هەواڵ

کۆڕی پەردەلادان لەسەر دوو کتێبی کوردی له بۆکان بەڕێوە دەچێ

photo_2016-11-14_20-28-28

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۲۷ی گەڵارێزانی ۱۳۹۵ کاتژمێر ۳ تا ۶ی ئێوارە له هۆڵێ سیمۆرغ هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشادی شاری بۆکان ، کۆڕی پەردە لادان لەسەر کۆمەڵه شێعری “جومعەکان” له نووسینی محەمەدسەعید نەجاری(ئاسۆ) و کۆمەڵەچیرۆکی “مەرگەژین” له نووسینی بریا کاکه سووری بەڕێوە دەچێ.

جومعەکان پێنجەمین کۆمەڵە شێعری شاعیری بۆکانی مامۆستا ئاسۆیه و مەرگەژینیش چوارەمین کۆمەڵه چیرۆکی نووسەری بۆکانی بریا کاکه سوورییه . ئەم کتێبانه لە لایەن دەزگای چاپەمەنیی “پەخشانگای بیریار” چاپ کراون و ئەرکی بڵاوکردنەوەیان له ئەستۆی فەرهەنگسەرای هونەر و ئەندیشەی سەقزه.
ئەم کۆڕە لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان و به هاوکاری فەرهەنگسەرای هونەر و ئەندیشەی سەقز و پەخشانگای بیریار و ئیدارەی ئیرشادی شارستانی بۆکان بەڕێوە دەچێ.
هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لەم کۆڕەدا بەشداری بکەن.

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>