هەواڵ

زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا

دانیشتنەکانی زستان

زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا لە ۱۰ دانیشتن پێک هاتووە. ۵ له دانیشتنەکان تەرخان کراوە به نووسەران و شاعیرانی بە ئەزموونی شاری بۆکان که چەندین ساڵه لە بواری ئەدەبیاتدا چالاکی ئەکەن و خاوەن کتێبن. شێوازی بەڕێوە چوونی ئەم دانیشتنانه که له ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ ئەدیبان” بەڕێوە ئەچن بەم شێوەیەیه که لەم دانیشتنانەدا زێدەتر لە سەر لایەنی داهێنەرانەی دەق جەخت دەکرێ و شاعیر یا نووسەری بانگهێشتکراو لە بەشێک له بەرنامەکەدا بەرهەمەکانی خۆی بۆ ئامادەبووان ئەخوێنێتەوە و باس لە ئەزموونەکانی خۆی ئەکا  هەر وەها ئامادەبووانیش ئەتوانن پرسیار و رەخنه و تێبینی خۆیان به شێوەی راستەوخۆ ئاراستەی نووسەر بکەن.

۵ دانیشتنی تریش تەرخان کراوە به خوێندنەوەی رەخنەگرانەی بەرهەمی شاعیران و نووسەرانی لاوی بۆکان. لە هەر دانیشتنێکدا سێ شاعیر یا نووسەری لاو بەشێک لە بەرهەمەکانی خۆیان ئەخوێننەوە و دوو کەس وەک رەخنەگر لە سەر بەرهەمەکان قسە دەکەن.

ئەم دانیشتنانه رۆژانی شەممه (لە ۱۹ی بەفرانبارەوە تا ۲۲ی رەشەممە) کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچن.

جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەشداری بکەن.

دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا بریتین له :

 

دیمانەیەک لەگەڵ فەتاح ئەمیری
۱۳۹۴/۱۰/۱۹
رەخنه و لێکدانەوەی غەزەلەکانی جەلال نەجاری ، لوقمان پیربادینی ، سیروان ئەولازادە
۱۳۹۴/۱۰/۲۶
دیمانەیەک لەگەڵ رامان سۆفی سوڵتانی
۱۳۹۴/۱۱/۳
رەخنه و لێکدانەوەی شێعرەکانی کەماڵ کەریمی ، مەحسین مستەفازادە ، محەمەد رەسووڵی
۱۳۹۴/۱۱/۱۰
دیمانەیەک لەگەڵ سەدیق رەسووڵی
۱۳۹۴/۱۱/۱۷
رەخنه و لێکدانەوەی شێعرەکانی مەحموود محەمەدیان ، حسێن جەوانشیر ، سولەیمان سۆفی ساڵحی
۱۳۹۴/۱۱/۲۴
دیمانەیەک لەگەڵ فەوزیه سوڵتانبەگی
۱۳۹۴/۱۲/۱
رەخنه و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی چنار بوداغی ، شاناز جەوانشیر
۱۳۹۴/۱۲/۸
دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی
۱۳۹۴/۱۲/۱۵
رەخنه و لێکدانەوەی شێعرەکانی جەعفەر حەسەنزادە ، محەمەد باوێردی موقەدەم ، روبار بوداغی
۱۳۹۴/۱۲/۲۲
انتشار توسط 8 تم

یەک بۆچوون

  1. زاهیر مام احمدی

    .
    ماندونبن

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>