هەواڵ

به‌ری میزەکه‌م به‌ردا / کۆمار باخه‌بان

کۆمار باخەبان

بەری میزەکەم بەردا

کۆمار باخەبان

زانا  لە  پێشەکی نووسراوەکەی وا بە تێلێگڕام بۆ رێزانی ناردبوو کوتبووی…
رێزان من  چاکم لە بیرە کە بۆ یەکەمین جار هاتمە ماڵتان و بۆ یەکەمین جار چاوم بە  دایکت کەوت ئەگەر تۆش لە بیرت بێ  ئاوا وەڵامی پرسیارەکەی دایکتم داوە کە…خۆشەویستی من و رێزان هەستێکی دوولایەنەیە و هیچ کامیشمان تێناگەین چۆن و لەبەر چی و تا کوێ ئەو خۆشەویستییە هەیە و دەمێنێ بەڵام ئێستا کە لێرە دانیشتووین پێکەوە شادین و هەر دووکمانیش لەوە ئەرخەیانین لە ئەم کاتەدا کەسمان بە قەرای یەکتری خۆش ناوێ. جوان دیار بوو دایکت ئەو قسەیەی منی پێ خۆش نەبوو و باشترە بڵێم هەر نەیزانی چیم پێ کووت…بەو لاقە راستەی وا لە سەر چەپەی دانا و بە مڵچەی پێش کوتنی هەوەڵین وشەی بۆ من وەدەر کەوت بەڵام تەنانەت تۆ لە ئەو بەشە لە قسەکانی تێگەیشتی کە…
“… بە شادی ئێوە دڵخۆشم و ئەوە زۆر باشە کە رێزان لە گەڵ  کەسێکە کە بە بوونی هەست بە بەختەوەر بوون دەکات و منیش هەر ئەوەم دەوێ…”
ئەگەر چاو لە تێلێگڕامەکەی رێزان بکەین دەبینین دوای ۲۶ خولێک لە درێژەی ئەو نووسراویە نامەیەکی درێژتری بۆ ناردبوو..
هەر دوای ئەو رووداوە قۆر و قیزەونە بوو چوینە سووچێک لە هاڵەکە و پێم کوتی رێزان وا بزانم دایکت منی زۆر بە دڵ نەبوو و ئەو قسەیەش هەر لە خۆوە لە درێژەی قسەکانی منی دانا و ئەو چەند رستەیەی کوتی هەر هی خۆی نەبوو بەڵام تۆ لە سەر ئەوە بووی کە هەڵە بیر دەکەمەوە و دایکم زۆریش تۆی خۆش دەوێ و ئەو قسانەش لە قووڵایی دڵییەوە دێتە دەرێ. کە چاوت لە من زەق کردبۆوە و ئەو وشانە دەهاتنە دەرێ بە خۆم داهاتمەوە و لە بەر ئەوەی رۆژەکەمان لێ تێک نەچێ هەر لێوێ کۆتاییم بە قسەکان هێنا و دمم خستە دمتەوە …لە بیرتە!!
خۆشترین تامێک و خۆشترین قسەیەک کە مرۆڤێک دەتوانێ وەدەستی کەوێ ماچی کچێکی لێو ناسکی وەکوو تۆ بوو کە لەو کاتە کۆتایی بە هەموو شتێک دێنا.
بەڵام رێزان هەر لەو کاتەدا من ئاگام لە دایکت بوو لە کەلێنێک لە هاڵەکەدا وەکوو ئەوەی بابت زندوو بووبێتەوە حەسوودی پێ کردین و لەگەڵ ئەوەی لێوەکانی دەجوو و دموچاوە بۆقنەکەی هەڵماسیبوو خەریک بوو کۆڵمەکانی سوور هەڵدەگەڕا ئیدی دایکتم نەدیتەوە هەتا دوینێ ئێوارە لە هاڵەکەی ماڵی خۆم دا.
دوینێ ئێوارێ دایکت لەشی شیتاڵ شیتاڵ کرابوو. خوێنی لێ دەچۆڕا و لە پەنا تی ڤییەکەدا مردار ببۆوە بە جۆرێک کە هێندەی چەقۆ لێ درابوو تەنانەت وا بەدی دەکرا رۆحیشی خوێناوی بووبێ. زۆر زیاتر لەو جارەی وا لە هاڵەکە بە دزییەوە چاوی لێ دەکردین سوورتر ببۆوە پێم وابێ هەندێکیش لەبەر هاتنە خوارێی خوێنی نێوچاوانی بوو..
نەمدازانی فازم چییە!؟ بەڵام خەریک بوو میزم بە سەردا دەکرد و لەگەڵ میزەکەش خوێنی سەر گۆنا و روومەتیم رادەماڵی .لەو کاتەدا پێم سەیر بوو کە من لێرە چی دەکەم ،دایکت بوای لێ هاتووە و بۆ خەریکی میز کردنم؟…هەر  بۆیە رامگرت و ویستم بیر بکەمەوە لەو رووداوە بەڵام خەریک بوو ترسێک بە لەش و مێشکمدا دەهات لەگەڵ ئەوەش ئەو دموچاوە بۆقنەی دایکت وەبیر دابڕانی خۆم و خۆتی دەکردمەوە …هەر بۆیە بەری میزەکەم بەردا هەتا دواهەمین دڵۆپ…ئەوەش وێنەکانی
ئەگەر چاو لە تێلێگڕامی رێزان کەین زانا دوای خولێک ۴ وێنەی بێ ئێفێکتی لە رووداوەکە بۆ رێزان ناردووە.

انتشار توسط 8 تم

یەک بۆچوون

  1. ده ستت خۆش بێت کۆمار گیان. زۆر جار وشەکان دەتوانن بە پیسی میز و بە ناسکی لێوەکان بن!

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>