هەواڵ

هەواڵەکان

زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له به‌هاری ۱۳۹۵دا

1

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له بەهاری ۱۳۹۵دا هەشت پانێلی ئەدەبی بەڕێوە دەبات. ئەم هەشت پانێله بریتین له : هێمن و تازەگەری له شێعری کوردیدا سەعید نەجاری(ئاسۆ) / ۹۵/۲/۱ حەسەن قزڵجی، ئەو جۆرەی من دیتوومه محەمەد رەمەزانی / ۹۵/۲/۹ گێڕانەوە لای شێرزاد حەسەن و ئایدۆلۆژیا حاشالێکراوەکان ئەمجەد غوڵامی / ۹۵/۲/۱۵ رەوتی گۆڕانکارییەکانی شێعری شێرکۆ د.رەهبەر مەحموودزادە / ۹۵/۲/۲۳ گۆران دژ به گۆران ... درێژەی بابەت »

ئاگاداریی لێژنه‌ی یه‌که‌م خه‌ڵاتی کورته‌چیرۆکی حه‌سه‌ن قزڵجی

خەڵاتی کورتەچیرۆکی حەسەن قزڵجی

یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆکی حەسەن قزڵجی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم خەڵاتی کورته چیرۆک به ناوی پێشەنگی کورته چیرۆکی کوردی حەسەن قزڵجی له بەهاری ۱۳۹۵ بەڕێوه دەبا  و به هیوایه که ئەم رەوته له ساڵانی داهاتووشدا درێژه بدا. مەرجەکانی بەشداری لەم کێبەرکێیە بەم شێوەیە دەبێ: ١ هەر نووسەرێکی کورد له هەر کوێی دونیا دەتوانێ بەشداری خەڵات بکا. ٢ چیرۆکەکان پێویسته به ... درێژەی بابەت »

دووهەمین کۆمەڵه شێعری کەریم حیکمەتی بڵاو بۆوە

7d8a86a5e4522cfd86d235bae0dd3b9ec6abf38ba89db0ab53878fd5be669590

کەریم حیکمەتی،شاعیری بۆکانی،دووهەمین کۆمەڵە شێعری خۆی به نێوی “گزنگ” بڵاو کردەوە.ئەم بەرهەمه پێکهاتووە لە ١٢٠ چوارینه و هەندێ غەزەل و شێعری نوێ و لە دووتوێی کتێبێکی ٢٤٥ لاپەڕەییدا پێشکەشی خوێنەران و هۆگرانی شێعر و هەروەها کتێبخانەی کوردی کراوە. جێی ئاماژەیه کە ئەم شاعیرە پێشتر کۆمەڵه شێعری “ئاوێنەک نیگا”ی بڵاو کردۆتەوە درێژەی بابەت »

وێبسایت و چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له توێژینه‌وەیه‌کی زانستیی ڕێکخراوێکی به‌ریتانیدا

BOKAN LITERARY COMMITTEE

Small Media کە ڕێکخراوکی نێودەوڵەتییە و بنکەکەی لە وڵاتی بەریتانیایە، توێژینەوەیەکیی لەسەر کاریگەری بەکارهێنانی وێبسایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن نەتەوە ژێردەستەکانی وڵاتی ئێران کردووە، لە ناویاندا کورد، لە دوتوێی ڕاپۆرتێکدا بە شێوەی کتێب و بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە. توێژەری کورد و مامۆستای زانکۆی کۆیە لە کوردستانی باشوور (هیوا سەلام)، ئەرکی توێژینەوە لەمەڕ سەرچاوە کوردییەکانی لە ئەستۆ گرتووە، شایەنی ... درێژەی بابەت »

کورته‌یه‌ک له چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له ساڵی ۱۳۹۴دا

