هەواڵ

راپۆرتێک له‌سه‌ر گۆڤاری “زارەما”

photo_2015-11-11_19-06-55

ZAREMA

ئا: باوەڕ مەعرووفی

كولتووری خوێندنەوە و نووسینی بڵاڤۆك و گۆڤارەكان لە نێو كورداندا خاوەن مێژوویەكی دوور و درێژ نیە، بەڵام لەو دیرۆكە كورتەشدا ئەم جۆرە لە ڕاگەیاندن بە چڕی بەردەوامی بووە. بە تایبەتی چەند دەیە لەمەوبەر و پێش ھەمەگیر بوونی ئینتەرنێت و بە تایبەت تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، گەلێك گۆڤاری جۆربەجۆر لەم پارچەیەی كوردستان لە چاپ دەدران، لەوانە سروە، مەھاباد، ماف و كۆمەڵێك گۆڤاری­تر.

ھەرچەند لەو بڵاڤۆكانەدا ھەمیشە ھەندێك باسی ڕامیاری و كۆمەڵایەتی گونجاوە، بەڵام ناوەرۆكی سەرەكیان ھونەر و ئەدەبیات بووە. نەریتی نووسینی گۆڤار لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیش بە ھەمان شێوە تا ئەمڕۆ بەردەوام بووە. لە باكوور خەباتی نووسینی كتێب و كاری وەشانخانەكان لە چاو پارچەكانی­تر تا ڕادەیەك چالاكترە و ڕۆژانە ھەواڵی كرانەوەی وەشانخانەی نوێ و چاپ و بڵاوبوونەوەی گۆڤار و پەرتووكی تازە دەبیستین. یەكێك لەو گۆڤارە نوێیانەی بەم دواییانە خەباتی خۆی دەست پێكردووە، گۆڤاری زارەمایە. ئەم گۆڤارە كە بە شێوەی وەرزنامەیی بڵاو دەبێتەوە، ھەر جارەو باس لە تەوەرێكی تایبەت بە ڕەخنە و تیۆری دەكا. گۆڤاری زارەما لە ساڵی ۲۰۱۴وە دەستی بە وەشان كردووە و تا ئێستا پێنج ژمارەی لێ چاپ بووە. ھاوینی ڕابردوو، فەخریە ئادسای، سەرنووسەر و خاوەنی ئەم گۆڤارە لە سەفەرێكیدا بۆ شاری سنە، سەردانی زانكۆی كوردستانی كرد و ڕاپۆرتێكی لەسەر كرانەوەی بەشی زمان و ئەدەبیاتی كوردی لەو زانكۆیە نووسی كە لە نوێترین ژمارەی زارەمادا چاپ كراوە.

ھەروەھا لە دواھەمین ژمارەی گۆڤارەكەدا وتاری زانستیی ھەندێك لە توێژەرانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان بڵاو بووەتەوە، لەوانە عەتا نەھایی، ھاشم ئەحمەدزادە، ڕەھبەر مەحموودزادە و… . جێی ئاماژەیە، زارەما لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان لە چاپ دەدرێ و لە ھەموو شارەكانی ئەو پارچەیە بڵاو دەبێتەوە، كەوابوو گۆڤارێكی كورمانجیە؛ بەڵام ھەندێك لە بابەتەكانی بە سۆرانی و بە ئەلفوبێی لاتینی نووسراون. ھەروەھا یەكەم لاپەڕەی ئەم ژمارەیە بە شیعری سەربازی ونی عەبدوڵا پەشێو نەخشاوە. ژمارە پێنجی  زارەما لە ۲۰۰ لاپەڕە پێكھاتووە و بریتیە لە دوو بەشی سەرەكی: بەشی یەكەم، تایبەتە بە وتارەكان و بەشی ئازاد كە ھەواڵی ھونەری و نامەی خوێنەران و چەند بابەتێكی كورتی جیا لە خۆ دەگرێ.

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>