هەواڵ

شێعرێکی سولەیمان سۆفی‌ساڵحی

IMG_2336

پێریۆد

 

پەنجەی پێ بە ڕێدا دەگرم

لە کازێوەیەکی مژاویدا

خەتی ئاسفاڵتەکان لە خۆ دەئاڵێنێ و

ماتیک و ستیان و سەرلەچکەکەی بەجێ دێڵێ. ..

 

وەدواکەوتووترین کیلۆمەترەکانی ئەم زووڵفە بە قەدەر

کاتژمێری دەستی کاتەکان

تارماینێک بە چلچراکاندا هەڵدەگەڕێ و

تەنیایی و پەلکە بە دارتێلدا دادەگەڕێ.

 

بەڵێ

لە ژووری کازێوەدا ساڵانێکە باران دەبارێ!

 

هەموو شتێک لە نێو گەڵەکاندا ڕوو ئەدا

ئەو کاتەی

سەرلەچکەیەک بەسەرهاتی لەرینەوەی کورسی دەکێشێتەوە

وا بۆنی تەواوی نیگاکانی شار دەدا

کە دادەدا ڕەهێڵەی تەنیایی و

نیگارەکان چ سووڕێک دەخۆن

لە ماودای دامان دا.

 

مژی لێوەکانی تەریکی و مژی جادە و لەچکە و بەرەبەیان تێکەڵ دەبن و

لوول

لوول

لەلای بیرەوەری دەستە پەڕیوەکان دەگیرسێنەوە.

 

***

 

سەیری ڕوونەداوەکانی ئێستا بکەن لە داهاتوودا

مێژوو سەوڵەکانی لە دەریادا دەشەکێتەوە!

ئێستا عەرزە عەردە هەرد!

 

با لە شوێن خەتی ون بووی ئاسفاڵتەکان نەکەوین!

بکەوین

بزانین لە کام قوژبن قژ و بەژنی کیژێکی داپۆشیوە،

کام سەفەر

چلچراکانی شاری وەکۆچی ئەگریجە خستووە

کام هەژمەت

هێڵی سووری سنووری پساندووە.

 

بەڵێ

ساڵانێکە کازێوە

لەسەر باوەڕێکی دوو نهۆمی هەڵنیشتووە و

ڕۆمانی بەربوونەوە دەخوێنێتەوە. ..

 

پەنجەی پی بە ڕێدا ناگیری

لە مێژوودا لە ئێستادا لە داهاتوودا

ژن نادا

نادا

خەت نادا. ..

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

انتشار توسط 8 تم

بۆچوون بنووسە

ئیمەیلەکەتان نیشان نادرێت.خانە داواکراوەکان نیشانە کراون. *

*

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <s> <strike> <strong>