هەواڵ

هەواڵەکان

دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ فه‌تاح ئه‌میری

ئەمیری

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی خۆی لە زستانی ۹۴دا تەرخان کردووە به “دیمانەیەک لەگەڵ رۆماننوسی بۆکانی ، فەتاح ئەمیری”. رێزدار فەتاح ئەمیری یەکێک لە ]پێشەنگەکانی رۆماننووسیه لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سێ رۆمانی هاوارەبەرە و میرزا و زیندەخەو لە بەرهەمەکانی ئەو رۆماننووسەن که پێشکەش به کتێبخانەی کوردی کراون. لەم دانیشتنەدا ئەمیری لەگەڵ خوێندنەوەی بەشێک لە بەرهەم و نوسراوەکانی ... درێژەی بابەت »

زنجیرە دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا

زنجیرە دانیشتنەکانی زستانی 1394

زنجیرە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە زستانی ۹۴دا لە ۱۰ دانیشتن پێک هاتووە. ۵ له دانیشتنەکان تەرخان کراوە به نووسەران و شاعیرانی بە ئەزموونی شاری بۆکان که چەندین ساڵه لە بواری ئەدەبیاتدا چالاکی ئەکەن و خاوەن کتێبن. شێوازی بەڕێوە چوونی ئەم دانیشتنانه که له ژێر ناوی “دیمانەیەک لەگەڵ ئەدیبان” بەڕێوە ئەچن بەم شێوەیەیه که لەم دانیشتنانەدا زێدەتر لە سەر لایەنی ... درێژەی بابەت »

دەسپێکردنی کارگه‌ ئه‌دەبییه‌کانی ئەنجومه‌نی ئه‌دەبیی بۆکان

کارگەی زستان

  هەر وەک پێشتر رامانگەیاندبوو ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان له زستانی ۹۴دا سێ کارگەی ئەدەبیی لە بواری شێعری کلاسیک ، چیرۆک و رەخنەی ئەدەبی بەڕێوە ئەبات.لەم حەفتەیەڕا تا کۆتایی زستان ئەم کارگە ئەدەبییانه بەردەوام دەبن. رۆژی بەرێوە چوونی کارگەکان بەم شێویەیه : چیرۆک : رۆژانی دووشەممە، کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە شێعری کلاسیک : رۆژانی سێشەممه، کاتژمێر ۴ تا ۶ی ئێوارە ... درێژەی بابەت »

کارگه‌ی چیرۆک، رەخنه‌ی ئەدەبی و شێعری کلاسیک لە زستانی ۹۴دا

کارگەی زستان

  ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان زستانی ۱۳۹۴ سێ کارگەی ئەدەبی لە بواری چیرۆک ، رەخنەی ئەدەبی و شێعری کلاسیک بەڕێوە ئەبات. جێی ئاماژەیه: هەر کارگەیەک لە یەکێک لە رۆژەکانی حەفتەدا و بۆ ماوەی دوو سەعات بەڕێوە دەچێ (کات و رۆژی بەڕێوە چوونی کارگەکان پاش کۆتایی ناونووسی دیاری دەکرێن). کارگەکان لە نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە ژێرزەمین پاساژی شارەداری (ژووری ژومارە ... درێژەی بابەت »

چاپی دووهه‌می پادشای‌ته‌نیایی و خه‌ونی پەپووله‌پاییزە و گابۆڕ

سەیدقادر هیدایەتی- عەزیز مەحموودپوور - عەلی غوڵامعەلی

  دوای چاپی سێ کتێبی پادشای تەنیایی، نووسینی عەلی غوڵامعەلی, خەونی پەپوولەپاییزە، نووسینی عەزیزمەحموودپوور , گــــابـــۆڕ، نووسینی سەیدقادر هیدایەتی پێشوازییەکی گەرم لەو کتێبانە کرا و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بە چاپی دووهەم گەیشتن. ** هەروەها کۆمەڵەچیرۆکی “پیاوێکی ڕێش‌خەنەیی” عەزیزمەحموودپوور و ڕۆمانی “تۆقی عەزازیل”ی سەیدقادر هیدایەتی کە ساڵی ۱۳۹۱ چاپ ببوون دوای ویراستاری کردنێکی  نوێ، بۆ جاری دووهەم چاپ بوونەوە. نەشری گوتار لەم ڕۆژانەدا چاپی دووهەمی ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنەوە و لێکدانەوەی رۆمانەکانی “سەیدقادرهیدایەتی” بەڕێوە چوو

