هەواڵ

“دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌وزیه سوڵتانبه‌گی” به‌ڕێوە چوو

33

فەوزیه سوڵتانبەگی

 

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی ٩٤دا رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی رەشەمه کۆڕێکی لە ژێر ناوی ” دیمانەیەک لەگەڵ فەوزیه سوڵتانبەگی” لە ژووری ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە برد.

ئەم کۆڕە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ به پێشکەشکاری بەڕێز “روبار بوداغی”  دەستی پێکرد.پێشکەشکاری بەرنامەکه دوای ئاماژە به کورتەیەک لە چالاکییەکانی ئەنجومەن و هەروەها بەرنامەکانی داهاتووی،درێژەی کۆڕەکەی به میوانی دانیشتنەکه سپارد.

فەوزیه سوڵتانبەگی،شاعیر،هەندێک لە شێعرەکانی کە بژاردەیەک بوون لە کتێبی “ئێوارە عاشقەکانی تەمەن” و ئەو شێعرانەی کە لەم دواییانەدا نووسراون،پێشکەشی ئامادەبووانی کرد.سوڵتانبەگی دواتر رووبەڕووی پرسیار و تێبینی ئامادەبووان بۆوە و هەر کامیانی به گوێرەی پێویست وەڵام داوە.

ئەم شاعیرە لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە ئامادەبوواندا سەبارەت به ئاوێتەبوونی ژیانی هونەری و ژیانی ئاسایی گوتی هەوڵم داوە هاوسەنگییەک لە نێوان ئەم دوو بەشەدا ساز بکەم و ئەگەرچی کاریگەری راستەخۆ و ناراستەخۆیان لەسەر یەک داناوە بەڵام به گشتی نەمهێشتووه بۆ یەکتری ببنه مڵۆزم.

لە درێژەی کۆڕەکەدا چەن کەس لە ئامادەبووان باسی “عونسوری ژنانه”یان لە شێعرەکانی سوڵتانبەگیدا وەک خاڵێکی ئەرێنی وەسف کرد و جەختیان کردەوە کە ئەم شته لە دوای ئەزموونی یەکەمی شاعیر(کتێبی ئێوارە عاشقەکانی تەمەن) بەملاوە بە شێوەیەکی پوخت و پاراوتر لە کارەکانیدا روو دەنوێنێ.

ئەم دانیشتنه پاش مشتومڕێکی گەرم و دۆستانه کاتژمێر ٦ کۆتایی پێهات.

بۆ دیتنی وێنەکان لە قەبارەی گەورەدا لەسەریان کلیک بکەن

 

 

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>