هەواڵ

شێعر

شێعرێکی یوونس رەزایی

IMG_7503

  ده‌قێک له‌ ئه‌وینی باران   ده‌قێک ده‌بم ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێکم ده‌یه‌ی مانا بکرێمه‌وه‌ له‌ فه‌رامۆشیت دا به‌ لێشاوێک له‌ وشه‌وه‌ که‌ به‌و به‌یانییه‌ وێڕای کلووه‌ به‌فره‌کان متمانه‌ به‌ چه‌تر له‌ ناخیان دا ره‌شه‌   ده‌رفه‌تێک به‌ چه‌تره‌کان ده‌به‌خشی له‌ مانام دا بکرێنه‌وه‌ وه‌ڕه‌ز  نا له‌ راوێژی ئاسمان   له‌ گێڕانه‌وه‌ی ئوستووره‌کانی گورگ دا … به‌رده‌وام   ده‌قێک له‌ په‌راوێزی چاوت ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی محەمەد باوەردی موقەدەم

bavardi

ئەو دەمەی مانگ زەریا ڕادەژێنێ   وەرە سۆزیار! وەرە بۆ کۆلانەباخی تەنیاییم زوڵاڵی دەنگت لە جریوەی موبایل‌دا ئاوپڕژێنی باخچەی دڵ ناکات لە گەڵاڵەی ئەشکێک‌دا دەتوێمەوە سۆزیار تا ژیان کۆنە نەبووە کازیوە دەهۆنمەوە بۆ جوانی بسکی شەرمنت وا لە پەنجەکانی سووسەنبەردا لە سەمای با ئاڵاوە وەرە بۆ کۆڵانەباخی شەیداییم هەورەکان دەکەونە خوارێ وەک پەمۆ وەک هاوریشم لە ئاکام‌دا بۆ باوەشی گیگا ... درێژەی بابەت »

هۆ مرۆڤینه / و: کامیل نه‌جاری

نیما یوشیج

“هۆ مرۆڤینه‌” نیما یوشیج و: كامیل نه‌جاڕی   هۆ مرۆڤینه‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی لێو به‌ خه‌نده‌ له‌و كه‌نار ده‌ریایه‌ دانیشتوون وا كه‌سێك له‌و ئاوه‌ دا ئێستا خه‌ریكه‌ گیان ئه‌دا و ئه‌مرێ، وا كه‌سێك ئێستا له‌ نێو په‌نجه‌ی شه‌پۆلی توندی ئه‌و ده‌ریایه‌ وا خۆتان ئه‌زانن چه‌نده‌ قووڵه‌ به‌رده‌وام هه‌ر ده‌ست و پێ ئه‌كوتێ، ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رخۆش و مه‌ستن به‌ خه‌یاڵی گرتنی دوژمن ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی لەیلا ساڵحی

81

بە ئیزنی رووناکیت دەدوێم   پاییز گه‌یشتۆته‌ وشه ‌و ده‌ست‌نووسه‌کان؛ ده‌سته‌ خوشکی خه‌زه‌ڵوه‌رن منیش گوێم داوه‌ته‌ باخ و بۆ تۆ ده‌دوێم.   نایگێڕمه‌وه‌ ئه‌و باڵنده‌ی که‌ له‌منه‌وه‌ ده‌خایه‌نێ عه‌شق تا تۆ به‌یان ناکه‌م ئه‌و دره‌خته‌ ناواده‌یه‌ی هه‌موو سبه‌ینێی گرتووه‌ ته‌نیا گوێم داوه‌ته‌ باخ و تۆش… ئه‌ی سپێده‌ی سترانه‌کان که‌ سه‌رده‌می کانیله‌ی و سوارۆی جه‌نگاوه‌ری به‌یان سه‌رده‌مم به‌ با رۆژه‌کانم ته‌ریبی ... درێژەی بابەت »

شێعری زیاد رەشاد

زیاد رەشاد

ئه‌ز لێره‌ ده‌ڕۆم       ئه‌ز لێره‌ ده‌ڕۆم به‌ر له‌وه‌ى شالوورى ته‌مه‌نم بگاته‌ سه‌ركۆڵانى پیرى پێش ئه‌وه‌ى گه‌نجینه‌ى گه‌نجیم هێنده‌ى سه‌رخه‌وى په‌پووله‌یه‌كى بمێنێ ئاوئاوچێ   ئه‌ز لێره‌ ده‌ڕۆم بمبه‌خشن دۆستان شار هه‌ناسه‌ى ته‌نگ كردووم ده‌چم گوێ له‌ شمشاڵێكى پیر ده‌گرم پیر كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وره‌س هه‌ر ده‌ڵێى ئارووى بڕكێكن ده‌چم دڵى تابلۆیه‌كى تۆزگرتوو كه‌ ڕه‌نگى كۆنه‌ جاجمێكى لێ نیشتووه‌ به‌ ... درێژەی بابەت »

