هەواڵ

ئاگاداریی لێژنه‌ی یه‌که‌م خه‌ڵاتی کورته‌چیرۆکی حه‌سه‌ن قزڵجی

خەڵاتی کورتەچیرۆکی حەسەن قزڵجی

یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆک به ناوی پێشەنگی کورته چیرۆکی کوردی حەسەن قزڵجی له بەهاری ۱۳۹۵ بەڕێوه دەبا  و به هیوایه که ئەم رەوته له ساڵانی داهاتووشدا درێژه بدا. مەرجەکانی بەشداری لەم کێبەرکێیە بەم شێوەیە دەبێ:

١ هەر نووسەرێکی کورد له هەر کوێی دونیا دەتوانێ بەشداری خەڵات بکا.

٢ چیرۆکەکان پێویسته به شێوەزاری سۆرانی بنێردرێن ئەمەش نەک لە بەر بایەخ دان بەم شێوەزاره بەڵکوو لە بەر توانستەکانی خوێندنەوه و لێکدانەوه و داوەرییه.

٣ چیرۆکەکان نابێ له ٦٠٠٠ وشه تێپەڕن و پێوسته به فۆنتی یونیکورد و له سایزی ۱۴ تەنیا له رێگەی ئیمەیلی دیاریکراوەوە بەڕێ کرێن.

٤ هەر نووسەرێک دەتوانێ تەنیا به یەک چیرۆک بەشداری خەڵات بکات.

٥ چیرۆکەکان نابێ پێشتر له هیچ کتێب یا گۆڤارێک بڵاو کرابێتنەوه.

٦ پێوێسته ناو و شۆرەت ، ناونیشان و ژومارە تەلەفون له لاپەڕەیەکی جیاوازدا له گەڵ چیرۆکەکان بەڕێ کرێ.

٧ چیرۆکەکان دەبێ تا رێکەوتی ۱۳۹۵/۳/۱۵ واته ۴ی جوەنی ۲۰۱۶ بەرێ کرێن. چیرۆکه هەڵبژاردەکان تا ۱۵ رۆژ دوای ئەم رێکەوته رادەگەێیندرێن و پەیوەندی به نووسەرەکانیانەوە دەگیرێ بۆ وەرگرتنی خەڵات.

۸ سێ چیرۆکی هەڵبژارده لە لایەن لێژنەی داوەری جیا له بەخشینی خەڵاتی ماڵی و رێزلێنان، له لایەن لێژنەی داوەری رەخنه و لێکدانەوەیان له سەر دەنووسرێ و لە گەڵ ئەم لێکدانەوەیه بڵاو دەکرێنەوە.

۹ ده چیرۆک له لایەن لێژنەی داوەری بۆ بڵاو کردنەوه هەڵدەبژێردرێن.

۱۰ لێژنەی داوەری یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی بریتین له بەرێزان رەحیم عەبدولڕەحیم زادە، بریا کاکەسووری و ئەمجەد غوڵامی کە ئەرکی هەڵسەنگاندنی کارەکانیان له ئەستۆ گرتووه.

۱۱ هەرکات بۆ دەستەی بەڕێوەبەر یان لێژنەی داوەری ئاشکرا بێ نووسەرێک هەرکام له مەرجەکانی رەچاو نەگرتووه مافی ئەوەیان هەیه چیرۆکەکه له خەڵات بێننه دەرێ.

ئیمەیلی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بۆ ناردنی چیرۆکەکان:
xelatichirok@gmail.com

لێژنەی بەڕێوەبەری یەکەمین خەڵاتی کورتە چیرۆکی حەسەن قزڵجی:
جەلال نەجاری
مەحموود محەمەدیان
رووبار بوداغی
کەماڵ کەریمی
مەحسین مستەفازادە

انتشار توسط 8 تم

2 بۆچوون

  1. سلام و خسته نباشيد
    چه خوب بود که دیگر زاراوه های کردی از جمله کوردی خوارین ( یا کلهری ) هم اجازه شرکت داده میشد.
    لطفا اگر ممکنه در این مورد بازنگری فرمایید.
    با تشکر

    • ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان
      ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

      کاک رەزای خۆشەویست پێشنیارەکەی ئێوە بەجێیه ، بەڵام ئەوەی راستی بێ ئەم خەڵاته لەبەر ئەوەی یەکەم دەورەیه بەڕێوە دەچێ بێگومان کەموکوڕی و گرفتی تایبەت به خۆی هەیه . له دەورەکانی داهاتوودا هەوڵ دەدەین حەتمەن زاراوەکانی تریش بەشدار بکەین . سپاس بۆ سەرنج و تێبینیت

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>