هەواڵ

شێعرێکی خالید موراد

خالید موراد

مه‌مله‌كه‌تى بێ ياسا

له‌مه‌مله‌كه‌تى بێ ياسا
له‌و مه‌ڵبه‌نده‌
سنوور دارو كه‌له‌پچه‌ كراوم
كه‌ خه‌فه‌خانيم پێوه‌ دياره‌
وه‌ك ئه‌و كورانه‌وايه‌
به‌ته‌نها دوكه‌ڵ ده‌ڕوا
منيش قاڵبووى نێوكوره‌
ده‌بمه‌ كڵپه‌و جارێكيتر
…   له‌ناويا ده‌توێمه‌وە
ده‌نگى زوڵاڵم ،
هه‌ميشه‌ كپه‌و
بڕناكا  ..؟
جه‌سته‌شم خۆڵه‌ مێش
وه‌ك ئه‌وژيله‌ مۆيه‌ وايه‌
به‌ فوويه‌ك ده‌گه‌شێمه‌وه‌و،
دواترده‌بمه‌وه‌ ژيله‌ مۆ….
هه‌ناسه‌ى دوكه‌ڵم
ده‌بێته‌ مژوو….
به‌رز، به‌رز بۆ ئاسمان
له‌وێشه‌وه‌ ده‌بێت به‌هه‌ورو
هه‌ورى ڕه‌ شيش باراناوی و
بارانيشم تنۆكى فرمێسك
هۆن ،هۆن ده‌ڕژێ
به‌سه‌ر گۆناداو ،
گۆناش له‌ناخه‌وه‌ ده‌ كوڵێ
سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌
! …لێوان ته‌ڕناكا
جارێ به‌ری سۆمای چاويش لێڵه‌و
شوێن پێی خۆی نابينێ
! مه‌رگى ناكاويش
وه‌ك ئه‌وه‌ وايه‌ زه‌نگێكه‌
تاترسم لێ نه‌نيشی بڕه‌وێته‌وه‌
ده‌بێ ڕێنەمایی
دكتۆر په‌يڕه‌ و بكه‌م ،
وه‌رزش بكه‌م
زه‌مه‌ن دوا بخه‌م
!…  له‌ فه‌نابوون
ڕاچه‌نينم بۆيه‌ وايه‌
له‌خه‌وێكى قوڵدام وناخۆش
له‌وخه‌وه‌ تاڵه‌دا هه‌ناسه‌م سوار
دوستم بۆچڵه‌ گياده‌برد
بۆ ڕزگار بوونم
سه‌وڵى ڕزگاربوونم لێ ده‌دا
په‌له‌مه‌ تا له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ڕزگارده‌بم
تووڕه‌ بوونم وه‌ك ئه‌و شه‌پۆلانه‌وايه‌
به‌رز، به‌رز هه‌ڵده‌چێت
بێ ئۆقره‌ييم وه‌ك ئه‌وه‌ وايه‌
له‌كاروان دابڕاو بم و،
بۆهه‌ڤاڵه‌ دێرينه‌كانم
ئه‌وانه‌ى بۆئه‌به‌دى سه‌ريان نايه‌وه‌
بۆئه‌وان پڕ له‌سوێم
بۆيه‌ كه‌ڕێگه‌ى دوور ده‌برِم
بۆ گۆڕان هێشتا زۆرم ماوه‌
وه‌ك ئه‌وشه‌مه‌نده‌ فۆره‌وایه‌
كه‌ وچان نادا، ناوه‌ستێ
شه‌كه‌تيم كه‌ پێوه‌ دياره‌ له‌خۆڕا نيه‌
وه‌ك ئه‌و باڵدارانه‌ وايه‌
كه‌ به‌جێ ماون و

..  ده‌كه‌ون

! باڵه‌ فڕه‌ ده‌كه‌ن وباڵناگرن

لانه‌یان له‌سه‌ر هه‌واری كۆچه‌ریانه‌

 

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>