هەواڵ

شێعرێکی موحسـین مسـتەفازادە

1450194720854

 

نەبووی بە هاو سەرینم!

لێرە باڵنجێک هەتیوی پرچەکانتە

منێکیش هەتیوی نیگات…

تکایە شەوێک لەم شەوانەدا،

وەرە خەونم و

خۆت ئاواڵەکە نێو ئامێزم

من سەردەمانێکی زۆرە بە یادی تۆ

دەچمە جێژوانی بالنجێک

تا خەو بمباتەوە،

بۆ ڕۆژانی سوورێئالی ژیانم…

نە من ئۆقرە دەگرم لە نەبوونت

نە بالنج

نە شەو؛

من و تۆ خەوێک بە باڵنج قەرزدارین

ماچێکیش بە شەو و

باوەشێک بە یەکتری…

من و تۆ

دەمان توانی پێکەوە جووت یار بین

لە کۆڵانەکانی ئەم شارە

کە سەردەمانێکی زۆرە

کەس لە شەقامەکانیدا خۆشەویستی دروێنە نەکردووە…

کەچی،

تۆ دەرباز بووی لە من

لە خۆت

لە شار…

بە چاو ڕەچاوت کرد،سنوور و

لەویش دەرباز بووی…

 

بێ مەیلی نیگاهت بە هێزترین دوژمنە

بۆ من…

لە سەنگەری بڕژۆڵی چاوەکانتەوە

هەواڵی شەڕێکی بێ تام بڵاو دەبێتەوە

نێوان جوانی و شەرم

چیدی تەقە مەکە،تەسلیم…

ئەویە هۆکاری بێ بەشی من لە تۆ

 

ئێستاکەش من و تەنیایی

بە دەم چاییەکی ساردەوە

بیر لە شوێن پەنجەی نەبوونت دەکەینەوە

نێوان تەواوی بیرەوەرییەکانی مندا

کە بەرهەمی هێنا،

تەنیایی بۆ من و

من بۆ تەنیایی…

 

من لە ماڵپەڕی دڵمدا

لە تۆ دەگەڕێم و

بێ تۆیی دەدۆزمەوە

تەنانەت،

لە شەقام و شار و شاشەش؛

ڕەنگە فیلتێر کرابێ،

خۆشی بۆ من

جوانی لە شااار و

دەنگ و ڕەنگت لە شاشەی ماڵی ئێمە!

انتشار توسط 8 تم

6 بۆچوون

  1. به‌ڕیزانی به‌ریوه‌به‌ری سایتی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان
    وێراێ سڵاو و ریز. من هه‌رچی سه‌رم هێنا و برد نه‌مزانی به‌ چ مه‌نتقێک ئه‌و نووسینه‌تان وه‌ک شێحر بڵاو کردۆته‌وه‌. یه‌ک جوانکاری ئه‌ده‌بی و شاعیرانه‌م بۆ هه‌ڵده‌ن. به‌ داخه‌وه‌ ئێنگۆ هه‌رچی ده‌گاته‌ ده‌ستتان بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه‌ که‌ من پێم وابێ ئه‌و غه‌ڵه‌ته‌. برایان و خوشکانی به‌ریز ئه‌وه‌ ئاره‌زویی به‌راوه‌ره‌ده‌ کردنی هه‌وه‌سێکه‌. لاوێکه‌ ئیستیای له‌ سیکس بووه‌ و ئاره‌زوی خۆی نوسیوه‌ ئه‌وه‌ش نابیته‌ هونه‌ر،

    • موحسین مستەفازادە

      سپاس بۆ خوێندنەوەت دۆستی هونەرمەند…

    • كاكی برا ئەوە هەر دەردی یەك و دوان نییە. بە ڕاستی بە لاڕێدا بردنی ئەو كەسانەشە كە دێنە بەستێنی شێعرەوە. تازە ئەو كاكە مەحسینە پێی وایە ئەوە گرتی و بوو بە شاعیر! ئەوە نەتیجەیەكی زۆر دڵ سووتێنە. خراپە. دەبێ لاوەكان فێر كەین هەتا دەتوانن شت بخوێننەوە. تەنیا و تەنیا خوێندنەوە و خوێندنەوە و دیسان خوێندنەوە شتمان فێر دەكا. وام لێ دەكا چاك و خراپ هەڵاوێرین. هیوادارم هەموومان ئەو زەحمەتە بە خۆمان بدەین.

      • موحسین مستەفازادە

        کاکە من باسی خۆم ناکەم و قسەکانتان جێی ڕێزە بەڵام بۆ لە گۆشەیەکی دیکەشەوە چاو لێ نەکەین؟!
        بەڕێز ئێمە بەداخەوە تەنیا شتێکمان پێ شێعرە کە لێی حاڵی نەبین و لەخۆڕا تەنیا لە بەر ئەوەی کە شاعیرەکەی بە جەریان سازی نێوێکی هەیە بژی بژی بڵێین و بەسەری دا هەڵ بڵێین…
        ڕەنگە ئێوەش وەک جەماعەتێ خۆتان و دەورووبەرییەکانتان نەبێ کەس بە شاعیر دانەنێن!!!
        باس لە خوێندنەوە دەکەی جا برای من تۆ چووزانی من ناخوێنمەوە؟!
        من نەمدەویست وڵام بدەمەوە بەڵام جاری وایە ئینسان مەجبوور دەبێ…

  2. ئەستەخفیرەڵڵا كاكە مەحسین، من نەمكوتووە ناخوێنیەوە، حەتمەن موتالعەت نەبایە شتی وات پێ نەدەنووسرا. بەڵام عەرزم ئەوەیە: بخوێنەوە و بخوێنەوە و بخوێنەوە…

  3. موحسین مستەفازادە

    بەڕێز من شتی وام نەنووسیوە!!!، شێعرم نووسیوە…
    خۆشم پێ شاعیرە و ئەوەشم پێ خۆشە کە بزانم جەنابت تەعریفێکی ڕوونت بۆ شێعر هەیە یان نا؟!!!

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>