هەواڵ

شێعر

شێعرێکی زیاد رەشاد قادر

زیاد رەشاد

ده‌مه‌و عه‌سرێك شیله‌ى شیعر له‌ ڕۆحته‌وه‌ ده‌تكێ “وه‌ره‌ ساقى حه‌تا كه‌نگێ، نه‌شۆیین دل ژ ڤێ ژه‌نگێ” مه‌لاى جزیرى   ده‌مه‌وعه‌سرێك گوێ له‌ بێده‌نگیى باخچه‌ ده‌گریت و به‌ڕكى دڵت مشت ده‌بێ له‌ نوقڵى شیعر له‌به‌رخۆته‌وه‌ ده‌ڵێى واى چ هێواره‌یه‌كى كه‌یفخۆشه‌! ده‌مه‌وعه‌سرێك له‌ بنه‌بانێوه‌ تا به‌ر ده‌رگا له‌ قڕێژ گسك ده‌ده‌یت باڵكۆنه‌كه‌ت له‌ تۆزى كرێتى ده‌ته‌كێنیت و بست به‌ بستى سه‌ربان به‌ ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی سەعدوڵڵا نووری

سەعدوللا نووری

کوشتنی جوانییەکان * ساڵانێ بوو پێم وتبووى لە شیعرێکدا : (ئەوەى لێتەوە دیارەو دەیانبینی پەتایێکە بەسووتانی بست بە بستی جەستە نەبێ گیانمان لێی پاک نابێتەوە !) کەوابوو چاوەڕوانی چی ؟ لەم وڵاتە لەخەم خنکاوەدا دەستبەردارى ئەوخەونە نەزۆکانە بە… نیوەشەوان خەو لەچاوى چی بوونەوەرە دەهەڕمێنن تەمەن لەپێناو چیدا بەڕێدەکەى دەڤەرێک تژی بێ لە : – خنکانی هەناسە گوڵاوییەکان – دارکاریکردنی ڕۆحی ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی ئاوارە وڵات

12809750_1271702412845383_4799727107985275883_n

“هەنار” ئۆخەی کەسم هەناری خڕی بۆم هەناردووە هەر ئەو کەسەی کە جەرگ و دڵم پێی سپاردووە هەر ئەو کە ماچی چێژی لەبووی گەرمی پێوەبوو هەر ئەو کە خێوی شیرنی ئەو زار و لێوە بوو هەر ئەو کە ئایەتێک لە نبووغی خودا، … خودا↓ ئەم جیلوە دڵستێنە بە کام بەرهەمی دەدا؟ لەنجەی هەڵاڵە بوو کە بە دەم بای هەناسەکەم… ئیلهامی سەد ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی مەحموود محەمەدیان

IMG_7440

“ئیمان به زگ پڕیت دێنم…پاییز!”   ساڵ لە ناوەند دایه و لەرەی گەڵای داری بێ بەری حەوشەکەمان وەهمێک لە پاییز دەگێڕنەوە. باسی کۆتێک کە له پاش گەرمای ٤٢ دەرەجەی سانتیگڕادەوە ئاودیوی سنوورەکانی ژیان دەبێ… ئەم وڕێنەیه بە پشوو سواری لە دووکەڵی جگەرەدا باڵا دەگرێ و رادەمێنم…لە سوانەکان کە مەرگ خۆی شەتەک داوە و جەستەی من نەبێ، هێلانەیەک شک نابا… _[دەنگێک ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی عه‌بدولقادر نیازی

قادر نیازی

“په راوێزه کانی شه وکه ران” خه ونی ئه شکه وت که ده بینم له ده مارم دا ئه فلاتوون ددانی عه قڵ ده ردێنێ به چاوی نیسێ که لێم بڕوانی خۆریش ده ست له ده مارگرژی به رنادا. ******* دووکه س بووین ده مارله سینه مادا دانای کوللی ئه و پیلانه /په ڕانتێزیش بکه مه وه ئه وسناریۆیه جێگای ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی نه‌به‌ز گۆران

نەبەز گۆران

قوڵنگێك بەسەر  شانمەوەیە حەیف… حەیف بۆتۆ داربڕ ئەم هەموو دارەت بڕییەوە، تا ببن بەو كتێبانەی پڕن لە وشەی مردوو! حەیف… حەیف بۆتۆ شاعیر لەم هەموو جەنگەدا، تۆ هەر خەریكی ئاوەدانكردنەوەی دڵی خۆتی! حەیف… حەیف بۆتۆ جوتیار ئەم هەموو زەوییەت كێڵا، جارێك خەونێكت بۆ خۆت نەكێڵا! حەیف… حەیف بۆتۆ راوچی ئەی دوژمنی فڕین بۆ جارێك لەبری نێچیرەكەت،گوللەت بە تاریكی دڵی مرۆڤەوە ... درێژەی بابەت »

