هەواڵ

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی شه‌پۆل مه‌جیدپوور به‌ڕێوە دەچێ

شەپۆل مەجیدپوور

دانشتنی شەشەم لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ۱۳۹۴دا تەرخان کراوە به خوێندنەوە و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی چئرۆکنووسی لاوی بۆکان ، رێزدار شەپۆل مەجیدپوور. وتاربێژانی ئەم دانیشتنە بریتین له عەزیز مەحموودپوور و ئەمجەد غوڵامی. ئەم دانیشتنه رۆژی پێنجشەممه ۲۱ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارێ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان (هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد ) بەڕێوە ئەچێ.

هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەشداری بکەن.

ژیاننامه و بەرهەمەکانی شەپۆل مەجیدپوور لە زمان خۆیەوە

شەپۆل

شەپۆل مەجید پوورم.لە دایک‌ بووی ١٣٦٤ی هەتاوی و  فەوقە دیپڵۆمی رەوان ناسی منداڵانم هەیه.کاری نووسینم لە تەمەنی ٩ ساڵی و بە نووسینەوەی بیرەوەری رۆژانە و شێعر دەس پێکرد.گۆڤاری “رشد” یەکەم دەراوی بەرەو دنیای چیرۆکنووسی بۆ من کردەوە و به ماوەی شەش ساڵ بەردەوام هاوکاری ئەو گۆڤارە بووم.هاوکات لەگەڵ حەفتەنامەگەلی” گل آقا و بچەها” لە پەیوەندیدا بووم و بابەتەکانم کە پتر کۆرتە چیرۆکی تەنز و شێعر بوون،لەوێ بڵاو دەبوونەوە.

کتێبی “قەڵا”ی حەمەدەمین شامحەمەدی،چیرۆکنووسی بۆکانی،بووە هۆی ئەوەی کە نووسینەکانم به ئاراستەی زمانی زگماکیدا هەنگاو بنێ.به ماوەی چوار ساڵ بەردەوام چیرۆکەکانم لە حەفتەنامەی سیرواندا بڵاو دەبوونەوە. لە فستیڤاڵی چیرۆکی بانه جارێک وەک نەفەری یەکەم و جاری دوایی وەک نەفەری سێهەم خەڵات کراوم .

کتێبی “ئەو نامانەی هەرگیز نەخوێندرانەوە” یەکەم بەرهەمی چاپ کراوەمەو ئەو چیرۆکانه لە خۆ دەگرێ کە لە ماوەی ساڵەکانی ٧٩ تا ٩٢دا نووسراون.هە.روەها کتێبی “ماسییەکانی ناو زەلکاو” ناوی بەرهەمی تازەمە کە بڕیارە چاپ بکرێ.

انتشار توسط 8 تم

یەک بۆچوون

  1. پیرۆزه شه پۆل گیان، هیوای سه رکه وتن و ئاواتی به رده وامی قه ڵه م و پێنووسی جوانت …

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>