هەواڵ

دوو شێعری محەمەد رەسووڵی

10417827_634515073317470_8505210240974733900_n

شێعری یەکەم

 

بەرژەوەندی من

لە گەڕانەوەی تۆ دایە

وە تەسلیم بوون بە تۆ

هەوڵێکی دیپڵۆماتیکە

بۆ ژیانەوەی خۆشەویستی

کۆمارێک دەبێ برووخێت

من شۆڕشگێڕێکی دژ بە کۆمارم

تەنیا

بزەیەکی تۆ پێویستە بۆ من

تا

خۆپیشاندانێکی جیهانی بکەم

ئێستا دەسەڵات

لە چاوەکانی تۆ دایە

پێویست ناکات

من سەرۆک کۆماری چاڵە نەوتەکان بم

تۆ لە گەڵم بە

تا دژ بە تەواوی دەوڵەتەکان

ڕاوەستم

ئەرێ خۆشەویستم

من لە یاساکانی ژنێڤ لا دەدەم

بەڵام تۆش

دیکتاتۆڕێکی باش بە

بۆ خۆش ویستنم

ڕۆیشتنی تۆ

شەڕێکی نێو خۆیی بوو

کە هیچ دەسەڵاتێک بەرگری نەکرد

بەڵام ئێستاش من

چاوەڕێی پێکهاتنم

ئێستاش هەواڵەکان

بە دوای تۆ دا دەگەڕێم

ئێستاش هەموو بەیانیێک

بە نێو ژوورەکەم دا

قەتارێک تێپەڕ دەبێت

وە من هەموو ئێوارەیەک

بە دەستە گوڵێکەوە

دەرگای ژوورەکەم کردۆتەوەو

چاوەڕێم

کە تۆ دابەزی…

 

 

 

شێعری دووهەم

 

دوکتورەکان

هەست بە تەنیایی مرۆڤەکان ناکەن

تەنیا لە دەلاقەی نوسخەکانیانەوە

بە هێندێ قورس

دەتپێچنەوە

ئەوان هیچ کات

گوێیان لەدەنگی

هیچ دلێک نەبووە

هیچ کات

لە نهێنی مرۆڤەکان تێ نەگەیشتوون

ئەوان ژانەکان ناناسن

وە تەنیا سورەنگێکیان پێیە

سورەنگێک ،

کە لایان وایە

هەموو ژانێک سارێژ دەکات …

انتشار توسط 8 تم

یەک بۆچوون

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>