هەواڵ

هەواڵەکان

راگەیەنراوی گۆڤاری تازە دامەزراوی “ژین”

photo_2016-03-07_16-20-48

گۆڤاری کۆمەڵایەتی،فەرهەنگی و هونەری ژین هاته نێو بازنەی رۆژنامەگەری کوردییەوە. ئەم گۆڤارە لە شاری بۆکان و لەسەر دەستی کۆمەڵێک لە چاڵاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی ئەو شارە دامەزراوە.ژین بڕیارە پتر لە چوارچێوەی گۆندەکانی موکریاندا بڵاو بکرێتەوە بۆ ئەوەی خۆشەویستانی گۆندنشینیش به شێوەک بێنه نێو دیسکۆرسگەلی ئەمڕۆیی و توانستەکانی خۆیان بنوێنن.هەر بۆیه داوا لە هەموو نووسەران و شاعیران و بیرمەندانی کوردستان دەکا ... درێژەی بابەت »

“دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” بەڕێوە چوو

12810272_253209488346294_1565349489_o

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان رۆژی شەممه رێکەوەتی ١٥ی رەشەمه لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا کۆڕێکی لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕیوە برد.ئەم دانیشتنه به پێشکەشکاری بەڕێز “روبار  بوداغی” کاتژمێر ٤ دەستی پێکرد و دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان درێژەی دانیشتنەکەی به میوانی کۆڕەکه سپارد. کەریم حیکمەتی،شاعیر،کۆمەڵێک لە شێعرەکانی خۆی پێشکەشی ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” بەڕێوە دەچێ

کەریم حیکمەتی

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا رۆژی شەممه رێکەوتی ١٥ی ڕەشەمە کاتژمێر ٤ تا ٦ی ئێوارێ کۆڕێک لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ کەریم حیکمەتی” لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەبا.ئەو شاعیرە بۆکانییە ساڵی ٨٥ی هەتاوی کۆمەڵه شێعرێکی بە نێوی “ئاوێنەیەک نیگا” بڵاو کردۆتەوە جێی ئاماژەیه کە هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی دوو چیرۆکنووسی لاو به‌ڕێوە چوو

44

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی رەشەمه کاتژمێر ٤ی ئێوارێ لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) کۆڕێکی بۆ رەخنە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی دوو چیرۆکنووسی لاو بەڕێزان شاناز جەوانشیر و چنار بوداغی بەڕێوە برد.لەم دانیشتنەدا بەڕێزان رەحیم عەبدولڕەحیم‌زادە و پەروین شێخی وەک رەخنەگر بەشدار بوون. سەرەتا رێزدار “کەماڵ کەریمی” پێشکەشکاری ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ رەخنه و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی دوو چیرۆکنووسی لاوی بۆکانی

دانیشتنی هەشتەم

هەشتەمین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، تەرخان کراوە به رەخنه و لێکدانەوەی چیرۆکەکانی دوو چێرۆکنووسی لاوی بۆکانی ، چنار بوداغی و شاناز جەوانشیر. بەرێزان پەروین شێخی و رەحیم عەبدولرەحیم زادە وەک رەخنەگر لەم کۆرەدا بەشداری دەکەن. ئەم دانیشتنه رۆژی شەممه ۸ی رەشەممە کاتژمێر ۴ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد (هۆڵی سیمۆرغ) ... درێژەی بابەت »

“دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌وزیه سوڵتانبه‌گی” به‌ڕێوە چوو

فەوزیە سوڵتانبەگی

  ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی ٩٤دا رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی رەشەمه کۆڕێکی لە ژێر ناوی ” دیمانەیەک لەگەڵ فەوزیه سوڵتانبەگی” لە ژووری ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە برد. ئەم کۆڕە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ به پێشکەشکاری بەڕێز “روبار بوداغی”  دەستی پێکرد.پێشکەشکاری بەرنامەکه دوای ئاماژە به کورتەیەک لە چالاکییەکانی ئەنجومەن و هەروەها بەرنامەکانی داهاتووی،درێژەی کۆڕەکەی به ... درێژەی بابەت »

کۆڕیک لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ فەوزیه سوڵتانبەگی” بەڕێوە دەچێ

فەوزیە سوڵتانبەگی

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە دریژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا رۆژی شەممه ریکەوتی ١ی رەشەمه کاتژمێر ٤تا٦ی ئێوارێ لە ژووری تایبەتی ئەنجومەن هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد(هۆڵی سیمۆرغ) کۆڕێک لە ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ فەوزیه سوڵتانبەگی” بەڕیوە دەبات.ئەو خاتوونه شاعیرە ساڵی ٨٢ی هەتاوی کۆمەڵە شێعرێکی به نێوی “ئێوارە عاشقەکانی تەمەن” بڵاو کردۆتەوە. جێی ئاماژەیه کە هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنە و لێکدانەوەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی بەڕێوە چوو

4_237467534910030263

  ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی ٩٤دا رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی رێبەندان شەشەمین دانیشتنی خۆی کە تەرخان کرابوو به رەخنە و لێکدانەوەی شێعرەکانی بەڕیزان مەحموود محەمەدیان،سولەیمان سۆفی ساڵحی و حوسێن جەوانشیر،بەڕێوە برد.لەم دانیشتنەدا بەڕێزان یوونس رەزایی و ئەمجەد غوڵامی وەک رەخنەگر بۆچوونەکانی خۆیان سەبارەت به بەرهەمی شێعری ئەو شاعیرانه ئاراستەی ئامادەبووان کرد. سەرەتا ریزدار “جەلال نەجاری” پێشکەشکاری ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی شێعره‌کانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی به‌ڕێوە ده‌چێ

دانیشتنی شەشەم

دانیشتنی شەشەم لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، تەرخان کراوە به رەخنه و لێکدانەوەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی بەرێزان : مەحموود محەمەدیان ، حسێن جەوانشیر و سولەیمان سۆفی ساڵحی. جێی ئاماژەیه رێزدار یوونس رەزایی و رێزدار ئەمجەد غوڵامی وەک رەخنەگر لەم کۆڕەدا بەشداری دەکەن و لەسەر شێعرەکان ئەدوێن. ئەم دانیشتنه رۆژی شەممه رێکەوتی ۲۴ی رێبەندان ... درێژەی بابەت »

دوو کۆمه‌ڵه‌شێعری فه‌رهاد ساڵحی فه‌ڕ له ژێر چاپ هاته دەر

فەرهاد ساڵحی فەڕ

دوو کتێبی شیعری له‌ ژێر نێوی “شوێن پێی با” و “با حه‌ریفی په‌رده‌که‌م نابێ” له نووسینی “فه‌رهاد ساڵحی فه‌ر” پێشکەش به کتێبخانەی کوردی کران. کتێبی “شوێن پێی با” شیعری ساڵانی هه شتای ناوبراوه و له شیعره سه‌ره‌تاییه‌کانی شاعیر به‌ ئه‌ژمار دێت و قه‌رار بوو ئه‌م کتێبه‌ ساڵی ٩٠چاپ بکرێت.هەروەها کۆمەڵه شێعری “با حه ریفی په‌رده‌که‌م نابێ” دوه‌مین کتێبی ناوبراو شیعری ... درێژەی بابەت »