هەواڵ

وێبسایت و چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له توێژینه‌وەیه‌کی زانستیی ڕێکخراوێکی به‌ریتانیدا

هیوا سەلام (توێژەر و مامۆستای زانکۆ)

هیوا سەلام (توێژەر و مامۆستای زانکۆ)

Small Media کە ڕێکخراوکی نێودەوڵەتییە و بنکەکەی لە وڵاتی بەریتانیایە، توێژینەوەیەکیی لەسەر کاریگەری بەکارهێنانی وێبسایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن نەتەوە ژێردەستەکانی وڵاتی ئێران کردووە، لە ناویاندا کورد، لە دوتوێی ڕاپۆرتێکدا بە شێوەی کتێب و بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە.

توێژەری کورد و مامۆستای زانکۆی کۆیە لە کوردستانی باشوور (هیوا سەلام)، ئەرکی توێژینەوە لەمەڕ سەرچاوە کوردییەکانی لە ئەستۆ گرتووە، شایەنی باسە وێبسایتی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان لە سەرەوەی وێبسایتەکاندا هاتووە و لاپەڕەکانی ١٠٩-١١٠ی لە توێژینەوەکەدا بۆ تەرخان کراوە. ئەمە وەرگێڕی دەقە ئینگلیزییەکەیە بۆ سەر زمانی کوردی وەک خۆی:

وێبسایتی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان وێبسایتێکە لە بواری ئەدەبیدا کاردەکات بە هەردوو زمانی کوردی شێوەی ناوەڕاست (سۆرانی) و زمانی فارسی. لە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن کۆمەڵێک ئەدیبی کوردەوە دامەزراوە و وەک زمانحاڵی ئەنجومەنەکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت کار دەکات کە بنکەکەی لە شاری بۆکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە. مەبەستی سەرەکی گروپەکە هاندان و پەرەپێدانی ئەدەبی کوردییە لە ئێران لە ڕێگای دروستکردنی تۆڕێکی ئۆنلاینەوە، هەروەها ڕێکخستنی بۆنەی کەلتوری لە کوردستانی ئێران.

وێبسایتەکە هەلێکە بۆ کوردەکانی ئێران کە لەو ڕێگایەوە دەتوانن شیعر و بابەتی ئەدەبی خۆیان بڵاو بکەنەوە و تاوتوێی بابەتی ئەدەبی و کەلتوری بکەن. وێبسایتەکە ڕۆژانە نوێ دەکرێتەوە و بابەتی ئەدەبی، مێژوویی و زانیاری دەربارەی کۆڕ و دانیشتنەکانی تۆڕەکە دەگوازێتەوە.

بەشێکی سەرەکی وێبسایتەکە ناوی (چیرۆک)ە، کە ڕێگا بە نوسەران دەدات بەرهەمەکانی خۆیانی تێدا بڵاو بکەنەوە. ئەنجومەنەکە هەوڵ دەدات گەشە بە بەرهەمی کوردەکانی ئێران بدات و تێکەڵاویەک دروست بکات لە نێوان ئەدیبانی هەموو کوردستان. هەروەها بابەتەکان بە شێوەیەکی بەرچاو سەرنجی خوێنەران ڕادەکێشن و ئەوانیش بە شێوەی کۆمێنت ڕای خۆیان دەربارەی بابەتەکان دەنوسن، هەروەها بە شێوەیەکی گشتی پرسیار دەکەن دەربارەی ئەدەب.

وێبسایتەکە بە زمانی فارسیش خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات، بەڵام بەشە فارسییەکەی سنووردارە. بەشە فارسییەکە بە شێوەیەکی گشتی وەرگێڕانی بابەتە کوردییەکانە بۆ زمانی فارسی، بەڵام سەرنجی ژمارەیەکی کەمتر خوێنەری ڕاکێشاوە بەو زمانە.

بە گوێرەی ئامارەکانی وێبسایتەکە، بەشە کوردییەکە زۆر زیاتر خوێنەری هەیە بە بەراورد بە بەشە فارسییەکە. لە مانگی ئۆگەستی ٢٠١٥ دا، بەشە کوردییەکە ١٩،٩٣٤ خوێنەری هەبووە، بەڵام بەشە فارسییەکە تەنیا ٨٨٧ خوێنەری هەبووە.

وێبسایتەکە بە شێوەیەکی زۆر پرۆفیشناڵ و سەرنجڕاکێش دروست کراوە، تەنانەت بەرنامەی ئەندرۆیدیشی بۆ خوێنەران دابین کردووە. هەروەها پەیجێکی فەیسبوکیش بە هەمان ناو هەیە، هەرچەندە پەیوەست نەکراوە بە وێبسایتەکەیانەوە. پەیجەکەی فەیسبوک ٤،٧٣٠ لایکی هەیە و لە کۆتایی ٢٠١٢ دروستکراوە. پەیجەکە بە شێوەیەکی سەرەکی ئەو بابەتانە بڵاو دەکاتەوە کە لە لایەن وێبسایتەکەوە بڵاو دەکرێنەوە. خوێنەرانیش بە شێوەیەکی بەرچاو گرنگی پێ دەدەن و هەندێک جار ئەوانیش تێکستەکانی خۆیان بڵاو دەکەنەوە.

ئەمە لینکی کتێبەکەیە:

https://smallmedia.org.uk/nationalfabric/Nationalfabric.pdf

BOKAN LITERARY COMMITTEE

لاپەڕەی ۱۰۹ی کتێبەکه

انتشار توسط 8 تم

یەک بۆچوون

  1. زۆر جێی شانازیە دەستان خۆش بێ هەر بەردەوام بن

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>