هەواڵ

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی شه‌پۆل مه‌جیدپوور به‌ڕێوە چوو

ئەمجەد غوڵامی - عەزیز مەحموودپوور

ئەمجەد غوڵامی – عەزیز مەحموودپوور

شەشەمین دانیشتن له زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی شەپۆل مەجیدپوور. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۲۱ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئەدیبان و هۆگرانی ئەدەبیات بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای کۆڕەکەدا خاتوو رووبار بوداغی وەک پێشکەشکاری کۆڕەکه بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و پاش باسێکی کورت لە کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان داوای له رێزدار شەپۆل مەجیدپوور کرد که دوو چیرۆکی خۆی بۆ ئامادەبووان بخوێنێتەوە. خاتوو شەپۆل مەجیدپوور لە دەسپێکی قسەکانیدا وتارێکی لەمەڕ لەمپەرەکانی بەردەم ژنانی ئەدیب و هونەرمەند خوێندەوە و ئاماژەی بەوە دا که کەڵکەڵەی سەرەکی ئەو وەک چیرۆکنووسی ژن ، گیروگرفتەکانی ژنانه و لەم رووەوە ئەو سووژانەی هەڵیاندەبژێرێ زێدەتر باس لە کێشە و گرفتەکانی ژنان دەکا. لە پاشان دوو چیرۆکی خۆی بۆ ئامادە بووان خوێندەوە.

لە درێژەی بەرنامەکەدا بەرێزان عەزیز مەحموودپوور و ئەمجەد غوڵامی وەک وتاربێژانی بەرنامەکه وتار و تێبینی خۆیان لەمەڕ چیرۆکەکانی خاتوو شەپۆلی مەجیدپوور ئاراستە کرد. عەزیز مەحموودپوور بە خوێندنەوەی وتارێک باسی لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵه چیرۆکی “ئەو نامانەی هەرگیز نەخوێندرانەوە” کرد.(بۆ خوێندنەوەی وتارەکەی عەزیز مەحموودپوور لەسەر ئێرە کرتە بکەن).

لە پاش وتارەکەی کاک عەزیز، وتاربێژی تری بەرنامه ئەمجەد غوڵامی وتەکانی خۆی ئاراستەی ئامادەبووان کرد. غوڵامی  بە ئاماژە بەوەی که کۆمەڵه چیرۆکی “ئەو نامانەی هەرگیز نەخوێندرانەوە” لە نووسینی شەپۆل مەجیدپوور، لە فۆرمی “نامه نووسین” وەک فۆرمێکی گێڕانەوەیی کەڵکیان وەرگرتووە،سەرەتا باسی له پاشخانی مێژوویی و تێئۆریکی ئەم فۆرمه گێڕانەوەییه کرد و لە پاشان پەرژایه سەر چیرۆکەکان و خاڵه بەهێز و لاوازەکانی ئەم کۆچیرۆکەی دەستنیشان کرد.

لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا وتاربێژان وەڵامی پرسیار و تێبینیی کۆمەڵێک لە ئامادەبووانیان داوە.

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>