هەواڵ

ئەرشیڤی نووسەر: ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

شێعرێکی سولەیمان سۆفی‌ساڵحی

سولەیمان

پێریۆد   پەنجەی پێ بە ڕێدا دەگرم لە کازێوەیەکی مژاویدا خەتی ئاسفاڵتەکان لە خۆ دەئاڵێنێ و ماتیک و ستیان و سەرلەچکەکەی بەجێ دێڵێ. ..   وەدواکەوتووترین کیلۆمەترەکانی ئەم زووڵفە بە قەدەر کاتژمێری دەستی کاتەکان تارماینێک بە چلچراکاندا هەڵدەگەڕێ و تەنیایی و پەلکە بە دارتێلدا دادەگەڕێ.   بەڵێ لە ژووری کازێوەدا ساڵانێکە باران دەبارێ!   هەموو شتێک لە نێو گەڵەکاندا ڕوو ... درێژەی بابەت »

بەیاننامەی نووسەرانی رۆژهەڵات بۆ مەحکووم کردنی بێڕێزی به فەرهاد پیرباڵ

farhad-Pirbal-500x300

بەیاننامەی نووسەرانی ڕۆژهەڵات لە پێناو مەحکووم کردنی بێ ڕێزی بە دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بێ ڕێزی کردن بە نووسەران بێ‌رێزی کردنە بە کەرامەت و جوانی کۆمەڵگه سەرەتا چوونە سەر جوولەکەکان من جوولەکە نەبووم، دەنگم هەڵنەبڕی دوای ئەوە هێرشیان کردە سەر پۆلۆنیەکان من پۆلۆنی نەبووم، دەنگم هەڵنەبڕی دوایی گووشاریان خستە سەر لیبراڵەکان من لیبراڵ نەبووم، دەنگم هەڵنەبڕی پاشان نۆبە گەیشتە کۆمۆنیستەکان کۆمۆنیست ... درێژەی بابەت »

ئیدانەی بێ‌ڕێزی کردن به نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیر “د.فەرهاد پیرباڵ”

farhad-Pirbal-500x300

ئێمە نووسەران و شاعیران وچالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ ڕێزی کردن بە دوکتور فەرهاد پیرباڵ بەبێ ڕێزی بە وشە وقەڵەم وکتێب وسەرجەم نووسەران وشاعیرانی کوردستان دەزانین و بە واژۆ کردنی ئەم بەیاننامە ڕق وتووڕەیی خۆمان هەمبەر بەو کەسانەی وا بێ ڕێزییان کردوە دەر دەبڕین. هێرۆ حەسەنیانی کازیوە ئەنامقی لوقمان دیندار کاروان ڕۆژ صباح داستوار شاھۆ ئەمیری ئاريز جلالى مەنسوور مەحموودی ھەردی ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی سولەیمان سۆفی‌ساڵحی

سولەیمان

دەستپەڕ     لە تەریکیدا هەڵدەستێ ئەوین و غار دەدرێن ئەسپەکان لە نێو تاتۆی سمتی ڕاستی وا مێشک شل دەبێتەوە بە لکی بەلەکێکەوەو                           دەپەڕێ دەستێک لەسەر سینگی هەموو شەوێک.                                            ساڵەهایە                                              بۆن بە کۆشی دنیاوە دەکەین و                                              لە پشت تریبۆنەکان                                              سەری بۆشمان لە شاخی نیشتمان دەسووین. .. ئەرێ هەموومان گیرۆدەی دەستی ڕاستین ئەو کاتەی ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی سولەیمان سۆفی ساڵحی

سولەیمان

“کۆڵەوارانی کۆڵەباران”     بەهاران گوڵ دەبارێ لە هاویندا خۆر پەنجە بە سەر زستاندا دێنێ خەزەڵوەرشەقامەکان دەهەژێنێ لە زستانیش چۆلەکە. .. بەڵام لە سات بە کاتی ساڵ کۆڵبەر کلوو کلوو دادەبارێ!                                         هەموومان کۆڵبەرین                                         ئێمە مێژوویەکە ئاواتمان لە کۆڵ ناوە و                                               ساڵگارێکە خودا لەو شاخانە کورد دەترووکێنێ. .. دە لاوە لاوە لا هاوڕێ   ئەمشەو با تاوێک ... درێژەی بابەت »