دوو شێعری هه‌نگاو ئازاد

هەنگاو

ژنێک جوانی لێ دەتکێ بە ڕوح یا بەدەست عیشقت ڕاژەنم  ؟ بە چاو یا بە دڵ لە تۆ بڕوانم ؟ بە تەقە تەقی پێڵاوەکان بلاوێمەوە یا بە مەکری سەر زارت ؟ ژوری خۆشەویستیم بە پڕچت ڕۆشن کەم یا بە خەندە و هاوارت ؟ بەر لەناسینت، من گرینۆکێکی خەندە لێ دزراو بووم تۆ هاتی ژیانت پێم بەخشیەوە لە کاتێکدا دەورم بە خەم تەنرابوو هیوا و خەندەت پێم چنیەوە سوپاس بۆ تۆ ئەی ژنی میهرەبان منيشت وەک خۆت پڕکرد لە وشەی جوان       ژنێک لە عیشق ئازیزەکەم پێم دەڵێن ئەو هەموو پەیڤە چیە بۆ عیشقی ڕیز دەکەی ؟ عیشق ئەوە دەهێنێت ئاوای بۆ دەکەی ؟ ئەوسا من بێدەنگی هەڵدەبژێڕم بەدەم بیرکردنەوە لە تۆ و سەیرکردنی تارمایی رووحت کە دەڵێی کلە و لەچاوم ڕژاوە لەبەر خۆمەوە هێندە دەڵێم ژنێک ڕوناکی بە ئەستێرە ببەخشێ و مانگ لەچاوی پێک بنۆشێ و پەڕەی گوڵ لە کوڵمی ئەو چێ بکرێ تۆ بڵێی شیاوی ئەوە نەبێت شیعری جوانی بۆ بنوسرێ ؟                                                 درێژەی بابەت »

شێعرێکی رەزا سوله‌یمانیان

رەزا سولەیمانیان

خانم لە دڵی خوێنینی هەنار ڕاسپاردەیەك  بۆ هەنارستانی باڵات و باڵوێزێكی شەكەت بۆ هەرێمی ئاوەدانی دڵت وەفدێكی ماندوو لە بۆ بەهارە هەواری كۆشكت. ڕۆژباش خانم. لە ئیمپڕاتۆریەتی جەنابت سپییە كۆترێك خوێناوی باڵی بە سەر شان و شكۆی جەنابت دەپڕژێنێ. سوور بنوێنێ خانم. سوور بوونت تاوانە ئاڵقەیە بە سەر هەرچی تەرمی ئەم دەڤەرەیە. ئەوین خۆی بە پرچی زەردەپەڕ لە تەنیشت چەند ... درێژەی بابەت »

دوو شێعری ئارام فه‌تحی

ئارام فەتحی

۱ خەریکم ئێوە دەمرم لە خۆما خەریکم بەرلەوەی ئایندە بێت بڕۆم بەرلەوەی ئێوە بڕۆن، من بمێنم بۆ دڵتەنگی خۆم دابنێم سەرما بخوات نان بخوات شەراب بخوات غوربەت بخوات خۆم دابنێم فێری بکەم نەترسێ لە تاریکی لە گورگ لە هەوای نەبوونتان نەترسێ، ئەگەر تەمەن تەرجومەیەکی سەقەت بێ لە ژیان خۆم دابنێم، فێری پەڕینەوە لە خیابان خواردنی برنج بە چنگاڵ و فێری ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی زیاد رەشاد قادر

زیاد رەشاد

درێشه‌   به‌وه‌دا دیاره‌ دونیا خراپ تێكچووه‌ سیاسه‌ت گره‌وى له‌ شیعر بردۆته‌وه‌ ××× خه‌م ئه‌و خه‌مه‌یه‌ هه‌ندێك نه‌یانبوو تا بتكێ و پێیان بگوترێ: ئه‌وه‌ بۆ “حه‌یا ته‌ركى حه‌یاتى كرد”! ××× بڕۆ ده‌سته‌جلێكى جوان بسه‌نه‌ بڕۆ پینه‌پۆش زه‌مان “زه‌مانى كه‌وا بخۆیه‌” ××× ئاو به‌ره‌و خوار خوارزاى ده‌برد كه‌چى خاڵه‌ خاس خاس له‌برى خوێش ده‌روێشى فێره‌ ئاڤژه‌نى ده‌كرد ××× ته‌ورى تیژ ده‌توانێ ... درێژەی بابەت »