لۆگۆ

خولی نوێی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له سەرەتای هاوینی ۱۳۹۴ـەوە دەستی پێکرد. دەستەی بەرێوەبەری ئەو دەورەیه بریتی بوون لە بەرێزان جەلال نەجاری، مەحموود محەمەدەیان ، رووبار بوداغی و کەماڵ کەریمی. ئەنجومەن لەم دەورەیەدا به شێوەیەکی جیاواز له دەورەکانی پێشوو بەرنامەکانی خۆی داڕشت و هەر وەرزێکی تەرخان کرد بە زنجیرە دانیشتنێکی تایبەت لە بواری ئەدەبیاتدا. لەم رووەوە لە ماوەی ۹ مانگی رابردوودا ئەنجومەنی ... درێژەی بابەت »

دوایین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا به‌ڕێوە چوو

52

رۆژی شەممه رێکەوتی ٢٢ی رەشەمه کاتژمێر ٤ی ئێوارێ دوایین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ٩٤دا  لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمورغ) بەڕێوە چوو.ئەو کۆڕە بۆ رەخنه و لێکدانەوەی بەرهەمی شێعری ٣ شاعیری لاوی بۆکانی کە بریتی بوون لە بەڕێزان:روبار بوداغی،محەمەد باوێردی موقەدەم و جەعفەر حەسەن‌زادە پێک هاتبوو.رەخنەگرانی ئەم بەرنامەیه بریتی بوون له: ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی به‌ڕێوە دەچێ

دانیشتنی دەهەم

دوایین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، رۆژی شەممه رێکەوتی ۲۲ی رەشەممه کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە بەرێوە دەچێ. ئەم دانیشتنە تەرخان کراوە به رەخنه و لێکدانەوەی شێعرەکانی رووبار بوداغی ، رزگار باوێردی موقەدەم و جەعفەر حەسەنزادە . هەر وەها بەرێزان ئەحمەد چاک و کەماڵ حاجی محەمەدی وەک رەخنەگر لەم کۆڕەدا بەشدار دەبن و لەسەر شێعرەکان ... درێژەی بابەت »

راگەیەنراوی گۆڤاری تازە دامەزراوی “ژین”

photo_2016-03-07_16-20-48

گۆڤاری کۆمەڵایەتی،فەرهەنگی و هونەری ژین هاته نێو بازنەی رۆژنامەگەری کوردییەوە. ئەم گۆڤارە لە شاری بۆکان و لەسەر دەستی کۆمەڵێک لە چاڵاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی ئەو شارە دامەزراوە.ژین بڕیارە پتر لە چوارچێوەی گۆندەکانی موکریاندا بڵاو بکرێتەوە بۆ ئەوەی خۆشەویستانی گۆندنشینیش به شێوەک بێنه نێو دیسکۆرسگەلی ئەمڕۆیی و توانستەکانی خۆیان بنوێنن.هەر بۆیه داوا لە هەموو نووسەران و شاعیران و بیرمەندانی کوردستان دەکا ... درێژەی بابەت »

“دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” بەڕێوە چوو

12810272_253209488346294_1565349489_o

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان رۆژی شەممه رێکەوەتی ١٥ی رەشەمه لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا کۆڕێکی لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕیوە برد.ئەم دانیشتنه به پێشکەشکاری بەڕێز “روبار  بوداغی” کاتژمێر ٤ دەستی پێکرد و دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان درێژەی دانیشتنەکەی به میوانی کۆڕەکه سپارد. کەریم حیکمەتی،شاعیر،کۆمەڵێک لە شێعرەکانی خۆی پێشکەشی ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” بەڕێوە دەچێ

کەریم حیکمەتی

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا رۆژی شەممه رێکەوتی ١٥ی ڕەشەمە کاتژمێر ٤ تا ٦ی ئێوارێ کۆڕێک لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەبا.ئەو شاعیرە بۆکانییە ساڵی ٨٥ی هەتاوی کۆمەڵه شێعرێکی بە نێوی “ئاوێنەیەک نیگا” بڵاو کردۆتەوە جێی ئاماژەیه کە هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ... درێژەی بابەت »