هەواڵ

شێعرێکی سولەیمان سۆفی ساڵحی

سولەیمان

“کۆڵەوارانی کۆڵەباران”

 

 

بەهاران گوڵ دەبارێ

لە هاویندا

خۆر پەنجە بە سەر زستاندا دێنێ

خەزەڵوەرشەقامەکان دەهەژێنێ

لە زستانیش چۆلەکە. ..

بەڵام

لە سات بە کاتی ساڵ

کۆڵبەر کلوو کلوو دادەبارێ!

 

                                      هەموومان کۆڵبەرین

                                        ئێمە مێژوویەکە ئاواتمان لە کۆڵ ناوە و

                                              ساڵگارێکە خودا لەو شاخانە کورد دەترووکێنێ. ..

دە لاوە لاوە لا هاوڕێ

 

ئەمشەو با تاوێک تۆ بم لە دەلاقەی خۆمەوە!

هاوار بکەم

بلەرێنەوە ئەی گاشە بەردەکانی بێوران

کە زستان بەهاری پژاند

کە شاخ تاپۆی ئەوینی دڕاند. ..

 

بە ئاسپایی بچرپێنم بە گوێی ڕێبەنداندا

کە ڕێگە بەردە بەر

مەرگ

باوشی لۆچی بە کۆچی چێلێوە ناوە

ڕنوو هەمبانەی گریانی لە کۆڵ ناوین

و بارمان کەسەرە

ڕێگە هەردە بەردە بەر. ..

 

 

 

۳۱/۱/۲۰۱۷ی زایینی

کورزستان

 

انتشار توسط 8 تم

یەک بۆچوون

  1. کارت زور جوانه انشاالله همیشه سرکوتو بی

وڵامێک بنووسە بۆ ئه میر هەڵوەشاندنەوەی وڵام

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>