هەواڵ

کۆڕێک له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی حه‌سه‌ن قزڵجی به‌ڕێوە دەچێ

حەسەن قزڵجی

دووهەمین دانیشتن له زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له بەهاری ۱۳۹۵دا تەرخان کراوە به لێکدانەوەی بەرهەمەکانی پێشەنگی چیرۆکی مۆدێرنی کوردی “مامۆستا حەسەن قزڵجی”. ئەو کۆڕە لەژێر ناوی “حەسەن قزڵجی ئەو جۆرەی من دیتوومه” به وتاربێژی رێزدار محەمەد رەمەزانی چیرۆکنووس و وەرگێری بۆکانی رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی ۹ی گوڵان کاتژمێر ۵ تا ۷ی ئێوارە له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان (هەڵکەوتوو له بینای هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ.

جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن له دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا بەشداری بکەن.

زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له بەهاری ۱۳۹۵دا

دانیشتنەکانی بەهاری 1395

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>