هەواڵ

دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌تاح ئه‌میری

فەتاح ئەمیری

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی خۆی لە زستانی ۹۴دا تەرخان کردووە به “دیمانەیەک لەگەڵ رۆماننوسی بۆکانی ، فەتاح ئەمیری”. رێزدار فەتاح ئەمیری یەکێک لە ]پێشەنگەکانی رۆماننووسیه لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سێ رۆمانی هاوارەبەرە و میرزا و زیندەخەو لە بەرهەمەکانی ئەو رۆماننووسەن که پێشکەش به کتێبخانەی کوردی کراون. لەم دانیشتنەدا ئەمیری لەگەڵ خوێندنەوەی بەشێک لە بەرهەم و نوسراوەکانی ، باس لە ئەزموونەکانی خۆی دەکا لە بواری چیرۆکنووسیدا و هاوکاتیش ئامادە بووان ئەتوانن پرسیار و تێبینی و رەخنەی خۆیان به شێوەی راستەوخۆ ئاراستەی ئەو رۆماننووسه بکەن.
ئەم دانیشتنه رۆژی شەممه رێکەوتی ۱۹ی بەفرانبار کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ.
جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەشداری بکەن.

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>