هەواڵ

دوو شێعری هاشم عه‌لی وەیسی

هاشم عەلی وەیسی

۱

زریکەی خەوە دژوازەکانی ئەڤین

بە دوای هەتوانەکانی بریندا گڕکای

لە دیوە تەنگەبەرەکانی وردیلەی سرتەدا

شتێکت بە بڕواتەوە چرکاند

بۆ سەربەستی کسکاوی بێ واریمان

وەی لەو ساتانەی ئەڤین هەوارێک

بۆ حەسانەوەی وەڕەزییەکانمان بوو … پەتاو

بە سەر خەونێکی ئاڵۆزکاوی هزرت دا چەوتیت

لە بەرەی دۆڕاوەکان دا … دەتحیلاند

هەسپێک بە سمکۆڵانی جەنگەکاندا هیلاک

کە لە سەفەری خەونە ترساوەکان هاتیەوە

پەنجەرەیەک ئینجانەکانی بە ئامێزت سپارد

بۆنی باروتیان لە روانگەت دا رەواندەوە

سەربازێک بە درزەکانەوە خۆی مەڵاس داوە

لاسێک کە خەزاڵی خەزەڵوەری دەڕوتاندەوە

بۆ سرووتی گێژاوەکانی یادەوریت

یادت بە لوورەی حزوری حەزەکانت بتەکێنە

بۆ چرکەیەک زەمەن راگرە و

تاوێک لەم بنارەی رووگرژی بڕیارەکان

لە چەخماخەی سنوری پەتی بێوەری

دیرۆکی باوەڕداریمان با بدەوە

هەنسکت نەختێک بەم سروتەوە بورایەوە

هەستۆکانە دەلاقەیەکت کردەوە

لە رەشایی سەرزەنشتەکان دا رشایتەوە

خۆت دایە دەستی قەدەرە گوماناوییەکانی بوون

دڕدۆنگیت خزاندە ناو لێفەکەت و

چارەنووست بە خەونە دژوازەکانی

شەوەزەنگ سپارد…

سپێدەیە و یەکەم دێڕی ئەم شێعرە

بە کڕێوەی کارەساتەکانتان

دەسپێرێت…

۲

 

ژوانگەی لاوانەوەی خەونێک …

“بۆ مامۆستا هێمن”

 

کە لە پێکهاتی هزرت دەئاقفێ

دەپشکوێت پەپولەی پەراوێزەکانی دڵتەنگی

کیژی شاروچکەی بناری خەونە رازاوەکان

هەوارگەی لە سۆنگەی هزرت چەقاندوە

بەروبوومی ئەڤینی رامانت لە هەناوی ئاخنیوە

رووبەندی رووی گرژی شار دادەماڵێ

بە سەر هەورازی کوڕی مرۆڤ بوونا

پێ بە پێی ئەڤینە مرۆییەکانت باڵا دەکات

مەترێزی لورانەوەی ئامێزی بنارت بوو

ئەشقی ئەم جارەی بە دیار دڕدۆنگی

گومانە نهلیستیەکانی سەربوردەی

چین و ماچینی چریکەکان دەئاژوێ

ئاوڕێک بەدەلاقەی هزرت دەپێوین

لانکەی لاوانەوەی مرۆڤ بوون

خەمی پێکەوە ژیانی گوڵە ژاکاوەکانی

رێلی لورە لوری قەتارەکان هوو…

یەخسیری شەقامە ترساوەکانی

ناو باژێر و شارستانێتی سەدەی بێدەنگییەکان

خەونێکی دیکە بە چاوانی شاعیری شەوگارە

بێ ئۆقرەکانی برلین دەخنێ

خرپەی دڵەڕاوکێی پاشڤەڕۆژە و

دەلاقەی بینینی شێعرێکی تاراوگە تاراو

شڕۆڵە ئەم هەوارە و بیری هزرت

دەلاقەکانی ئاسوودەیی دەژاکێنێ

جریوەی وردیلە برینێکی هەناوی دڵەکورکێ

دەچرپێنێ بە زریکەی شەقامی فەوتاو

چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من کێم؟!

خۆم لە خۆت دا پەراوێز

رووبەرێکی تروپکی تەپ و تۆز

ئەم جارەی خولیاکانت بەم دەمارەوە

رۆ دەچێتە پیاسەی خوێنمەوە

تک تک لە وردە قڵشتێ دەستی کرێکارێک

روانگەی ژێر چەپۆکی جەلادێک

کیژی دەم کێردی گومانی نەیارێک

دەچۆڕێ

رەنگی شیعری سوور هەڵگەڕاو

بە زریکەی بێ واری هومێدا

واری ورە تەراکەوتەکان دەتارێنێ

….

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>