هەواڵ

عاله‌م که‌رە / ناسر فه‌تحی

 812738624_4469

عالەم کەرە

ناسر فەتحی

هەموو کەس حەقی بە قسەکانی دەدا، تەنانەت تڕوتایەفە و دۆست و برادەری زۆر نزیکی کوڕەش. کەس لە خانمبازیی ڕۆشنبیرانە و هیچووپووچێتی زۆڵانەی مێردەکەی گومانی نەبوو. کەچی لەگەڵی بێ بەزەیی و نامەرد بوون.

دوای ئەوەی بۆ دواجار چوووەوەلای کوڕە، ئیدی خزم و کەس و دۆست و برادەرەکانی بەیەکجاری پشتیان تێ کرد؛ ئاخر بۆنموونە هەر خزمەکەی خۆیان ئاوای باس دەکرد، دیگوت: ((زۆر خوێندەوارەکە ئاوا لەبەر دەستی مێردەکەی زەلیل و داماوبێ، دەبێ کەم خوێندەوارەکە چ قوڕێکی وەسەر بێ!؟ بۆ دەبێ باشە نەتوانێ خۆی لەدەست ئەو حەیوانەی نەجات بدات؟! ها؟! لەچی دەترسێ؟! باشە هەر پێم خۆشە بزانم لەچی تۆقیوە؟! لەوەی منداڵەکەی لێ بستێنێ؟! جا منداڵی چوارپێی وای بۆچییە؟! نا، ئەخە هەر بەڕاستمە، خۆ دیارە لەویشە، بەڵام با هەر لەلای باوکە سەگەکەی بێ! بۆخۆشی دەحەسێتەوە، دەتوانێ یەکی چاک بدۆزێتەوە و شووی پێ بکات، خۆ هەمووکەس ئەو کەرە ڕەشە موعتادەی مێردی وی نییە! عاشقیشی ببوو! نازانم عاشقی چیی ئەو جوانخاسە ببوو؟! کوڕە نەوەڵا عاشقی چی، درۆی دەکرد، دەیهەویست لەدەست ماڵە بابە نۆژکەرە مێشک بۆگەنەکەی خۆی هەڵێ، دەنا عەشقی چی و فشقیاتی چی، بۆ دەعبای وا! پێم خۆشە ئێستا تەلەفۆنی بۆ بکەم بیشۆمەوە! تازە بەزەییم پێیدا نایەتەوە! ترسەنۆکی بێ قیمەت! ئایەڕۆ کچێ خۆ چووبوو منیشی پیاو خراپ کردبوو، ئەوەچییە گوێم بۆ ڕاگرتووە و پێم گوتووە تۆ ڕاست دەکەی؛ ئەی چم گوتبایە؟! من چووزانم ڕۆژێک ئاوا لە هەموو قسە و باسێکی خۆی پەشیمان دەبێتەوە و دەڵێ من هەڵەبووم و بەسەرشۆڕی دەگەڕێتەولای؟! خانم دەڵێ خەتای تۆیە، ئەگەر تۆ زووتر وەئاگات هێنابایەتمەوە ئەو زەربانەم لە ژیان بەر نەدەکەوت! یەکێک نییە بڵێ قوڕت بەسەری تۆ هەر ئەو چەند ساڵەی بەدبەختییەکانت لە عالەم شاردبووەوە، هەر ئەودەم، گووت لە دڵ و دەروونی خۆت کردبوو! من بۆ زەربەم لێداوی؟! بەمن چی!؟ منیش وەک ئەو عالەمە. وەختایەکی دایک و باب و کەس و کاری خۆی فڕێیان داوە، من ڕفیقێک بووم و نەبووم! )).

عالەم کەرە، بێ بەزەیین، هیچن، لەبەر ئەوەی هێندە قۆڕن تەنیا باوەڕ بەوشتانە دەکەن کە دەبیستن و دەیبینن؛ ئەوان چووزانن مێردە بەرازەکەی هەڕەشەیەکی شاعیرانەی ئاوای لێ نەکردووە: ئەگەر تۆ ئەم عەشقە بکووژی، منیش بەرهمەکەی دەکوژم!؟

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>