غەزەلێکی نوێی جەلال نەجاری
کاتێ له شەڕ گەڕامەوە*
کاتێ له شەڕ گەڕامەوە رووحم ببوو به “با” و
سەنگەر به سەنگەری خەمەکانم هەموو گەڕاو
داڵدەی نەبوو له شاااخ تەنانەت له نااااخدا
وێرانەیەک له حەز له شەهیدێکی دەرکراو
کاتێ له شەڕ گەڕامەوە ئێوارە بوو وە من
وەک سێبەری قەڵافەتی پیاوێکی داڕماو
رووم کردە شاااار ،ئااااای له ویترینی رەنگەکان:
رێبوارە تووڕەکانی خیابان سڵاو… سڵاو
شێوەم ئەکەن؟! منم ! “حەمه بچکۆل”ی سەر شەقام
منداڵەکەی گەڕەک که لە سەرتان ئەنا کڵاو
هاتوومەوە له شەڕ!! به لەشی ئەنجن ئەنجن و
دوو دەستی جوانەمەرگ و به رووحێکی سەربڕاو
ئێستااااش ئەی هەرێمی هەموو وەرزەکانی من
ئەی نیشتمانی بۆگەن و ئەی دۆزەخی گڵاو
من “مامه شیشە”تم “که له ئاسۆی بڵندی تۆ”
بەربوومەوە و به سینگی خیابانەوە بـ ڵ ا و…
کاتێ له شەڕ گەڕامەوە ئەمدی له دوورەوە
ئەی نیشتمانەکەم که به ئاڵاتەوە هەتاو…
ئاوا ئەبێ له بەرزەخی ئێوارەدا و دڵم
“لەم شەرحی دەردی غوربەتەدا وەخته بێ بە ئاو”
جەلال نەجاری
* سەردێری شێعرێکی هاوڕێم سلێمان سۆفی ساڵحیه
جلال نجاری جهلال نهجاری جەلال نەجاری غەزەل 1394-05-18
مام جهلال گیان ههر گهشاوه بی دهستی کاک سولهیمانیش خۆش بێ.
بژی کاک جەلال؛ زۆۆۆۆر عالی بوو
دەست خۆش
بەردەوام بی
بەڕاستی دەسخۆش کاک جەلال سەرکەوتوو بی
هاورێیانی بەرێزم ئەسعەد گیان ، کاک موحسنی ئازیز و کاک سیروانی خۆشەویست سپاس بۆ خوێندنەوەتان
هاوڕێی ڕێز و سڵاوم بۆ کاک جهلالی غهزهل پێشهنگ و ههموو دۆستان . دهستت خۆش بێت بۆ غهزهله زۆر جوانهکهت و ماندوو نهبیهوه . بۆ من جێی شانازیه که ئهو دێڕه شێعرهم توانیویهتی کهلێنێک لهو غهزهلهدا بکاتهوه . دیسان سپاس و هیوای بهردهوامی . ..
سولەیمان گیان سپاس بۆ لوتفی هەمیشەییت و دەستی جەنابت خۆش بێ بۆ شێعرە بەرزەکەت که هانی دام بۆ نووسینی ئەم غەزەله، بژی و سەرکەوتوو بی
بژی مامە جەلال، جارێکی تر ماڵی غەزەلت ئاوەدان کردەوە
ئەرسەلان گیان سپاس بۆ خوێندنەوەت
دهسخۆش جهلالی غهزهلنووس، چێژم برد.
هاورێی ئازیزم سپاس بۆ خوێندنەوەت
دەستت خۆش بێ کاکە جەلالی ئازیز، ئەمە گیان و ژیانێکی نوێیە بۆ غەزەل. پیرۆزی غەزەل بێ ئەم ژیانە نوێیە.
کاک قادر گیان سپاس بۆ خویندنەوەت
ئەو شەرحی دەردی غوربەته چیه که بەرۆکی کوردی گرتووە و لە نالییەوە تا تۆ دریژەی هەیه و کۆتایی نایه و نابڕیتەوە.
غەزەلێک که دانەبڕاوە لە غەزەلی پێش خۆی و تا سەر ئێسقانیش نوییه و تازەیه . هەزاران جار بژی مامه جەلال
كاك جهلال گیان دهست خۆس و پینوست ڕهنگین