هەواڵ

هەواڵەکان

کۆڕێک له ژێر ناوی ” سیستەمی بەرهەمهێنانی مانا له دەقی شێعریدا” بەڕێوە چوو

21

حەوتەمین دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له هاوینی ۱۳۹۴دا، رۆژی شەممه رێکەوتی ۲۴ی گەلاوێژ کاتژمێر ۵ی ئێوارە له ژێر ناوی ” سیستەمی بەرهەمهێنانی مانا له دەقی شێعریدا”، به وتاربێژی ئەحمەد چاک، لێکۆڵەر و رەخنەگری ئەدەبی له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بەڕێوە چوو. وتاربیژی کۆرەکه دوای باسێکی گشتی لە مەڕ پیناسه کردنی چەمکی شێعر و ئەو تێکنیک و ئامرازانەی که له خوڵقاندنی شیعردا ... درێژەی بابەت »

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان ئێوارە شێعرێک بەڕێوە ئەبات

for web

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان به تەمایه له کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ۱۳۹۴دا ، ئێوارە شێعرێک بۆ شاعیرانی ناوچەی بۆکان(شاری بۆکان و دێهاتەکانی دەور و بەر) بەڕێوە ببات.دەرفەتی ناردنی بەرهەم تا ۱۲ی خەرمانانه. کات و شوێنی بەڕێوەچوونی ئێوارە شێعرەکه پاش تەواوبوونی دەرفەتی ناردنی شێعرەکان له ماڵپەڕی ئەنجومەنی بۆکاندا رائەگەیێندرێ. تکایه له ناردنی شێعردا ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو کەن : – بەرهەمەکانتان تا پێش ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک له ژێر ناوی “سیستەمی بەرهەمهێنانی مانا له دەقی شێعریدا” بەڕێوە ئەچێ

1

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان حەوتەمین دانیشتن له زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ۱۳۹۴ له ژێر ناوی ” سیستەمی بەرهەمهێنانی مانا له دەقی شێعریدا” به وتار بێژی ئەحمەد چاک بەڕێوە ئەبات. ئەم دانیشتنه رۆژی شەممه ۲۴ی گەلاوێژ له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە ئەچێ. جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات ئەتوانن لەم کۆڕانەدا بەشداری بکەن. درێژەی بابەت »

کۆڕی “چۆنیەتی نوێ بوونەوەی ئەندێشەی شێعری لە کوردستانی ئێران” بەڕێوە چوو

1

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ٩٤دا رۆژی شەممه ١٧ی گەلاوێژ دانیشتنێکی له ژێر ناوی “چۆنیەتی نوێ بوونەوەی ئەندێشەی شێعری لە کوردستانی ئێران” به وتاربێژی شاعیری نوێخواز “یوونس رەزایی” بەڕێوە برد.وتاربێژی کۆڕەکه لە بەشی یەکەمی وتەکانیدا باسی چۆنیەتی هاتنە ئارای بیری مۆدێرن له چوارچێوەی ئیراندا کرد و دواتر کاریگەرییەکانی ئەو ئاڵ و گۆڕەی له مەڕ ئەدەبیاتی فارسی و ... درێژەی بابەت »

نەبی باشتر….

7

شانۆگەری نەبی باشتر له بۆکان پێشکەش دەکرێ. شانۆگەری نەبی باشتر لە نووسین و دەرهێنانی دوکتور قوتبەدین سادقی رۆژانی پێنج شەممه و هەینی ۱۵ و ۱٦ ی گەلاوێژ کاتژمێر ۸ی شەو له هۆڵی سیمورغی بۆکان پێشکەش دەکرێ. ئەم شانۆیه که بۆ یادی کیمیابارانی سەردەشت ئامادە کراوه به هاوکاری نزیک به سی دەورگێڕ پێشکەش دەکرێ که له هونەرمەندانی شانۆی مەهابادن. ئەم شانۆیه ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک لە ژێر ناوی “چۆنیەتی نوێ بوونەوەی ئەندێشەی شێعری لە کوردستانی ئێران” بەڕێوە دەچێ

66

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان رۆژی شەممه رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژ لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ٩٤دا کۆریک لە ژێر ناوی “چۆنیەتی نوێ بوونەوەی ئەندێشەی شێعری لە کوردستانی ئێران” به وتاربێژی “یوونس رەزایی”  شاعیری نوێخواز،بەڕیوە دەبات.ئەم کۆڕه له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد کاتژمێر ٥ تا ٧ی ئێوارێ بەرێوە دەچێ. هاتن بۆ هەمووانه درێژەی بابەت »

کۆڕی “ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کوردی” بەڕێوە چوو

11823999_613795075389470_628994870_n

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ٩٤دا رۆژی شەممه رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ،کۆڕێکی لە ژێر ناوی “ئەدەبیاتی فولکلۆریکی کوردی” بەڕێوە برد.لەم دانیشتنەدا د.حوسێن میکائیلی،ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ئازاد،دوای پێناسەکردنی چەمکی “فۆلکلۆر” و پۆلێنبەندی و تایبەتمەندییەکانی،باسی لە کێشە و گرفتەکانی کاری توێژینەوەیی لەم بەستێنەدا کرد.دواتر وتاربێژی کۆڕەکه رووبەڕووی سەرنج و پرسیاری هەندێک لە ئامادەبووان بۆوە و بەم شێوەیه دانیشتنی ئەم ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کوردی بەڕێوە ئەچێ

1

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له درێژەی زنجیرە دانشتنەکانی هاوینی ۱۳۹۴دا ، پێنجەمین دانیشتنی خۆی تەرخان کردووە بۆ “ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کوردی”. ئەم کۆڕە رۆژی شەممه ۱۰ی گەلاوێژ له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان به وتار بێژی د.حسێن میکائیلی بەڕێوە ئەچێ. هاتن بۆ هەمووانه درێژەی بابەت »

چالاکییەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبی پەیڤ لە سەقز

photo_2015-07-28_03-28-54

چالاکییەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبی پەیڤ لە سەقز ١-خولێکی کارگای چیرۆکنووسی کردۆتەوە بۆ نووسەری ناودار، به‌ڕێز کاک عەبدوڵای کەیخوسرەوی لایە نگران دەتوانن بۆ ناونووسی، دوانیمەڕۆیان سەردانی موجتەمعی فەرهەنگی هونەری سەقز بکەن. ئەم دانیشتنانە هەموو ڕۆژی یەکشه‌موان کاتژمێر ۷ _۵ بەڕێوە دەچێ. ******************* ٢-خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی [شێوەزاری سۆرانی] له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ڕەسمی دەکاتەوە. ڵایەنگران دەتوانن بۆ ناونووسی، دوانیمەڕۆیان کاتژمێر ۳تا ۷ ئێوارە ... درێژەی بابەت »

کۆڕی “خەسارناسیی رەوتی چیرۆکنوسی لە کوردستان” بەڕێوە چوو

11798144_611484315620546_139131590_n

  رۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ٩٤،کاتژمێر ٥ی ئێواره،ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینیی خۆیدا کۆریکی لە ژێر ناوی “خەسارناسیی رەوتی چیرۆکنوسی لە کوردستان” به وتاربێژی “رەحیم عەبدولڕەحیم زاده” بەڕێوە برد.لەم دانیشتنەدا ئاوڕێکی خەسارناسه لە مەڕ چیرۆکنووسی له کورستان درایەوه و به هێنانەوەی چەن نموونه دەق له نووسەرانی جۆراوجۆر و تاوتوێ کردنی رەخنەیی ئەوان باسەکه پراکتیزه کرا.پرسیار و تێبینی ... درێژەی بابەت »