هەواڵ

“دیمانەیەک لەگەڵ فەتاح ئەمیری” بەڕێوە چوو

4

ئەمڕۆ شەممه رێکەوتی ١٩ی بەفرانبار یەکم دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ٩٤ دا بە بەشداری نووسەران و شاعیرانی بۆکانی بەڕێوە چوو.ئەم دانیشتنه دیمانەیەک بوو لەگەڵ رۆمان نووسی لێهاتووی کورد مامۆستا فەتاح ئەمیری.

کۆڕەکه کاتژمێر ٤ی ئیوارێ به پێشکەشکاری جەلال نەجاری دەستی پێکرد و دوای به خێرهاتنی بەشدار بووان و ئاماژەیەکی کورت به کار و چالاکییەکانی ئەنجومەن لە وەرزی زستاندا درێژەی کۆڕەکەی سپارد به میوانی بەرنامەکه.

فەتاح ئەمیری لە دەسپێکی قسەکانیدا باسی لە چۆنیەتی ئاشنا بوونی لەگەڵ ئەدەبیات کرد و ئەزموونەکانی سەردەمی مێرمنداڵی و لاویەتیی بۆ ئامادەبووان شرۆڤه کرد.پاشان به چڕی پەرژایه سەر یەکەم ئەزموونی نووسراوەیی خۆی واتا “رۆمانی هاوارە بەرە” و تێبینیەکانی سەبارەت بەو بەرهەمه خسته روو.بۆ وێنه باسی لەوە کرد کە ئیدەی سەرەتایی ئەو رۆمانه لە راستیدا پارچە مۆسیقایەکی کوردییه هەر بەو نێوه.دواتر باسی لە گۆڕانکاری شێوەی نووسینەکەی لە “رۆمانی زیندەخەو”دا کرد کە به پێچەوانەی کارەکانی رابردوو کە زمان‌تەوەر بوون لەم بەرهەمەی دواییدا هەندێک هەوڵی فۆڕمی لە پێکهاتەی گێڕانەوەدا دراوە.

ئەمیری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاورێکی رەخنەیی لە فەرهەنگی جەماوەریی داوە کە زۆر کاریگەرە لەسەر شێوازی نووسین و هەرچی هەگبەی ئەو فەرهەنگه تەسەلتر بێ بەرهەمی نووسەرانیش پوخت و پاراوتر دەبێ و جەختی کردەوە کە ئەو مکانیسمه لەو سەردەمەدا کە بەڕێزیان دەستیان به کاری نووسین کردووە لە ئاستی خوارەوەدا بووە.

بەشی کۆتایی بەرنامەکە پرسیار و تێبینی ئامادەبوان پێکی هێنا کە ئەمیری به گوێرەی پێویست وەڵامی دانەوە.

فەتاح ئەمیری خاوەنی سێ رۆمانه به نێوەکانی “هاوارە بەرە”،”میرزا” و “زیندەخەو” و ئاماژەشی بەوە کرد کە سەرقاڵی نووسینی چوارەمین بەرهەمی خۆیەتی و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە

 دانیشتنەکه کاتژمێر ٦ لە کەشێکی دۆستانە و باراناویدا کۆتایی پێ هات

بۆ دیتنی وێنەکان لە قەبارەی گەورەدا لەسەریان کرتە بکەن

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>