هەواڵ

شێعر

شێعرێکی هه‌ڵاڵه سۆهرابی

IMG_7527

  له ته‌نیاییه‌كانم دا شاعێرم،له ته‌فه‌كورت دا دیكتاتۆر گۆڕستان، له كه‌له‌سه‌ری ‌‌‌مرۆڤێكدا خه‌ونی پێوه‌ دیوم لقێكم دنیا پێ ماوه ده‌یچێنمه ئاگردانی برسی سه‌ر شه‌قام و له وه‌رزێكی به‌ره‌هوته‌وه ڕێ ده‌كه‌م خودا به میچی دووکه‌ڵاوی ئاسمانه‌وه زاڵ… دوو سێ ڕۆژگار ئه‌ولاتری بوون سه‌فه‌رێک دایسێنێ ئیزرائیل ئێوارانی ئه‌م زه‌وییه‌ی زۆر پێ به‌هه‌شته پاڵی داوه به‌دیواری وڵاته‌وه چاوه‌ڕێی كه‌رامه‌تی ئینسانه ببێ به په‌تی ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی محەمەد باوەردی موقەددەم

bavardi

دەزانم بۆ باڵندەکانی نێو قەفەز دەگرین «کە هەڵگیرسا لە نووری بادە، شەمعی حوسنی جانانە نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانە دڵ چ‌بکا» مەحوی   لە پشت پەنجەرەش چەشنی ئێرا تەنیا، تەنیایی‌یە گوڵم بەردەوام شەو لە زەوی ڕەنگەکان کوژاونەوە ڕووناکییەکان باڵیان کشاوەتە دواوە ڕۆژ بە تاکسییەکی شڕ لێرا دەرباز بوو لە خاکی دڵم هەناری تەنیایی ئاو دەدەم کاتێک چنارەکان دەبارێن من دەگریم ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی یوونس رەزایی

پاپۆڕه‌وانێکی مه‌ست… به‌ستێنێکی شێت . به‌ باڵی ده‌ریاوه‌ پاپۆڕه‌وانی ژان له‌ به‌ستێنی نه‌وته‌وه‌ به‌ره‌و که‌ناری دووکه‌ڵ . مه‌سته‌ ئه‌و جوغڕافیایه‌ی که‌ له‌به‌ر چاوم له‌رزۆکه‌ ئه‌و سنوورانه‌ش که‌ نسێی پۆلیسن به‌ به‌رگی په‌پووله‌وه‌ . به‌ چاوی نه‌هه‌نگه‌وه‌ له‌ وشکایی ده‌ڕوانم له‌ له‌شی رووتی داره‌کان نا … که‌ رووتیی … کالیسکه‌یه‌کی که‌ونارایه‌ له‌ شانزه‌لیزێ . نا… له‌ ته‌مه‌نی باڵنده‌کانیش که‌ به‌ره‌ به‌ره‌ ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی محەمەد رەسووڵی

600278_284523731649941_1318072762_n - Copy

ڕۆژنامەکان به هەڵه نامان نووسنەوه ئێمه چکۆڵه نەبووین ڕۆژێکیش دەبینەوه به تیتر کاتێک تەقەڵی لێوەکانمان هەڵوەشێنینەوه ڕۆژێک که له شلووقایی شەقامەکان خۆمان دۆزیبێتەوه وە بێ هیچ دۆکتۆرێک له نێو پێستەکانمان هاتبینه دەرێ کاتێک که کاتژمێر به وەختی پەپووله بێت وە دەرفەت تەنیا دوو هەناسه بێت ڕۆژێک که ڕوومەتمان پڕ بێت له هەنار چەک نێوی وڵاتێک بێتو تەنیا نێوی شەقامێک بێ ... درێژەی بابەت »

سێ کورته شێعری سیامەند گەوهەری

539378_418752574847494_1171485507_n - Copy

    ۱   خۆ دل پيس نيم… بەڵام خاتون, من پير دەبم کاتێک که با… کايه به زولفى تو دەکا. چۆن شێت نەبم کاتێک باران چاڵى گۆناى تۆ ماچ دەکا ؟   ————————————————————————— ۲   ئەرێ خاتوون: تازە حاشا له چی دەکەی؟ _خۆشەویستی دایکت نیە ماچەکانی ئێوارەکەی بەردەزەردی بەماتیکی نێو جانتاکەت لێ بشاریەوە ********   (بەردەزەرد؛ کێوێکی نزیک بۆکان) ... درێژەی بابەت »

