هەواڵ

کۆڕێک بۆ خوێندەوە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی سوله‌یمان عه‌بدولرەحیمزادە

سولەیمان عەبدولرەحیمزادە

دووهەمین دانیشتنی له زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له پاییز ۱۳۹۴دا تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی چیرۆکنووسی بۆکانی ، رێزدار سولەیمان عەبدولرەحیم زادە . وتاربێژەکانی ئەم کۆڕە بریتین لە بەڕێزان محەمەدئەمین شامحەمەدی و رەحیم عەبدولرەحیم‌زادە.

ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ڕێکەوەتی ۲۳ رەزبەر کاتژمێرە ۴ تا ۶ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد (هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ.

جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن له دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەشداری بکەن.

کورتەیەک له ژیاننامه و چالاکییەکانی سولەیمان عەبدولرەحیم‌زادە له زمان خۆیەوە:

سوله‌یمان عه‌بدولره‌حیمزاده‌

ساڵی ۱۳۵۲ له بۆکان له دایک بووم. له کۆتایی ساڵەکانی شەستەوە خەریکی موتاڵا و نووسینم. له پۆلی دووهەمی دەبیرستان دەستم کردووە به چیرۆک نووسین. سەرەتا به فارسی دەمنووسی بەڵام هەر زوو دەستم هەڵگرت. لەو کاتەوە به کوردی دەنووسم. هەوەڵێن شتێکی که چاپم کردووە شێعرێک بووە که له گۆڤاری سروەدا بڵاو بۆتەوە.

له دەیەی هەفتادا لەگەڵ چەند هاوڕێی نزیک و هاوفکر گروپی چیرۆکنووسی “خۆر” مان دامەرزاند. خۆر هەوەڵین گرووپی چیرۆک له رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

ئەندامانی گروپی خۆر بریتی بوون له : بریا کاکەسووری، عەلی غوڵامعەلی، رەحیم عەبدولرەحیم‌ زادە، حەمەدەمین شامحەمەدی، سلێمان عەبدولرەحیم‌ زادە. مەبەستی سەرەکیمان له دامەزراندنی خۆر تازەبوونەوەی چیرۆک بوو.

تا ئێستاش “خۆر” تاقانه مانیفێستی تازەبوونەوەی چیرۆک له رۆژهەڵاتی کوردستانه یانی ئەو بنەمایانەی له پێشەکی خۆری ژومارە یەکدا باس کراوە هێشتاش بۆ چیرۆکی ئێمه تازەیه و لێی تێپەڕ نەبووین.

کۆمەڵه چیرۆکێکم به ناوی “چارەنووسی تاپۆکان” له ساڵی ۱۳۹۲ بڵاو کردۆتەوە. کۆچیرۆکێکیش ئامادەم کردووە بەم زووانه بڵاوی دەکەمەوە.

چارەنووسی تاپۆکان

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>