هەواڵ

کۆڕی “چۆنیەتی نوێ بوونەوەی ئەندێشەی شێعری لە کوردستانی ئێران” بەڕێوە چوو

7

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ٩٤دا رۆژی شەممه ١٧ی گەلاوێژ دانیشتنێکی له ژێر ناوی “چۆنیەتی نوێ بوونەوەی ئەندێشەی شێعری لە کوردستانی ئێران” به وتاربێژی شاعیری نوێخواز “یوونس رەزایی” بەڕێوە برد.وتاربێژی کۆڕەکه لە بەشی یەکەمی وتەکانیدا باسی چۆنیەتی هاتنە ئارای بیری مۆدێرن له چوارچێوەی ئیراندا کرد و دواتر کاریگەرییەکانی ئەو ئاڵ و گۆڕەی له مەڕ ئەدەبیاتی فارسی و به تایبەت شێعر هێنایه بەرباس.رەزایی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا شوێن پێی ئەم نوێ بوونەوەی لە هەمبەر شێعری کوردی لە کوردستانی ئێران تاوتوێ و تایبەتمەندییەکانی ئەم جم و جۆڵەی دەستنیشان کرد.لەم دانیشتنەدا هەروەها باسێک لەمەڕ هۆکارەکانی نەزۆک مانەوەی ئەم هەوڵانه هاته ئاراوە.دوایین پاژی بەرنامەکه کۆمەڵێک پرسیار و تێبینی لە لایەن ئامادەبووانەوە بوو که گوڕ و تینێکی تایبەتی به کۆڕەکه بەخشی.

کۆی باسەکانی ئەم دانیشتنە له رۆژانی داهاتوودا دەخرێته بەرچاوی خوێنەرانی هێژا.

 

بۆ بینینی وێنەکان لە قەبارەی گەورە کرتە بکە لە سەر وێنەی مەبەست!

 

 

انتشار توسط 8 تم

3 بۆچوون

  1. ده‌ست خۆش کۆڕێکی یه‌کجار ده‌وڵمه‌ند بوو. ده‌ستی کاک یوونس خۆش بێ

  2. ده‌ستتان خۆش بێ بۆ ئه‌و کۆرانه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌م کۆره‌یان. حه‌زم ئه‌کرد بهاتمایه‌و له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌سخۆشی له‌ کاک یۆنس بکه‌م به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ بۆم نه‌لوا.

  3. سڵاو بریا له‌وێ بوایه‌م. تکایه‌ فایلی گوته‌کانی کاک یونس دابنین

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>