دوو کورته شێعری جه‌ماڵ نه‌جاری

10891501_10203363704799817_2521047968731119446_n (1)

دوکورتە شێعری جەمال نەجاری (۱) سەفەر *** رۆژێک دێ، مەرگ بە هێواشی لە دەرگا دەدا، کوڕەکەم بە ئاسپایی دەرگا دەکاتەوە، :بابم لە ماڵەوە نییە. من خەریکم سەیری تیڤی دەکەم هەواڵەکان هەموو باسی مردن دەکەن. دەبێ جلەکانم لەبەر بکەم. هیچ کام لە جلەکانم جلی مردن نین! هەموو جلی تەنیایین. مەرگ نازانێ تەنیایی خۆی جۆریکە لە مردن؟ جۆرێکە لە جێهێشتنی نیشتمان، لە ... درێژەی بابەت »

چه‌ند کورته شێعری رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی

رۆژ هەلەبجەیی

رۆژ هەڵەبجەیی (۱) داگیرسان…كوژانه‌وه‌ دره‌خت ئاوه‌دانی‌ باخچه‌یه‌ ئه‌مه‌ چڵێكه‌ له‌داگیرسان.. به‌رد چاو دائه‌گرێ له‌ته‌نهایی‌، ئه‌مه‌ كوژانه‌وه‌یه‌كه‌ ، له‌ڕۆحمان…!!! (۲) خه‌یاڵێك دائه‌گیرسێ، له‌گوڵه‌گه‌نمێكدا خه‌ونی‌ برسییه‌كان… خه‌یاڵێك ده‌كوژێته‌وه‌، گوڵاڵه‌سوره‌یه‌ك نه‌خۆش به‌قاچی‌ ڕه‌شه‌با..!! (۳) مناڵێك دائه‌گیرسێ به‌، به‌رز بوونی‌ باڵای‌… پیرێك ده‌كوژێته‌وه‌، به‌ده‌ست هه‌ڵبڕینی‌ مردن…!!! (۴) باڵنده‌یه‌ك قریوه‌ ده‌پۆشێ، ئاسمان به‌ده‌سته‌سڕی‌ ، شین دائه‌گیرسێ.. باڵنده‌یه‌ك به‌ترسێك ده‌كوژێته‌وه‌، ئاسمان به‌هه‌ور ده‌پژمێ…!!! (۵) (با) له‌ئینجانه‌دا ... درێژەی بابەت »

سێ شێعری قادر فه‌رامه‌رزی

قادر فەرامەرزی

(۱) گریاوە زۆر لە مێژە هەور نایەتە بەر کەوانی پاڕانەوە باران ناشواتەوە دەستە ساویلکە کانی گوناه. (۲) تەمەنای فڕین دەخوازێ باڵ ئاسمان بێ -تەنانەت- هەوای هەورێک بێ بەری بوون لەباران و ئاشتی شریخەو برووسکە بێ تەمای ویستی پاڕانەوەیەک لەتەواری نیگای باڵ و هەواڵێکی مەیلەو ئێوارە. (۳) نوور لەباڵای با کەدەئاڵێ باڵای نوور بەئاڵای باوە دەشنێ. لە شەوبای ئاڵا کەبێ نوور ... درێژەی بابەت »

سێ شێعری عه‌تا جه‌ماڵی

11425168_1007050092640971_9211382190799197497_n

۱ بەیانی باش شیلەی رەزان لەسەر لێوی تینووی چەلەنگی شار بەیانی باش! ئاسکی باسکان ئیرەیی بە لەترت دەبا خەرامان! لە شەقامی قەرەباڵی زەردەپەڕ. لەوساوە لەوە دەفکرم تۆ لە کوێ بووی!؟ برینی کام بیرەوەریت دەکولایەوە ئەو کاتەی وا من لە بەلەکت رامابووم تۆ فرمێسکی کامە ئازار لە چاوتد پەنگی دەخوارد ئەو کاتەی من وەک نێرینەیەکی خووساو ئاو لە کەلەکەم دەگەڕا! بەیانی ... درێژەی بابەت »