هەواڵ

غه‌زەلێکی م.ئاران

ئاران

بەسەر دەچێ شەوی دووری و غەمی نەدیتنی تۆ
تەواو دەبێ وەزەن و سەردەمی نەدیتنی تۆ

دڵی بەتاڵ کە زەمانێک بزە بزر ببوو لێی
لەبیر دەباتەوە ڕێی ماتەمی نەدیتنی تۆ

لە سەد بەڵا که خراتر بوو دەرد و ڕەنجی ئەوین
لە سەد مەرگ کە گرانتر؛ دەمی نەدیتنی تۆ!

دەگا بە ئاخر و کۆتایی پێ دێ دەربەدەری
دەڕووخێ پرد و کڵی مەحکەمی نەدیتنی تۆ

بە ڕوونی هەڵنەدەهات چاوی تاسەباری شێعر
پڕی دەکاتەوە ئیتر چەمی نەدیتنی تۆ

به ڕۆژ و شەو، دڵ و دیدەی تەڕ و بەتاڵی ئەمن
ببوونە هاولف و وەک مەحرەمی نەدیتنی تۆ

دەبێ بە کامە بناری خەیاڵەوە وێڵ بم؟
هەتا بڕەوێ لە سەر دڵ تەمی نەدیتنی تۆ

بە کێهە زار و زمانی ئەوینەوە بدوێم؟
کە بیر نەچێتەوە سەر عالەمی نەدیتنی تۆ

خەم و خەیاڵ و خەفەت، مەرگ و ماتەم و مەینەت
گەلێک لەوەش پترن بەرهەمی نەدیتنی تۆ …

ئاران

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>