هەواڵ

شێعرێکی سولەیمان سۆفی‌ساڵحی

سولەیمان

دەستپەڕ

 

 

لە تەریکیدا هەڵدەستێ ئەوین و

غار دەدرێن ئەسپەکان لە نێو تاتۆی سمتی ڕاستی

وا مێشک شل دەبێتەوە بە لکی بەلەکێکەوەو

                          دەپەڕێ دەستێک لەسەر سینگی هەموو شەوێک.

 

                                         ساڵەهایە

                                             بۆن بە کۆشی دنیاوە دەکەین و

                                             لە پشت تریبۆنەکان

                                             سەری بۆشمان لە شاخی نیشتمان دەسووین. ..

ئەرێ

هەموومان گیرۆدەی دەستی ڕاستین

ئەو کاتەی تەنیا تەنیا ڕاستی دەستین!

 

هەڵدەترووشکێ زەینم

بە خەیاڵی ئەو جلکانەی بە تەنافەوە سەما دەکەن

گرێ دەدرێ چاوم

                           بە ترووسکەی دەبانی ئەو ژیلێتەی بەرامەی بەر دەدا

کە بەر دەدا دەستی ڕاستیم لە ئەوینی لەیلاو

 

لای دەدا لاپەڕەیەکی سپی تمەنم!

 

شانم بە لێواری تریبۆنەکەوە هه هه

 

ببوورن هەناسەسواخ شانم بە لێواری توالێتەکەوە ناوە

شۆرتێکم لە سەرەو زارم ستیانێک دەجاوێ و

دەستم توند تون تونن لە هزرم ئاڵاوەو

                    لە دوورەوە 

تەنافەکە ژیانم دەلەرێنێتەوە!

 

ئاخ چ کرپە کرپێک لە قوڕقوڕوچکەی ئەم گەڵەدا پەنگی خواردووە

کە مێشکم لە دەستم ناکاتەوە.

 

بە هانکە هانکی ئەم ڕستانە چاوم لە ژێڵڵادێ

عەشقێک لەسەر سڕامیکەکە هەڵدەخزێ

لەیلا بە لادێ دا دێ

بە لادا دێ

دێ لەم لاو لای ئەم لاوە شاو ئاو واتمان

ساڵەهایە تڕی بۆنچیەکانە . ..

 

 

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>