سوارە لە نێوان “شار و شار” دا / ئەرسەلان چەڵەبی

hqdefault

سوارە لە نێوان “شار و شار” دا وچانێکی کورت لە سەر شیعری “شار”ی سوارە ئیلخانیزادە ئەرسەلان چەڵەبی خوێندنەوە و شیکاری دەقێکی شیعری رەنگە یەک لە چەتوونترین و ئەستەمترین (بوارەکانی کاری ئەدەبی) ناوئەدەبیات بێ. لەبەر ئەوەی زمان لە شیعر دا یەگجار جیاوازتر و فرە‌رەهەندترە لە زمان لە بەشەکانی تری ئەدەبیات، هەر وشە و دەستەواژەیەک دەتوانێ هەڵگری چەندین مانا بێ. جا ئەگەر ... درێژەی بابەت »

کۆڕی پەردەلادان لەسەر دوو کتێبی کوردی له بۆکان بەڕێوە چوو

7

رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٥ی هەتاوی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر دوو بەرهەمی تازەی به نێوەکانی “جومعەکان” لە نووسینی شاعیری بۆکانی سەعید نەجاڕی ناسراو به ئاسۆ و کۆمەڵە چیرۆکی ” مەرگەژین” لە نووسینی نووسەری بۆکانی بریا کاکەسووی لە هۆڵی سیمۆرغ هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە برد. سەرەتا پێشکەشکاری کۆڕەکه جەلال نەجاری ... درێژەی بابەت »

کۆڕی پەردەلادان لەسەر دوو کتێبی کوردی له بۆکان بەڕێوە دەچێ

photo_2016-11-14_20-28-28

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۲۷ی گەڵارێزانی ۱۳۹۵ کاتژمێر ۳ تا ۶ی ئێوارە له هۆڵێ سیمۆرغ هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشادی شاری بۆکان ، کۆڕی پەردە لادان لەسەر کۆمەڵه شێعری “جومعەکان” له نووسینی محەمەدسەعید نەجاری(ئاسۆ) و کۆمەڵەچیرۆکی “مەرگەژین” له نووسینی بریا کاکه سووری بەڕێوە دەچێ. جومعەکان پێنجەمین کۆمەڵە شێعری شاعیری بۆکانی مامۆستا ئاسۆیه و مەرگەژینیش چوارەمین کۆمەڵه چیرۆکی نووسەری بۆکانی بریا کاکه ... درێژەی بابەت »

له بۆکان پەردە لەسەر رۆمانی “هەرا و تووڕەیی” لادرا

7

رۆژی ٥شەممه رێکەوتی ١٥ی رەزبەری ٩٥ کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی “هەرا و تووڕەیی” بەرهەمی ناوازەی نووسەری بەناوبانگی ئامریکایی “ویلیام فاکنێر” کە به قەڵەمه جوان و رەنگیەکەی نووسەر و وەرگێڕی بە توانای کورد مامۆستا محەمەد رەمەزانی هاتبووە سەر زمانی کوردی لە هۆڵی سیمورغ هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشادی شای بۆکان به بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە هۆگران و خۆشەویستانی ئەدەب و وێژەی ... درێژەی بابەت »

کۆڕی پەردەلادان له‌سەر کتێبی هەرا و تووڕەیی له وەرگێڕانی محەمەد رەمەزانی

محەمەد رەمەزانی

کتێبی The Sound and the Fury له نووسینی نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی، ویلیام فاکنێر لە لایەن نووسەر و وەرگێری بۆکانی، مامۆستا محەمەد رەمەزانی لەژێر ناوی “هەرا و تووڕەیی” وەرگێردرایه سەر زمانی کوردی. چاپەمەنیی گوتار ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبەی له ئەستۆ بووە. کۆڕی پەردەلادان لەم کتێبه رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی ۱۵ی ۷ی ۱۳۹۵ کاتژمێر ۳ تا ۶ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی ... درێژەی بابەت »