هەواڵ

هەواڵەکان

کۆڕێک بۆ ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کوردی بەڕێوە ئەچێ

1

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له درێژەی زنجیرە دانشتنەکانی هاوینی ۱۳۹۴دا ، پێنجەمین دانیشتنی خۆی تەرخان کردووە بۆ “ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کوردی”. ئەم کۆڕە رۆژی شەممه ۱۰ی گەلاوێژ له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان به وتار بێژی د.حسێن میکائیلی بەڕێوە ئەچێ. هاتن بۆ هەمووانه درێژەی بابەت »

چالاکییەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبی پەیڤ لە سەقز

photo_2015-07-28_03-28-54

چالاکییەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبی پەیڤ لە سەقز ١-خولێکی کارگای چیرۆکنووسی کردۆتەوە بۆ نووسەری ناودار، به‌ڕێز کاک عەبدوڵای کەیخوسرەوی لایە نگران دەتوانن بۆ ناونووسی، دوانیمەڕۆیان سەردانی موجتەمعی فەرهەنگی هونەری سەقز بکەن. ئەم دانیشتنانە هەموو ڕۆژی یەکشه‌موان کاتژمێر ۷ _۵ بەڕێوە دەچێ. ******************* ٢-خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی [شێوەزاری سۆرانی] له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ڕەسمی دەکاتەوە. ڵایەنگران دەتوانن بۆ ناونووسی، دوانیمەڕۆیان کاتژمێر ۳تا ۷ ئێوارە ... درێژەی بابەت »

کۆڕی “خەسارناسیی رەوتی چیرۆکنوسی لە کوردستان” بەڕێوە چوو

11798144_611484315620546_139131590_n

  رۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ٩٤،کاتژمێر ٥ی ئێواره،ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینیی خۆیدا کۆریکی لە ژێر ناوی “خەسارناسیی رەوتی چیرۆکنوسی لە کوردستان” به وتاربێژی “رەحیم عەبدولڕەحیم زاده” بەڕێوە برد.لەم دانیشتنەدا ئاوڕێکی خەسارناسه لە مەڕ چیرۆکنووسی له کورستان درایەوه و به هێنانەوەی چەن نموونه دەق له نووسەرانی جۆراوجۆر و تاوتوێ کردنی رەخنەیی ئەوان باسەکه پراکتیزه کرا.پرسیار و تێبینی ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خەسارناسیی رەوتی چیرۆکنووسی له کوردستان بەڕێوە ئەچێ

1

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی هاوینی ٩٤دا کۆڕێک لە ژێر ناوی “خەسارناسیی رەوتی چیرۆکنووسی لە کوردستان” بەڕێوە ئەبات.ئەم کۆڕه به وتاربێژی “رەحیم عەبدولڕەحیم زاد،چیرۆکنووس و دەرهێنەری شانۆ،رۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ٩٤ کاتژمێر ٥تا٧ی ئێوارێ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە ئەچێ. هاتن بۆ هەمووانه. درێژەی بابەت »

پرۆگرامی ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بۆ ئاندرۆید

2

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان به مەبەستی ئاسانکاری بۆ هۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی ، “پرۆگرامی ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆ ئاندرۆید”ی بڵاو کردەوە. ئەو پرۆگرامه هەر دوو بەشی کوردی و فارسی بابەتەکانی ناو ماڵپەڕی ئەنجومەن له خۆ دەگرێ و خوێنەران ئەتوانن به دابەزاندنی ئەو پرۆگرامه له سەر موبایلەکانیان به شێویەکی خێراتر و ئاسانتر دەستیان به هەواڵ،شێعر،چیرۆک و وتارەکانی ناو ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان ڕابگا. ... درێژەی بابەت »

کۆڕی “شێعری کوردی:ئەزموونی شکەست” بەڕێوە چوو

IMG_6155

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له درێژەی دانیشتنەکانی هاوینی ٩٤ی هەتاویدا رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٠ی پوشپەڕ کۆڕێکی لە ژێر ناوی “شێعری کوردی:ئەزموونی شکەست” به وتاربێژی ئەمجەد غوڵامی بەڕێوە برد.لەم دانیشتنەدا که به بەشداری بەرچاوی خۆشەویستان و هۆگرانی ئەدەبی کوردی بەڕێوە چوو و ئاوڕیکی جیددی و تیئۆریک له شێعری کوردی درایەوە و له سۆنگەیەکی خەسارناسانەوە تاوتوێ کرا.کاک ئەمجەد له وتارەکەیدا ئاماژەی سەرەکی به ... درێژەی بابەت »

«مەفهوومی زەمان» لە دەقی سەرەکییەوە کرایه کوردی

مەفهوومی زەمان

“مەفهوومی زەمان” کتێبیکی فەلسەفییه له نووسینی فەیلەسووف و بیرمەندی ناوداری ئاڵمانی مارتین هایدگێر.ئەو کتێبه وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر چەمکی “زەمان” دەتوانێ پێشەکییەکیش بێ بۆ باشتر فامکردنی کتێبە ناوازەکەی هایدگێر واته “بوون و کات”. هیوا قارەمانی،نووسەر و وەرگێڕی مەهابادی دوای ماوەیەک هەوڵ و ماندوو بوون توانی ئەو بەرهەمه بگوازێتەوە سەر زمانی کوردی و کتێبخانەی کوردی به بەرهەمێکی فەلسەفی بڕازێنێتەوە. “مەفهوومی زەمان” ... درێژەی بابەت »

فه‌رهه‌نگی کوردستانیکا کۆتاییه‌کانی مانگی پووشپه‌ڕ بڵاو ئه‌بێته‌وە

کوردستانیکا

کوردستانیکا ناوی فەرهەنگێکی سێ زمانەی(ئینگلیزی-فارسی-کوردی)یه کە ماوەی پتر لە پازدە سالە “عەلی جەوشەنی” فەرهەنگنووسی لاوی بۆکانی هەوڵی ئامادەبوونی داوە.شایانی باسه که ئەو فەرهەنگه،فەرهەنگێکی گشتگیرە و لە هەمان کاتدا وشە و تێرم و زاراوەی زانسته تەکنیکییەکانیش لەخۆدەگرێ.بە پێی ئاماژەی بەرپرسانی ناوەندی چاپەمەنی مانگ که ئەرکی چاپ و بڵاو کردنەوەکەیان لە ئەستۆ گرتووە،کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕ ئەو بەرهەمه ناوازەیه بڵاو دەبێتەوە. درێژەی بابەت »

کۆڕیک بۆ شیکاریی رەوتی شێعری کوردی بەڕێوە ئەچێ

3

“شێعری کوردی : ئەزموونی شکەست” مژاری دانیشتنێکه که رۆژی شەممه ۲۰ی پووشپەڕی ۱۳۹۴ له ژووری ئەنجومەنی ئەەبیی بۆکان کاتژمێر ۵ تا ۷ی ئێوارە به وتار بێژی ئەمجەد غوڵامی بەڕێوە ئەچێ. هاتن بۆ هەمووانه. درێژەی بابەت »