هەواڵ

کۆڕی په‌ردەلادان له سێ کتێبی نوێی کوردی له بۆکان به‌ڕێوە چوو

سەیدقادر هیدایەتی- عەزیز مەحموودپوور - عەلی غوڵامعەلی

سەیدقادر هیدایەتی- عەزیز مەحموودپوور – عەلی غوڵامعەلی

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا رۆژی سێشەممه رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ٩٤ بە هاوکاری چاپەمەنی گوتار کۆڕێکی بۆ پەردەلادان لە کتێبی چیرۆکنووسانی بۆکانی،ڕۆمانی “گابۆڕ” لە نووسینی سەیدقادر هیدایەتی،نۆڤلێتی “خەونی پەپوولەپاییزە” لە نوسینی عەزیز مەحموودپوور و کۆمەڵه چیرۆکی “پادشای تەنیایی” لە نووسینی عەلی غوڵامعەلی،بەرێوە برد.

ئەم کۆڕە کە لەگەڵ پێشوازی گەرم و بەرچاوی هۆگرانی  ئەدەبیاتی کوردی رووبەڕوو بۆوە لە چەن پاژی جۆراوجۆر پێک هاتبوو.سەرەتا پێشکەشکاری بەرنامەکه “سولەیمان شەریفی” بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و پاشان داوای لە مامۆستایان:محەمەد رەمەزانی،حوسێن شێربەگی و یوونس رەزایی کرد کە وەک وتاربێژانی کۆڕەکه پانێلی یەکەم پێشکەش بکەن.

محەمەد رەمەزانی،چیرۆکنووس و وەرگێڕ، دوای ئاماژەیەکی کورت به مێژووی چیرۆکنووسی لە بۆکان و هێنانە ئارای مامۆستا حەسەن قزڵجی وەک پێشەنگی ئەم رەوته،باسی لە خەسارەکانی زمانیی هەندێک لە نووسەرانی سەردەم کرد کە بە شێوەیەک لە پاراو و پەتی بوون دابڕاون و لە ژێر کاریگەری زمانەکانی دیکەدا جۆرێک نەزۆکییان بۆخۆیان دەستەبەر کردووه.رەمەزانی جەختی لەوە کردەوە کە دەستەواژه و ئیدیۆمە رەسەنەکان چەندە دەتوانێ لە دەوڵەمەند کردنی زماندا رۆڵی پۆزێتیڤ بگێڕێ و رۆمانی هەڕا و توورەیی لە نووسینی نووسەری ئامریکایی” ویلیام فاکنێر”ی وەک نموونەی بەرچاوی ئەم بوارە دەستنیشان کرد.

وتاربێژی دووهەم رۆماننووسی بۆکانی حوسێن شێربەگی، پێشوازی گەرم و بەرچاوی ئامادەبووانی به نیشانەیەکی باش لە دۆخی ئەمڕۆی ئەدەبی کوردی زانی و  جەختی کرد کە پشتگیری کۆمەڵگا لە نووسەران دەبێته هۆی بەرهەم هاتنی ئاسەواری زیاتر و بەم شێوەیه ئەدەبیات دەتوانێ رۆڵی سەرەکی خۆی لەسەر کۆمەڵگه دابنێ.

لە کۆتایی پاژی یەکەمی بەرنامەکەدا شاعیری خۆشەویست یوونس رەزایی ،باسی پەیوەندی نێوان زمان و شوناسی نەتەوەیی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم زەروورەته هەر لە سەردەمی “خانی”یەوە هەست پێکراوە.رەزایی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا باسی لە چێ بوونی جۆرێک دابڕان و کەلێن لە نێوان نوووسەر و بەردەنگان لە ئاستی کۆمەڵگەدا کرد و جەختیشی کردەوە کە ئەم دۆخه به گشتی کاریگەرییەکی خراپ لەسەر پێشکەوەتنی رەوتی ئەدەبیی نەتەوەیەکدا دادەنێ و دەبێ هەوڵ بۆ چاکسازی ئەم خەسارە گەورەیه بێته ئاراوە.یوونس رەزایی لە کۆتایی قسەکانیدا ئەم سێ بەرهەمەی کە پەردەیان لە سەر لادارا وەک بەرهەمگەلێکی نوێخواز و پێشکەوەتوو دەستنیشان کرد.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا هەر یەک لە نووسەرانی گابۆڕ و خەونی پەپوولەپاییزه و پادشای تەنیایی هاتنه پشت تریبوون و بەشێکی کورتیان لە بەرهەمە تازەکانیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.هەروەها هەر یەک لەو ئازیزانه جەختیان لەوە کردەوە کە مەبەستی ئەوان لە سازدانی ئەم کۆڕە به شێوەیەک ئاشت کرنەوەی کۆمەڵگه لەگەڵ کتێبه و ئەو زەروورەته ئەوانی هانداوە کە بیر لە وەها پێکهاتەیەک بۆ پێشکەشکردنی ئاسەوارەکەیان بکەنەوە.

