هەواڵ

ئەرشیڤی نووسەر: ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان

شێعرێکی ئاوارە وڵات

12809750_1271702412845383_4799727107985275883_n

“هەنار” ئۆخەی کەسم هەناری خڕی بۆم هەناردووە هەر ئەو کەسەی کە جەرگ و دڵم پێی سپاردووە هەر ئەو کە ماچی چێژی لەبووی گەرمی پێوەبوو هەر ئەو کە خێوی شیرنی ئەو زار و لێوە بوو هەر ئەو کە ئایەتێک لە نبووغی خودا، … خودا↓ ئەم جیلوە دڵستێنە بە کام بەرهەمی دەدا؟ لەنجەی هەڵاڵە بوو کە بە دەم بای هەناسەکەم… ئیلهامی سەد ... درێژەی بابەت »

روئیە و روئیا، لە زمانی سیاسییدا، کامیان راسته؟/کامیار سابیر

photo_2016-03-23_22-48-49

کامیار سابیر یەکێکم لەو نووسەرانەی بە رەخنە نەک قەڵس نابم، بەڵکو واملێدەکات بەدواداچوون بکەم و زیاتر بخوێنمەوە. رەخنە هەمیشە وا دەکات، نووسەر بە وریایی زیاترەوە بنووسێت.  دۆستێک، پێی گوتم، بەکارهێنانی روئیا هەڵەیە و روئیە دروستە. ئارگیومێنتەکانی ئەوە بوو کە تەرجەمەی روئیا بە مانای خەونبینین( ئەحلام) دێت و تەرجەمەی روئیەش بە مانای دید و جیهانبینیی! دێت. لە وەڵامدا گوتم، دەبێ لێکۆڵینەوەی ... درێژەی بابەت »

کورته‌یه‌ک له چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له ساڵی ۱۳۹۴دا

لۆگۆ

خولی نوێی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له سەرەتای هاوینی ۱۳۹۴ـەوە دەستی پێکرد. دەستەی بەرێوەبەری ئەو دەورەیه بریتی بوون لە بەرێزان جەلال نەجاری، مەحموود محەمەدەیان ، رووبار بوداغی و کەماڵ کەریمی. ئەنجومەن لەم دەورەیەدا به شێوەیەکی جیاواز له دەورەکانی پێشوو بەرنامەکانی خۆی داڕشت و هەر وەرزێکی تەرخان کرد بە زنجیرە دانیشتنێکی تایبەت لە بواری ئەدەبیاتدا. لەم رووەوە لە ماوەی ۹ مانگی رابردوودا ئەنجومەنی ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی مەحموود محەمەدیان

IMG_7440

“ئیمان به زگ پڕیت دێنم…پاییز!”   ساڵ لە ناوەند دایه و لەرەی گەڵای داری بێ بەری حەوشەکەمان وەهمێک لە پاییز دەگێڕنەوە. باسی کۆتێک کە له پاش گەرمای ٤٢ دەرەجەی سانتیگڕادەوە ئاودیوی سنوورەکانی ژیان دەبێ… ئەم وڕێنەیه بە پشوو سواری لە دووکەڵی جگەرەدا باڵا دەگرێ و رادەمێنم…لە سوانەکان کە مەرگ خۆی شەتەک داوە و جەستەی من نەبێ، هێلانەیەک شک نابا… _[دەنگێک ... درێژەی بابەت »

خوازه (امر) له زمانی کوردی دا / ئارام بایه‌زیدی

ئارام بایزیدی

خوازه (امر) له زمانی کوردی دا ئارام بایه‌زیدی خوازه دۆخێکه که بێژەر (گوینده) ڕوودانی فرمان (فعل) به شێوازێکی داخوازی، تکا و دەستوور چاوەڕوانی دەکا. ئەو دۆخه تایبەت به قەوارەی دووهەم کەسی تاک (دوم شخص مفرد) و دووهەم کەسی کۆیه (دوم شخص جمع)؛ که بیسەرن (شنونده). له کتێبەکانی ڕێزمانی زمانی فارسی، (ب) وەکوو مۆڕفیم (تکواژ)‌ـێک دەناسێنن که خوازه ساز دەکات. هێندێک ... درێژەی بابەت »

دوایین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا به‌ڕێوە چوو

52

رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٢ی رەشەمه کاتژمێر ٤ی ئێوارێ دوایین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ٩٤دا  لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمورغ) بەڕێوە چوو.ئەو کۆڕە بۆ رەخنه و لێکدانەوەی بەرهەمی شێعری ٣ شاعیری لاوی بۆکانی کە بریتی بوون لە بەڕێزان:روبار بوداغی،محەمەد باوێردی موقەدەم و جەعفەر حەسەن‌زادە پێک هاتبوو.رەخنەگرانی ئەم بەرنامەیه بریتی بوون له: ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی به‌ڕێوە دەچێ

دانیشتنی دەهەم

دوایین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، رۆژی شەممه رێکەوتی ۲۲ی رەشەممه کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە بەرێوە دەچێ. ئەم دانیشتنە تەرخان کراوە به رەخنه و لێکدانەوەی شێعرەکانی رووبار بوداغی ، رزگار باوێردی موقەدەم و جەعفەر حەسەنزادە . هەر وەها بەرێزان ئەحمەد چاک و کەماڵ حاجی محەمەدی وەک رەخنەگر لەم کۆڕەدا بەشدار دەبن و لەسەر شێعرەکان ... درێژەی بابەت »

راگەیەنراوی گۆڤاری تازە دامەزراوی “ژین”

photo_2016-03-07_16-20-48

گۆڤاری کۆمەڵایەتی،فەرهەنگی و هونەری ژین هاته نێو بازنەی رۆژنامەگەری کوردییەوە. ئەم گۆڤارە لە شاری بۆکان و لەسەر دەستی کۆمەڵێک لە چاڵاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی ئەو شارە دامەزراوە.ژین بڕیارە پتر لە چوارچێوەی گۆندەکانی موکریاندا بڵاو بکرێتەوە بۆ ئەوەی خۆشەویستانی گۆندنشینیش به شێوەک بێنه نێو دیسکۆرسگەلی ئەمڕۆیی و توانستەکانی خۆیان بنوێنن.هەر بۆیه داوا لە هەموو نووسەران و شاعیران و بیرمەندانی کوردستان دەکا ... درێژەی بابەت »

“دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” بەڕێوە چوو

12810272_253209488346294_1565349489_o

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان رۆژی شەممه رێکەوەتی ١٥ی رەشەمه لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا کۆڕێکی لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕیوە برد.ئەم دانیشتنه به پێشکەشکاری بەڕێز “روبار  بوداغی” کاتژمێر ٤ دەستی پێکرد و دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان درێژەی دانیشتنەکەی به میوانی کۆڕەکه سپارد. کەریم حیکمەتی،شاعیر،کۆمەڵێک لە شێعرەکانی خۆی پێشکەشی ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” بەڕێوە دەچێ

کەریم حیکمەتی

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا رۆژی شەممه رێکەوتی ١٥ی ڕەشەمە کاتژمێر ٤ تا ٦ی ئێوارێ کۆڕێک لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەبا.ئەو شاعیرە بۆکانییە ساڵی ٨٥ی هەتاوی کۆمەڵه شێعرێکی بە نێوی “ئاوێنەیەک نیگا” بڵاو کردۆتەوە جێی ئاماژەیه کە هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ... درێژەی بابەت »