photo_2015-11-26_21-32-24

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ٩٤ دوایین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە پاییزی ٩٤دا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوە و لێکدانەوەی بەرهەمەکانی رۆمان نووسی بۆکانی سەیدقادرهیدایەتی،بە بەشداری بەرچاوی هۆگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی وتاربێژانی ئەم دانیشته بریتی بوون لە: بەڕێزان فەتاح ئەمیری،سولەیمان عەبدولڕەحیم‌زاده،عەزیز مەحموودپوور و عەلی غوڵامعەلی. سەرەتا پێشکەشکاری کۆڕەکە جەلال نەجاری وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووان باسێکی کورتی سەبارەت به چالاکییەکانی ... درێژەی بابەت »

کۆڕێک بۆ خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی رۆمانه‌کانی “سه‌یدقادرهیدایه‌تی” به‌ڕێوە دەچێ

photo_2015-11-23_23-45-02

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان دوایین دانیشتن لە زنجیرەدانیشتنەکانی پاییزی ٩٤ی تەرخان کردووه به خوێندنەوە و لێکدانەوەی رۆمانەکانی رۆمان‌نووسی بۆکانی “سەیدقادرهیدایەتی”.ئەم دانیشتنە رۆژی پێنجشەممه رێکەوتی ٥ی سەرماوەز کاتژمێر ٤تا٦ی ئێوارێ لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان هەڵکەوتوو لە بینای ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە دەچێ. وتاربێژانی ئەم کۆڕە بریتین لە بەڕێزان:فەتاح ئەمیری،سولەیمان عەبدولڕەحیم‌زادە،عەزیز مەحموودپوور و عەلی غوڵامعەلی. جێی ئاماژەیه هەموو هۆگرانی ئەدەبیات دەتوانن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا ... درێژەی بابەت »

رێوڕەسمی پەردەلادان لە چوار کتێبی کوردی لە بۆکان بەڕیوە چوو

photo_2015-11-21_21-19-27

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا ئەمڕۆ رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ٩٤دا به هاوکاری چاپەمەنی “کولە پشتی” و فەهەنگسەرای هونەر و ئەندیشە،ڕێورەسمی پەردەلادان لە چوار کتێبی کوردی بەڕێوە برد کە بریتین بوون لە:  “ئاسۆی روون ” و “پەندی پێشینیان” لە نووسینی شاعیری کۆچکردوو مەلا غەفوور دەباغی(حافزی مەهابادی)،”زەوی سەخت و ئاسمان دوور” لە نووسینی مارف ئاغایی شاعیری کۆچکردوو و هەروەها بەرهەمی ... درێژەی بابەت »

کۆڕی خوێندنه‌وە و لێکدانه‌وەی چیرۆکه‌کانی “بریا کاکه‌سووری” به‌ڕێوە چوو

IMG_2088

رۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٤ حەوتەمین دانیشتنی پاییزەی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان کە تەرخان کرابوو به لێکدانەوەی چیرۆکەکانی “بریا کاکەسووری” لە کەش و هەوایەکی گەرم و به بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی ئەدەب و وێژەی کوردی بەڕێوە چوو.کاتژمێر ٤ی ئێوارێ به پێشکەشکاری “رووبار بوداغی” کۆڕەکه دەستی پێکرد و دوای بەخێرهاتنی ئامەدەبووان داوای لە وتاربێژانی دانیشتنەکه کرد کە وتارەکانیان لە مەڕ ... درێژەی بابەت »

کۆڕی په‌ردەلادان له چوار کتێبی کوردی

perd

ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بە هاوکاری فەرهەنگسەرای هونەر و ئەندیشە (سەقز) و چاپەمەنی کوله پشتی کۆڕی پەردەلادان له چوار کتێبی کوردی بەڕێوە دەبات. ئەم کتێبانه بریتین له : ئاسۆی روون ، کۆی شێعرەکانی مەلا غەفووری دەبباغی (حافزی مەهابادی) پەندی پێشینیان ،مەلا غەفووری دەبباغی (حافزی مەهابادی) دیوانی لالووت ، کۆشێعری شاعیری بۆکانی نادر نیروومەند زەوی سەخت و ئاسمان دوور ، کۆی شێعرەکانی شاعیری ... درێژەی بابەت »