هەواڵ

غەزەلێکی یوسف ئیسماعیلی (مەزن)

IMG_20160709_111759

ئیزنم بدە با بێمەوە دەورانی مناڵیت

ئاوێتەیی جارجارە نیگاو شەرمی خەیاڵیت

با بێم و بەرین کەینەوە دونیای حەز و تاسە

خانووچکەیەک و قۆرییە چا و خاوەنی ماڵیت

شەشخانێ بە لاقێکەوە  حەلوا بەسەریدا

پێم ببڕی هەتا نەچنەوە نێو هەواری خاڵیت

سرتەو چپە بخوێنە بە گوێما وەکوو ئەو کات

دەڕزێن سیەکانم بە هەوای دوورە هەواڵیت

دەستت لەدەسم باوەخولێ و هێندە وەسوڕێین

تا دێینەوە سەر عەهد وەفای کرچیی و کاڵیت

چەن خۆشە بەرەو دوواوە بسوڕێتەوە دەوران

بمباتەوە کاتێکی کە چوارێک و دەساڵیت

خۆت شاردەوە بۆ چرکەیەک و من ونی ون بووم

خۆ لێ ونی سەد دەردە، ئەرێ  تۆش لەوە حاڵیت؟

یوسف ئیسماعیلی (مەزن)

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>