هەواڵ

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌مین گه‌ردیگلانی به‌ڕێوە چوو

IMG_1522

قادر عەلیخا – ئەحمەد یاسینی

ئەمڕۆ ١٦ی رەزبەر،یەکەمین دانیشتن لە “زنجیرە دانیشتنەکانی پاییزی ٩٤” کە تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی،به بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە لایەنگرانی ئەدەبی کوردی لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان،بەرێوە چوو.سەرەتا پێشکەشکاری بەرنامەکه “جەلال نەجاری” دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان باسی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی لەم وەرزە تازەیەدا کرد و پاشان پێناسەیەکی کورتی لە ئەمین گەردیگلانی و بەرهەمەکانی ئاراستەی کۆڕەکە کرد.لەم دانیشتنەدا قادر عەلیخا و ئەحمەد یاسینی وەک رەخنەگر لەسەر بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی دوان.قادرعەلیخا وەک یەکەم کەس دوای ئاماژەیەکی کورت به بەربڵاوی چالاکییەکانی گەردیگلانی،لەسەر وەرگێڕانەکانی لەنگەری گرت.عەلیخا لە وتارەکەیدا وەرگێڕانی “تازیەدارانی بەیەل” لە نووسینی نووسەری ناسراوی ئێرانی “غوڵامحوسێن ساعدی” خسته بەرباس و لێکۆڵینەوە و هەروەها زەروورەتی وەرگێڕانی ئەم ئاسەوارە بەرچاوەی ئەدەبی فارسی دەستەبەر کرد.پاشان ئەحمەد یاسینی پەلی هاویشته سەر شێعرەکانی گەردیگلانی وەک بەشی جەوهەری چالاکییەکانی ئەو نووسەر و شاعیرە.یاسینی له وتارێکدا باسی لە وێنەی نوێی شێعری لە غەزەلەکانی ئەمین گەردیگلانیدا کرد..دواتر تریبوونی دانیشتنەکه درایه دەس ئامادەبووان و کۆمەڵێک و تێبینی و سەرنج لە لایەیان ئەوانیشەوە هاته ئاراوە.خاڵی هاوبەشی بۆچوونی ئامادەبووان لەمەڕ بەرهەمەکانی گەردیگلانی،کە ژانرە جۆراوجۆرەکانی وەک شێعر و چیرۆک و وەرگێڕان لە خۆ دەگرن،ئەوە بوو کە لە چەن دانیشتنی دیکەدا تیشک بخرێته سەر یەکەیەکەی بەرهەمەکانی ئەو شاعیر و نووسەر و وەرگێڕه. لە کۆتایی دانیشتنەکەدا ئەمین گەردیگلانی چەند شێعری خۆی بۆ ئاماەدبووان خوێندەوە. ئەم کۆڕە کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە کەشێکی گەرم و دۆستانەدا کۆتایی پێهات.

جێی ئاماژەیه هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتی ۲۳ی رەزبەر کۆڕی خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی سولەیمان عەبدولرەحیمزادە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بەڕێوە دەچێ. هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەشداری بکەن.

انتشار توسط 8 تم

یەک بۆچوون

  1. ناسرفەڕشادیان

    ئەمن وەک خۆم دەس خۆشی لەو کۆڕ و کۆبوونەوەنا دەکەم هیوادارم کە هەمیشە سەر کەوتوو بن کاک ئەمین یەکێک لە کتێب خانەکانی کۆردیە جێگای خۆیەتی کە رێز ی لێ بگیرێ بۆ خۆم زۆر جار چێژم لە شێعرەکانی وەر گرتووەو زۆریشی هەوڵ لە گەڵ داوم بۆ نووسینی شێعرهەر لێرەوە دەس خۆشی و هیوای سەر کەوتنی بۆ دەخوازم.

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>