هەواڵ

کورته‌یه‌ک له چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له ساڵی ۱۳۹۴دا

لۆگۆ

خولی نوێی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له سەرەتای هاوینی ۱۳۹۴ـەوە دەستی پێکرد. دەستەی بەرێوەبەری ئەو دەورەیه بریتی بوون لە بەرێزان جەلال نەجاری، مەحموود محەمەدەیان ، رووبار بوداغی و کەماڵ کەریمی. ئەنجومەن لەم دەورەیەدا به شێوەیەکی جیاواز له دەورەکانی پێشوو بەرنامەکانی خۆی داڕشت و هەر وەرزێکی تەرخان کرد بە زنجیرە دانیشتنێکی تایبەت لە بواری ئەدەبیاتدا. لەم رووەوە لە ماوەی ۹ مانگی رابردوودا ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان پتر له ۳۰ دانیشتنی ئەدەبیی بەرێوە برد که لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەکەین(بۆ خوێندنەوەی راپۆرتی دانیشتنەکان له سەر رستە سوورەکان کرته بکەن):

زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ۱۳۹۴:

هاوین

هەر وەها ئەنجومەن دوو کۆڕی دیکەی لە هاویندا بەرێوە برد که بریتی بوون له :

زنجیرە دانیشتنەکانی پاییزی ۱۳۹۴:

پاییز

خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی:

هەروەها ئەنجومەن دوو کۆڕی دیکەی له پاییزدا بەرێوە برد که بریتی بوون له:

زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ۱۳۹۴:

زستان

هەروەها ئەنجومەن سێ کارگەی ئەدەبی له زستاندا بەرێوە برد که هەر وا درێژەیان هەیه:

  • کارگەی شێعری کلاسیک / وانەبێژ: مامۆستا ئاسۆ (۱۰ کۆڕ – درێژەی هەیه)
  • کارگەی چیرۆک / وانەبێژ : رەحیم عەبدولرەحیمزادە (۱۰ کۆڕ – درێژەی هەیه)
  • کارگەی رەخنەی ئەدەبی / وانەبێژ: ئەمجەد غوڵامی (۸ کۆڕ – درێژەی هەیه)

سپاسی تایبەتی ئەو کەسانە دەکەین که هاوڕێ و یارمەتیدەری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بوون ، بەرێزان:
فرووغ عادڵی، مەحسین مستەفازادە ، محەمەد رەسووڵی ، رەحیم عەبدولرەحیمزادە ، ئەمجەد غوڵامی ، سامان کازمی ، عەزیز کەنگەرلوو ، سەعید سوڵتانیان ، مەحسین مەعرووفی ، باوەڕ مەعرووفی ، سولەیمان شەریفی و هەموو ئەو هونەرمەند و ئەدیبانەی یارمەتی ئەنجومەنیان داوە .

وێرای بەخێرهاتنی ساڵی نوێ ، بەم زووانه بەرنامەی وەرزی بەهاری ۹۵ هەر لەم ماڵپەڕەوە رادەگەیێنین.

انتشار توسط 8 تم

4 بۆچوون

  1. سولەیمان سۆفی ساڵحی

    هەک بژین کوڕانی ئاسمان. هەک چەندە گەشامەوە بە خوێندنەوەی ئەو چالاکییە دوور و پشووسوارەتان. هەر بە زمان خۆشە ئەو ماندوو بوون و بەردەوامییەتان. ..

  2. سڵاو و مانوو نەبوونی تایبەتم هەیە لەخزمەتتانا،بەڕاسی بە شانازییەوە ئەتوانم بڵێم چالاکانە وبێ هیچ چاوەڕوانیێک لە کەسێک ئەرکی خۆتان بەجێ هێنا و لە ساڵی نوێیشدا ئاواتەخوازی سەرکەوتن و سەربەرزی زێدەترم هەیە بۆتان.هەر بژین.

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>