هەواڵ

شێعر

شێعرێکی سولەیمان سۆفی‌ساڵحی

سولەیمان

پێریۆد   پەنجەی پێ بە ڕێدا دەگرم لە کازێوەیەکی مژاویدا خەتی ئاسفاڵتەکان لە خۆ دەئاڵێنێ و ماتیک و ستیان و سەرلەچکەکەی بەجێ دێڵێ. ..   وەدواکەوتووترین کیلۆمەترەکانی ئەم زووڵفە بە قەدەر کاتژمێری دەستی کاتەکان تارماینێک بە چلچراکاندا هەڵدەگەڕێ و تەنیایی و پەلکە بە دارتێلدا دادەگەڕێ.   بەڵێ لە ژووری کازێوەدا ساڵانێکە باران دەبارێ!   هەموو شتێک لە نێو گەڵەکاندا ڕوو ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی سولەیمان سۆفی‌ساڵحی

سولەیمان

دەستپەڕ     لە تەریکیدا هەڵدەستێ ئەوین و غار دەدرێن ئەسپەکان لە نێو تاتۆی سمتی ڕاستی وا مێشک شل دەبێتەوە بە لکی بەلەکێکەوەو                           دەپەڕێ دەستێک لەسەر سینگی هەموو شەوێک.                                            ساڵەهایە                                              بۆن بە کۆشی دنیاوە دەکەین و                                              لە پشت تریبۆنەکان                                              سەری بۆشمان لە شاخی نیشتمان دەسووین. .. ئەرێ هەموومان گیرۆدەی دەستی ڕاستین ئەو کاتەی ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی سولەیمان سۆفی ساڵحی

سولەیمان

“کۆڵەوارانی کۆڵەباران”     بەهاران گوڵ دەبارێ لە هاویندا خۆر پەنجە بە سەر زستاندا دێنێ خەزەڵوەرشەقامەکان دەهەژێنێ لە زستانیش چۆلەکە. .. بەڵام لە سات بە کاتی ساڵ کۆڵبەر کلوو کلوو دادەبارێ!                                         هەموومان کۆڵبەرین                                         ئێمە مێژوویەکە ئاواتمان لە کۆڵ ناوە و                                               ساڵگارێکە خودا لەو شاخانە کورد دەترووکێنێ. .. دە لاوە لاوە لا هاوڕێ   ئەمشەو با تاوێک ... درێژەی بابەت »

دوو شێعری سەلام ئیبڕاهیم زادە (هۆگر)

IMG_20160709_111814

۱٫بەستەڵەک   زستان بەڕێوەیە باڤان کزەبایەکی سارد، کڕێوەیەکی بێپسانەوە نیشتمانێکی سپی پۆش بارینە بەفرێکی نەرم…. ئاسمان و ڕەنگێکی تۆخ… پەنجەرەیەک بچووک… شووشەیەک نوقمی هەڵم و  لەمبەری پەنجەرەکەش… بەفرماڵێ بەدەستەوە کڕەکڕی بێڵ و هانکەهانکی من و چرکەچرکی زنجیری ماشێنێکی ڕێبوار… تۆش بە دوو چایی زۆر داغەوە… زەردەخەنە لەسەر لێوت لە دیوی ژووری پەنجەرە… چاوت لە چاوم بڕیوە ترپەی دڵت هاوار هاوار ... درێژەی بابەت »

غەزەلێکی یوسف ئیسماعیلی (مەزن)

IMG_20160709_111759

ئیزنم بدە با بێمەوە دەورانی مناڵیت ئاوێتەیی جارجارە نیگاو شەرمی خەیاڵیت با بێم و بەرین کەینەوە دونیای حەز و تاسە خانووچکەیەک و قۆرییە چا و خاوەنی ماڵیت شەشخانێ بە لاقێکەوە  حەلوا بەسەریدا پێم ببڕی هەتا نەچنەوە نێو هەواری خاڵیت سرتەو چپە بخوێنە بە گوێما وەکوو ئەو کات دەڕزێن سیەکانم بە هەوای دوورە هەواڵیت دەستت لەدەسم باوەخولێ و هێندە وەسوڕێین تا ... درێژەی بابەت »

