هەواڵ

دوایین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا به‌ڕێوە چوو

53

محەمەد باوێردی موقەدەم – رووبار بوداغی

رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٢ی رەشەمه کاتژمێر ٤ی ئێوارێ دوایین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ٩٤دا  لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمورغ) بەڕێوە چوو.ئەو کۆڕە بۆ رەخنه و لێکدانەوەی بەرهەمی شێعری ٣ شاعیری لاوی بۆکانی کە بریتی بوون لە بەڕێزان:روبار بوداغی،محەمەد باوێردی موقەدەم و جەعفەر حەسەن‌زادە پێک هاتبوو.رەخنەگرانی ئەم بەرنامەیه بریتی بوون له: ئەحمەد چاک و کەماڵ حاجی‌محەمەدی.

پێشکەشکاری بەرنامەکه بەڕێز “مەحموود محەمەدیان” دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان ئاماژەی به چالاکییەکانی ئەنجومەن لە ساڵی ٩٤دا کرد کە پتر لە ٣٠ بەرنامه لە خۆ دەگرێ و هیوای خواست کە ئەنجومەن توانیبێتی هەنگاوێکی بەرەو پێشکەوتوویی ئەدەبیات لە چوارچێوەی بۆکان و کوردستاندا نابێتەوە. هەروەها وتیشی کە لە رۆژانی داهاتووددا پۆستێری گشتی بەرنامەکانی ئەنجومەن لە ساڵی تازەدا لە رێگەی ماڵپەری ئەنجومەنەوە بڵاو دەکرێتەوە.درێژەی کۆڕەکه ئەسپاردەی شاعیرانی خۆشەویست کرا بۆ خوێندنەوەی شێعرەکانیان.دواتر ئەحمەد چاک وەک تاک وتاربێژی کۆڕەکه تێبینی و سەرنجەکانی سەبارەت به بەرهەمی ئەو ئازیزانه خسته ڕوو.جێی ئاماژەیه کە لە شاعیرەکاندا جەعفەر حەسەن‌زاده و لە رەخنەگرەکاندا کەماڵ حاجی‌محمەدی به هۆی گیر و گرفتی کاری نەیانتوانی لە کۆڕەکەدا بەشدار بن.

ئەحمەد چاک،رەخنەگر و توێژەری ئەدەبی،بە هێنانەوەی پێشەکەییەکی تیئۆریک و پێناسەکردنی چەمکی “ئاشنایی سڕینەوە” وتەکانی دەست پێکرد و پاشان کورته مێژوویەکی لە شێعری کوردی باس کرد و ئینجا پەرژایه سەر شیعرەکان و به گوێرەی پێویست هەر کامەیانی لە چەند بوارەوە خسته ژێر سەرنج.چاک وتی شێعری هەر کام لەو دوو شاعیرەی کە شێعرەکانیان لەو کۆڕەدا خوێندراوە چەمکی ئاشنایی سڕینەوەی تێدا بەدی دەکرێ و چەن نموومەشی لە کارەکانیاندا دەست نیشان کرد.ئەحمەد چاک لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە دوو پێکهاتەی ئاسۆیی و ئەستوونی لە شێعردا کرد بەو جۆرە کە پێداویستی شێعری مۆدێرن جیا لە پێکهاتەی ئاسۆیی پێکهاتەی ئەستوونیشه و ئەوە خاڵێکی زۆر گرینگه بۆ پێکەوە لکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی شێعر.لە درێژەی ئەو باسەدا ئاماژەشی بەوە کرد کە شێعری محەمەد باوێردی موقەدەم لە بواری پێکهاتەی ئاسۆییەوە به هێز و لە بواری ئەستونییەوە لاوازه و دەبێ زیاتر هەوڵ بۆ ئەو بەشە بدا.بەڵام لە شێعری روبار بوداغیدا به هۆی گێرانەوەیی بوونی شێعر پێکهاتەی ئەستوونیش چێ بووە.هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە شێعری روبار بوداغی شێعرێکی سەمیمیتره به نیسبەتی شێعری محەمەد باوێری موقەدەم کە هەوڵێکی زیاتری دەوێ بۆ خویندنەوەی.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا تێبینی و سەرنجی ئامادەبووان ئاراستەی رەخنەگری کۆڕەکه کرا و هەر کام به گوێرەی پێویست لە لایەن بەڕێزیانەوە وەڵام درایەوە.

ئەم دانیشتنه کاتژمێر ٦ و دوای مشت مڕێکی گەرم و دۆستانه کۆتایی پێهات.

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>