شێعرێک به درێژایی په‌لکه‌کانت
به دڵهخورپهیکهوه ده‌ستی پێ‌کرد
من،ئه‌رێ من
گه‌یشتمه لوتکه‌ی هه‌ر چیایه‌ک
ئاڵای خۆشه‌ویستی تۆم هه‌ڵدا
با بردی… !
تۆ نه‌تزانی
یان نه‌تویست بزانی
من باسی خۆشه‌ویستیم بۆ ده‌کردی
که چلۆن دڵ وه‌خورپه ده‌خات
تۆش؛
له‌سه‌ر چاره‌نووس قسه‌ت ده‌کرد…
له گومبهزێکیشهوه
پڕ به پێستی ئێواره‌ێک
ده‌نگ هات:
که خودا گه‌وره‌یه‌و
ده‌نگه‌که‌ش به سواری باێکهوه ڕۆیشت…
تۆش،ئه‌رێ تۆ
هه‌ر له وڵامی عه‌شقی مندا
فێری “نا” بووی!
کوتت:عیشق درۆیه‌و
بێ هیچ هه‌ڵبژاردنێک
ده‌نگی “نا”ت دا به ته‌واوی که‌سایه‌تیه ئاشقه‌کانی نێو مێژوو…
ئێستاش؛
تۆ کیژی کورد زمان
هه‌ر له دووره وڵاته‌وه گوێبیستم به
مه‌ردی خودا به‌و
له جێی خۆت نه‌بزووی
نه‌کا با بتهێنێته‌وه… !
.
.
BJI MOHSIN. ZOR JWAN BOO
کاک سیامه‌ندی خۆشه‌ویست زۆر سپاس…
بژی…جوانه
سپاس
بژی و بنووسی موحسین گیان
کاک مەحموودی خۆشه‌ویست زۆر سپاس…هەر بژی
هه ی افرین کاک موحسین. که یفم پی کرد.به شیوه یه ک قصه ی دلی منت کرد.بنوسه کاک موحسین ، زیاتر بنوسه.
سه رکه وت‌و بی برای کوردم
کاک چیا کەریمی،سپاس بۆ خێندنەوەت…