هەواڵ

شێعرێکی نیما یووشیج / و: کامیل نەجاری

کامیل نەجاری / وەرگێڕ

کامیل نەجاری / وەرگێڕ

دەدەڵێ مانگ

نیما یووشیج

و: کامیل نەجاڕی

 

دەدەڵێ مانگ و

گوڵئەستێرەیە وا ده‌دره‌وشێ

تاقه‌ چرکێک نییه‌ خه‌و بزڕێ له‌ چاوی چ که‌سێ

لە خەم و حەسرەتی ئەم کۆمه‌ڵه‌ خه‌وتووانه‌ به‌ڵام

خه‌و له‌ دوو چاوی ته‌ڕی من دەتەرێ.

نیگەران کازیوە

لەگەڵم وێستاوە،

بەربەیان لێمی دەوێ

بۆو گەلە گیان و دەروون دۆڕاوە

لە دەمی پاکی بهێنم خەبەرێ؛

من بەڵام

ژان و ناسۆڕی دڕووی ئەو سەفەرەم

بە دڵم دا دەگەڕێ.

شلک و ناسکۆڵه‌ له‌شی شاخه‌ گوڵێک

که‌ به‌ رۆح چاندم  و به‌ رۆح ئاوم دا،

سه‌د مه‌خابن که‌ له‌ ئامێزی منا هه‌ڵده‌وه‌رێ.

دەست دەگیڕم بەڵکوو

دەرکەیەک واڵا کەم

چاوەڕوانم بێ هۆ

کە لە دەرگاوە کەسێ بێتە دەرێ؛

دەرک و دیواری ئەوان کاول بوو

بە سەرمدا دەڕمێ و دادەوەرێ.

دەدەڵێ مانگ و

گوڵئەستێرەیە وا ده‌دره‌وشێ

لە قەراغ گوندەوە پیاوێک بە تەنێ وێستاوە

قاچی قەڵشیوە لە رێی دوور و درێژی سەفەرێ؛

کۆڵەباریشی لەکۆڵ،

دەست بە دەرگاوە لەبەر خۆوە دەرێ:

لە خەم و حەسرەتی ئەم کۆمه‌ڵه‌ خه‌وتووانه‌یە وا

خه‌و له‌ دوو چاوی ته‌ڕی من دەتەرێ.

 

می‌تراود مهتاب

نیما یوشیج

 

می‌تراود مهتاب

می‌درخشد شب‌تاب

نیست یک‌دم شکند خواب به چشم کس و  لیک

غم این خفته‌ی چند

خواب در چشم ترم می‌شکند   .

 

نگران با من استاده سحر

صبح ، می‌خواهد از من

کز مبارک دم او آ‌‌ورم این قوم به‌جان‌باخته را بلکه خبر

در جگر خاری لیکن

از ره این سفرم می‌شکند   .

 

نازک ‌آ‌‌رای تن ساق گلی

که به جانش کشتم

و به جان دادمش آ‌ب

ای دریغا ! به برم می‌شکند

دست‌ها می‌سایم

تا دری بگشایم ،

بر عبپ می‌پایم

که به‌در کس آ‌‌ید ؛

در و دیوار به هم ریخته‌شان

بر سرم می‌شکند   .

 

می‌تراود مهتاب

می‌درخشد شب‌تاب

مانده پای آ‌‌بله از راه دراز

بر دم دهکده ، مردی تنها

کوله‌بارش بر دوش

دست او بر در ، می‌گوید با خود  :

غم این خفته‌ی چند

خواب در چشم ترم می‌شکند   !

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>