شێعری ئەلیاس عەلەوی/و:حوسێن جەوانشیر

photo_2015-08-30_00-17-37

خوا کا… شێعری ئەلیاس عەلەوی،شاعیری ئەفغان وەرگێڕ:حوسێن جەوانشیر   خوا کا ترێکان بگەنێ جیهان مەست بێ لارەولار بڕۆن شەقامەکان سەرۆک کۆمار و سواڵکەران شانیان لە شانی یەک بخشێ سنوورەکان مەست بن حەمەعەلی دوای هەڤدەساڵ دایکی ببینێ و ئامینە دوای هەڤدە ساڵ لۆچی لەشی کۆرپەکەی دابێنێ   خوا کا ترێکان بگەنێ ئاموو کوڕە جوانکیلەکانی هەڵبێنێتەوە هیندوکۆش کیژۆڵانی ڕزگار بکا و بۆساتێ ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی موحسین مسته‌فازاده‌

مۆحسن

شێعرێک به درێژایی په‌لکه‌کانت   به دڵه‌خورپه‌یکه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد من،ئه‌رێ من گه‌یشتمه‌ لوتکه‌ی هه‌ر چیایه‌ک ئاڵای خۆشه‌ویستی تۆم هه‌ڵ‌دا با بردی… ! تۆ نه‌تزانی یان نه‌تویست بزانی من باسی خۆشه‌ویستیم بۆ ده‌کردی که چلۆن دڵ وه‌خورپه‌ ده‌خات تۆش؛ له‌سه‌ر چاره‌نووس قسه‌ت ده‌کرد… له گومبه‌زێکیشه‌وه‌ پڕ به‌ پێستی ئێواره‌ێک ده‌نگ هات: که خودا گه‌وره‌یه‌و ده‌نگه‌که‌ش به‌ سواری باێکه‌وه‌ ڕۆیشت… تۆش،ئه‌رێ تۆ ... درێژەی بابەت »

چه‌ن چوارینه له مه‌وله‌وی بەلخی / و:هۆگر

ئازاد سەیدئیبراهیمی

  چەن چوارینە لە مەولەوی بەلخی(ڕۆمی) وەرگێڕ :هۆگر (ئازاد سەید ئیبراهیمی) ۱ نایێکی لە زەلکۆ بڕی ئەو ئوستادەم بەو نۆ کونە ناوی ئەوی نابوو ئادەم بەم لێوە لە هاواری ئەتۆ نەی! داخۆ ئەو لێوە چ بێ؟ بێژە کە لێرەی نا، دەم ۲ نەمزانی کە ئەمڕۆ بە چ قەست هاتی تۆ هەر هەووەڵی سوح بێخود و مەست هاتی تۆ گەر ئەو ... درێژەی بابەت »

شێعرێکی سوله‌یمان سۆفی ساڵحی

IMG_1249

” خه‌زه‌ڵوه‌ری شکاو “ (۱۱) (( گولێ )) ‘ سوله‌یمان سۆفی ساڵحی ‘ هه‌موو ڕۆژێ حه‌فتا که‌ڕه‌ت بیر له‌ سێو ده‌که‌مه‌وه‌و ‌ سه‌د و بیست و چوار هه‌زار جار قووتی ده‌ده‌م ! خه‌زانێک پڕ به‌ گه‌رووی نیۆتۆنه‌وه‌ ده‌مووشێنێ . .. ﴿ڕێ﴾ ئه‌رێ بۆ پڕۆسه‌ی ‌مان و نه‌مان پڕۆسه‌یێکی پاڕادۆکسه‌ گولێ؟﴿گا﴾ منێک که‌ شێعر ده‌نووسم بۆ مردن و وڕینه‌ بۆ ژیان ... درێژەی بابەت »

چەند کورته شێعری فەردین رەشیدی

11874229_1494083700885494_12001780_n

۱ تاقەدارێ چیرۆکی تەنیایی خۆی بۆ گەزیزە دەگێڕاوە ڕووبار بوو سترانی زەردە پەڕ لە قیژەی بانگی ئێوارەی قاڵاویێ   ۲ ڕێبوارێ فووی لە ڕۆمانێک دەکرد کچێنی هەنارێ زستان بردی هەتا شەختەی گوێسوانی مزگەوتێ   ۳ چای چیێک تاڵی قاوەی بۆ فنجانێک دەگێڕاوە فاڵێ بوختانی بۆ گوڵەبەڕۆژە پەلکە ئەکرد لەژێر سێبەری شەرعی داری کرموڵ   ۴ پیاوێ عاشقی خاڵی ڕەشی لێوی ... درێژەی بابەت »