دواتر بریا کاکەسووری.چیرۆکنووس، باسی گرینگایەتی پشگیری لە نووسەران کرد و کوتی بەم شێوەیه هاوکات کتێبخانەی خۆمان و کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەندتر دەبێ ،کاکەسووری ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە بەرنامانه دەبنه هۆی دڵگەرمی قەڵەم بەدەستان و دەتوانن بەهەمی شازتر و بەرزتر بئافرێنن.

لە پاژێکی دیکەی کۆڕەکەدا رەزا شەجیعی،بەرپرسی چاپەمەنی گوتار،وێڕای بەخێرهاتنی میوانان، کورتەیەکی لە ئیش و چالاکییەکانی گوتار بۆ ئامادەبوون باس کرد و هەر لەوێوە هەواڵی بڵاو کرنەوەی چەن بەرهەمی شێعری لە لایەن ئەو ناوەندەوە راگەیاند.

دواتر رێوڕەسمی پەردەلادانەکه به ئامادەبوونی مامۆستایان:فەتاح ئەمیری،محەمەدەمین شامحەمەدی و عومەر مەولوودی و هەروەها نوووسەرانی کتێبەکان،بەڕیوە چوو.

لە کۆتایی بەرنامەکەدا رێزنامەی کومیسیۆنی فەرهەنگی شوورا،پێشکەشێ کۆمەڵێک لە چیرۆکنووسانی بۆکانی کرا.

دوای کۆتا هانتی بەرنامەکه فرۆشی کتێبەکان لە دەرەوەی ساڵۆنەکه به شێوەیەکی چڕ دەستی پێکرد.

انتشار توسط 8 تم

4 بۆچوون

  1. سامرەند کەریمی

    ئەرێ دۆستانی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان یەک پرسیار ، چاپەمەنی گوتار لەو بەرنامەیەدا چی کرد که دەبی نیوی لەگەل نیوی ئیوە وەک بەریوەبەری بەرنامەکه بێ ؟ زەحمەتەکه ئێوە دەیکیشین چەپله بۆ یەکی دیکه لێ دەدری !!!!

    • رامان سۆفی سوڵتانی

      سامره‌ند گیان تۆ ده‌بێ به‌ دڵێکی گه‌وره‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ هاورێیانی ئه‌نجه‌نی ئه‌ده‌بی بکه‌ی مافی ته‌واو یان تۆزێ زیاتر ده‌به‌خشن به‌ کۆمه‌ڵه‌ که‌سێکی جوان و بێگه‌رد که‌ شآن ده‌ده‌نه‌ به‌ر ئه‌رکێکی ئاوا قورس له‌و که‌شه‌ ناهه‌مواره‌ی چاپه‌مه‌نی کوردیدا هه‌ڵده‌سوورێن.چه‌نده‌ نووسه‌ر رێز و بایه‌خی هه‌یه‌ ئه‌و بونیاده‌ خۆرسکانه‌ش هێنده‌ گرینگن ..ئه‌گه‌ر تۆی چآو کراوه‌ سه‌نگیان نه‌زانی کێ بیانخوێنێته‌وه‌؟

  2. دڵت گە ورە بێ ماڵم
    ئێمە بنە ماڵە ی كتێبی كوردین

  3. رەشید حاجی پوور

    هەزاران جار بژین و ماندوو نەبن ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان . ئێوە سەلماندووتانه کاری جیددی و دڵسۆزانه یانی چی و دوای سالانیکی زۆر گڕ و تینیکی بی وینەتان داوە به فەزاری ئەدەبی بۆکان .

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>