غه‌زەلێکی م.ئاران

ئاران

بەسەر دەچێ شەوی دووری و غەمی نەدیتنی تۆ تەواو دەبێ وەزەن و سەردەمی نەدیتنی تۆ دڵی بەتاڵ کە زەمانێک بزە بزر ببوو لێی لەبیر دەباتەوە ڕێی ماتەمی نەدیتنی تۆ لە سەد بەڵا که خراتر بوو دەرد و ڕەنجی ئەوین لە سەد مەرگ کە گرانتر؛ دەمی نەدیتنی تۆ! دەگا بە ئاخر و کۆتایی پێ دێ دەربەدەری دەڕووخێ پرد و کڵی مەحکەمی ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی رزگار خدرئه‌مین

1

 ‘دواسەمای وشەکان ‘       دوای سەردەمێک لە تێڕامان لە دەستەگوڵی سەر روخی پەنجەرەکە زانیم  کە گوڵ ئەو جوانیەی ساختەیە و ئەو بۆنەی پەرشی دەکات هی خۆی نیە و….. هی خۆی نابێت… من سەدەیەکە خۆشی لە وشەکان هەست پێ ناکەم و سەدەیەکە چاوەکان بیناییان لێڵە و سەدەیەکە فرمێسک لەچاوانما ئەڵقەی بەستووە تۆ نایبینیت شەوان خۆم و چەپکە گۆرانیەک لەو گۆرانیانەی کەمێك و ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی خالید موراد

2

مه‌مله‌كه‌تى بێ ياسا له‌مه‌مله‌كه‌تى بێ ياسا له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ سنوور دارو كه‌له‌پچه‌ كراوم كه‌ خه‌فه‌خانيم پێوه‌ دياره‌ وه‌ك ئه‌و كورانه‌وايه‌ به‌ته‌نها دوكه‌ڵ ده‌ڕوا منيش قاڵبووى نێوكوره‌ ده‌بمه‌ كڵپه‌و جارێكيتر …   له‌ناويا ده‌توێمه‌وە ده‌نگى زوڵاڵم ، هه‌ميشه‌ كپه‌و بڕناكا  ..؟ جه‌سته‌شم خۆڵه‌ مێش وه‌ك ئه‌وژيله‌ مۆيه‌ وايه‌ به‌ فوويه‌ك ده‌گه‌شێمه‌وه‌و، دواترده‌بمه‌وه‌ ژيله‌ مۆ…. هه‌ناسه‌ى دوكه‌ڵم ده‌بێته‌ مژوو…. به‌رز، به‌رز بۆ ئاسمان ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی نیما یووشیج / و: کامیل نەجاری

نیما یوشیج

دەدەڵێ مانگ نیما یووشیج و: کامیل نەجاڕی   دەدەڵێ مانگ و گوڵئەستێرەیە وا ده‌دره‌وشێ تاقه‌ چرکێک نییه‌ خه‌و بزڕێ له‌ چاوی چ که‌سێ لە خەم و حەسرەتی ئەم کۆمه‌ڵه‌ خه‌وتووانه‌ به‌ڵام خه‌و له‌ دوو چاوی ته‌ڕی من دەتەرێ. نیگەران کازیوە لەگەڵم وێستاوە، بەربەیان لێمی دەوێ بۆو گەلە گیان و دەروون دۆڕاوە لە دەمی پاکی بهێنم خەبەرێ؛ من بەڵام ژان و ... درێژەی بابەت »

دوو شێعری هاشم عه‌لی وەیسی

هاشم عەلی وەیسی

۱ زریکەی خەوە دژوازەکانی ئەڤین بە دوای هەتوانەکانی بریندا گڕکای لە دیوە تەنگەبەرەکانی وردیلەی سرتەدا شتێکت بە بڕواتەوە چرکاند بۆ سەربەستی کسکاوی بێ واریمان وەی لەو ساتانەی ئەڤین هەوارێک بۆ حەسانەوەی وەڕەزییەکانمان بوو … پەتاو بە سەر خەونێکی ئاڵۆزکاوی هزرت دا چەوتیت لە بەرەی دۆڕاوەکان دا … دەتحیلاند هەسپێک بە سمکۆڵانی جەنگەکاندا هیلاک کە لە سەفەری خەونە ترساوەکان هاتیەوە پەنجەرەیەک ... درێژەی بابەت »