هەواڵ

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌زیز مه‌حموودپوور

عەزیز مەحمودپوور

سێهەمین دانشتن لە زنجیرە دانشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴دا ، تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی ، عەزیز مەحموودپوور.وتاربێژەکانی ئەم دانیشتنه بریتین لە بەڕێزان بریا کاکەسووری و ئەحمەد چاک.

ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۳۰ی ڕەزبەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ.

جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەشداری بکەن.

کورتەیەک لە ژیاننامه و بەرهەمەکانی عەزیز مەحموود پوور

عەزیز مە

عەزیز مەحموودپوور ١٣٥٤ لەدایك بووە. یەكەم چیرۆكی كە تەنزێكی كۆمەڵایەتی بوو لە سروەدا چاپ بووە. ساڵی ۱۳۸۰ یەكەم كۆمەڵەچیرۆكی بە نێوی «حەشری ڕەنگەكان» چاپ كردووە.

لە ساڵی ۲۰۰۷ كۆمەڵەچیرۆكی «فەرموون چایەكی گەرم»ی لە بنكەی چاپ و نەشری ئاراس لە باشووری كوردستان چاپ و بڵاو كردۆتەوە.

لە ساڵی ۱۳۹۱ كۆمەڵەچیرۆكی «پیاوێكی ڕیش خەنەیی» چاپ و بڵاو كردۆتەوە.

نۆڤێلێتی «خەونی پەپوولە پاییزە»ی لەژێر چاپ دایە و لە حەوتووی داهاتوودا بڵاو دەبێێتەوە.

هێندێك لە بەرهەمەكانی دیكەی ئەم نووسەرە كە ئامادەی چاپن بریتین له:

ـ كۆمەڵەچیرۆك.

ـ وەرگێڕانی كۆی بەرهەمەكانی سیلوێر ئێستاین.

ـ وەرگێڕانی ڕۆمانی «ژاكی قەزا و قەدەری و ئاغاكەی» لە نووسینی دۆنی دیدێرۆ

ـ وەرگێڕانی «میرەچكۆل» ئێگزۆپێری

ـ وەرگێڕانی كۆمەڵەچیرۆكێكی بیانی و نووسینی وتار لەسەریان.

ـ كۆمەڵەوتار لەسەر ئەدەیبات و زمان.

ئێستاش سەرقاڵی نووسینی ڕۆمانێكە…

انتشار توسط 8 تم

2 بۆچوون

  1. ئاواتی سەرکەوتن و لەش ساغیم هەیە بۆ کاک عەزیز مەحموود پوور و بەردەوامی بۆ ئەنجومەنی شارەکەمان هیوادارم وێنەتان زۆر بێ و هەردەم لە خزمەتی داب و نەرێت و زمانی کوردی دا بمێنن

  2. سوله‌یمان قاسمی

    ده‌ستـان خۆش بـێ
    هیوادارم کاره جـوانه‌کانی کاک عه‌زیزیش
    هه‌روا بــه‌رده‌وام بێ🌷

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>