هەواڵ

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی هێمن عه‌بدوڵڵاپوور

هیمن عەبدوللاپور

چوارەمین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۹۴دا ، تەرخان کراوە به خوێندنەوە و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی چیرۆکنووسی لاوی بۆکانی ، ڕێزدار هێمن عەبدوڵڵاپوور. وتاربێژانی ئەم کۆڕە بریتین لە ڕێزدار ئەمجەد غوڵامی و ڕێزدار رەحیم عەبدولرەحیمزادە. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۷ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد (ساڵۆنی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ.

جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەشداری بکەن.

کورتەیەک لە ژیاننامه و چالاکییەکانی هێمن عەبدوڵڵاپوور

لەساڵی ۱۳۵۹ دا لە بۆکان لە دایک بووم. لە ساڵی ۱۳۷۹ دا بۆ یەکەم جار وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن بەشداریم کرد. یەکەم چیرۆکم هەر لەو ساڵانەدا نووسی و تا ئێستاش لە گۆڕەپانی چیرۆک دا چالاکیم هەیە. لە گەڵ هەوتەنامەکانیڕەسەد و داهاتوو وەک دەستەی نووسەران هاوکاریم بووە.
لە خولی دەهەمی فێستیڤاڵی چیرۆکی بانە خەڵات کرام. لە ساڵی ۱۳۹۱ دا یەکەم کۆمەڵە چیرۆکم بەنێوی “دەنگە دەنگی بێدەنگی” بڵاو کردۆتەوە.

له نووسینی هیمن عەبدوللاپوور

له نووسینی هیمن عەبدوللاپوور

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>