هەواڵ

هەواڵەکان

کۆڕێک بۆ رەخنە و لێکدانەوەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاو

photo_2016-01-26_19-22-34

چوارەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا، تەرخان کراوە به رەخنه و لێکدانەوەی شێعرەکانی سێ شاعیری لاوی بۆکانی بەرێزان کەماڵ کەریمی،موحسین مستەفازادە،محەمەد رەسووڵی. رەخنەگرانی ئەم کۆرە بریتین له رێزدار کەماڵ حاجی‌محەمەدی و رێزدار ئەمجەد غوڵامی. ئەم دانیشتنه رۆژی شەممە ١٠ی رێبەندان کاتژمێر ۴ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ئیرشاد (هۆڵی سیمۆرغ) بەڕێوە دەچێ. جێی ئاماژەیه ... درێژەی بابەت »

“دیمانەیەک لەگەڵ رامان سۆفی سوڵتانی” بەڕێوە چوو

3

رۆژی شەممه رێکەوتی ٣ی رێبەندان لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ٩٤دا کۆڕیک لە ژێر ناوی”دیمانەیەک لەگەڵ رامان سۆفی سوڵتانی” بەڕێوە چوو.ئەم دانیشتنه کاتژمێر٤ی ئێوارێ به پێشکەشکاری رێزدار “رووبار بوداغی” دەستی پێکرد و دواتر داوا لە شاعیری خۆشەویست و هەست ناسک کاک رامان سۆفی سوڵتانی کرا کە بابەت و بەرهەمەکانی ئاراستەی بەشداربووان بکا.پاش خوێندنەوەی چەن شێعر کە ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک له ژێر ناوی “دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ رامان سۆفی سوڵتانی” به‌ڕێوە دەچێ

رامان سۆفی سوڵتانی

سێهەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴ تەرخان کراوە به دیمانەیەک لەگەڵ شاعیری بەئەزموونی بۆکانی رێزدار رامان سۆفی سوڵتانی. هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێکردبوو لەو دانیشتنانەدا که لەژێر ناوی “دیمانه” بەڕێوە دەچن، سەرەتا شاعیر یان نووسەری بانگهێشتکراو بەشێک لە بەرهەمەکانی خۆی دەخوێنێتەوە و لە پاشان بە شێوەی راستەوخۆ رووبەرووی پرسیار و تێبینی و رەخنەی ئامادەبووان ئەبێتەوە. ... درێژەی بابەت »

کۆڕی رەخنه و لێکدانه‌وەی غه‌زەله‌کانی سێ غه‌زەلنووسی بۆکانی به‌ڕێوە چوو

IMG_2166

رۆژی شەممه ۲۶ی بەفرانبار دووهەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا ، بەرێوە چوو. ئەم دانیشتنه تەرخان کرابوو به خوێندنەوە و لێکدانەوەی غەزەلەکانی سێ غەزەلنووسی لاوی بۆکان بەرێزان جەلال نەجاری، لوقمان پیربادینی و سیروان ئەولازادە. لە سەرەتای کۆڕەکەدا ، پێشکەشکاری بەرنامەکه رێزدار مەحموود محەمەدیان پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان و ئاماژه به کار و چالاکییەکانی ئەنجومەن ، داوای ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ رەخنه و لێکدانه‌وەی غه‌زە‌له‌کانی سێ غه‌زەلنووسی لاو

دانیشتنی دووهەم

دووهەمین دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا، تەرخان کراوە به رەخنه و لێکدانەوەی غەزەلەکانی سێ غەزەلنووسی لاوی بۆکان بەرێزان جەلال نەجاری ، لوقمان پیربادینی و سیروان ئەولازادە. رەخنەگرانی ئەم کۆرە بریتین له رێزدار یوونس رەزایی و رێزدار ئەحمەد چاک. ئەم دانیشتنه رۆژی شەممە ۲۶ی بەفرانبار کاتژمێر ۴ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو له بینای ئیدارەی ... درێژەی بابەت »

“دیمانەیەک لەگەڵ فەتاح ئەمیری” بەڕێوە چوو

2

ئەمڕۆ شەممه رێکەوتی ١٩ی بەفرانبار یەکم دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ٩٤ دا بە بەشداری نووسەران و شاعیرانی بۆکانی بەڕێوە چوو.ئەم دانیشتنه دیمانەیەک بوو لەگەڵ رۆمان نووسی لێهاتووی کورد مامۆستا فەتاح ئەمیری. کۆڕەکه کاتژمێر ٤ی ئیوارێ به پێشکەشکاری جەلال نەجاری دەستی پێکرد و دوای به خێرهاتنی بەشدار بووان و ئاماژەیەکی کورت به کار و چالاکییەکانی ئەنجومەن ... درێژەی بابەت »

بەفرانبارێکی شێعراوی و نواندنی بەرهەمی نوێ لە سەقز

photo_2016-01-08_22-40-45

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی بەفرانبار ڕێو‌ڕەسمێک بۆ پەردەلادان لە سەر سێ کتێبی چاپکراوی نووسەرانی سەقز لە ناوەندی گوتار و کۆڕێکی شێعر خوێندنەوە بە بەشداری شاعیرانی ڕۆژهەڵات بە میوانداری ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبی پەیڤ و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی گوتار بەڕێوە چوو. خەڵکی ئەدەبدۆستی شاری سەقز و میوانانی شارەکانی دیکە پێشوازییەکی گەرم و گوڕیان لەم ئێوارە کۆڕە کرد. بەشی یەکەمی ئەم ... درێژەی بابەت »

دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌تاح ئه‌میری

ئەمیری

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی خۆی لە زستانی ۹۴دا تەرخان کردووە به “دیمانەیەک لەگەڵ رۆماننوسی بۆکانی ، فەتاح ئەمیری”. رێزدار فەتاح ئەمیری یەکێک لە ]پێشەنگەکانی رۆماننووسیه لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سێ رۆمانی هاوارەبەرە و میرزا و زیندەخەو لە بەرهەمەکانی ئەو رۆماننووسەن که پێشکەش به کتێبخانەی کوردی کراون. لەم دانیشتنەدا ئەمیری لەگەڵ خوێندنەوەی بەشێک لە بەرهەم و نوسراوەکانی ... درێژەی بابەت »

زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا

زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی 1394

زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا لە ۱۰ دانیشتن پێک هاتووە. ۵ له دانیشتنەکان تەرخان کراوە به نووسەران و شاعیرانی بە ئەزموونی شاری بۆکان که چەندین ساڵه لە بواری ئەدەبیاتدا چالاکی ئەکەن و خاوەن کتێبن. شێوازی بەڕێوە چوونی ئەم دانیشتنانه که له ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ ئەدیبان” بەڕێوە ئەچن بەم شێوەیەیه که لەم دانیشتنانەدا زێدەتر لە سەر لایەنی ... درێژەی بابەت »

دەسپێکردنی کارگه‌ ئه‌دەبییه‌کانی ئەنجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان

کارگەی زستان

  هەر وەک پێشتر رامانگەیاندبوو ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا سێ کارگەی ئەدەبیی لە بواری شێعری کلاسیک ، چیرۆک و رەخنەی ئەدەبی بەڕێوە ئەبات.لەم حەفتەیەڕا تا کۆتایی زستان ئەم کارگە ئەدەبییانه بەردەوام دەبن. رۆژی بەرێوە چوونی کارگەکان بەم شێویەیه : چیرۆک : رۆژانی دووشەممە، کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە شێعری کلاسیک : رۆژانی سێشەممه، کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە ... درێژەی بابەت »