لێ بشاریەوە

********
 

(بەردەزەرد؛ کێوێکی نزیک بۆکان)

/////////////////////////////////

۳

 

خۆزگەم به خۆت!
بێ لاى لايەى ديازپاميش
خەوێکى ڕەنگ وەنه وشەیى
دێتەژوان و دڵت ئەبا….
خۆزگەم بەخۆت
بيرت کوێره و
بەلاى تۆوه
بارانى هيچ ئێوارەيەک تامى ماچ و ماتيک نادا…
هيچ ئاواز و گۆرانيەک
لەخەمێکت ناهالێنێ و
لەيادێکت گرێ نادا و
گومت ناکا….
خۆزگه م به خۆت!

انتشار توسط 8 تم

4 بۆچوون

  1. zoor xosh boo dastet xosh bet 🌻

  2. سپاس بۆ ماڵپەڕە کەتان و ماندوو نەبن هاوڕێیان!

وڵامێک بنووسە بۆ Forouzan هەڵوەشاندنەوەی وڵام

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>